ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

شەپۆلێكی باران بارین عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوكات لەگەڵ بۆنە و پشووەكانی جەژنی نەورۆز و بەهار، شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی هەینییەوە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لە بەشێكی ناوچەكانی وڵات بەتایبەتی لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عیراق و لە كاتەكانی شەودا باران بارین ئەو ناوچانە دەگرێتەوە و هەندێك كات هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە ڕۆژی هەینی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان لە ساماڵ-ەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ڕۆژی شەممە كاریگەری شەپۆلەكە زیاتر دەبێت و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و زۆرجار دەبێتە لێزمە باران و هەورەتریشقەی لەگەڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەكانی باشوور نمەباران دەبارێت بەتایبەتی لەكاتەكانی دوانیوەڕۆدا.

هەفتەی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارينی چڕ ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەك لافاو دروست بوو، هاوكات ئاستەنگی هاتووچۆی لە چەند ناوچەیەك دروست كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە “هۆشدارییەكدا” پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای 3 ڕۆژی جەژنی نەورۆز ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، كە ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی باران نابارێت، بەڵام ڕۆژی شەممە باران دەبارێت.

ژینگە

وادەی كۆتاییهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەینەراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕەشەبا لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت.

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی لەبارەی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتووەتەوە ئاشكرایكرد، ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەشوهەوا لە شاری سلێمانی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنیتەوە و كەشناسی سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویكردووەتەوە كە نزمترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 45

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بە بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، پلەی گەرمای ئەمڕۆ هەینی نزم دەبێتەوە.

كەشناسی ڕوونیشیكردەوە كە پێشبینی دەكرێت سبەی گەرما لە لە هەولێر یەك پلە و لە سلێمانیش دوو پلە بەرزبێتەوە و لە كەركوك و دهۆكیش پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان