ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركمان ئیلی: نابێت ئاڵای نەتەوەیی لەسەر قەڵای مێژوویی توركمان لە كەركوك هەڵبكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
حزبی (توركمان ئیلی) لە پارێزگای كەركوك، هۆشداریی دەدات لە بەئامرازكردنی بۆنەی نەورۆز بۆ هەڵكردنی ئاڵای نەتەوەیی لەسەر قەڵای مێژوویی “توركمانی”.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عەلی موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی توركمان ئیلی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “هۆشداری دەدەین لەوەی بۆنەی نەورۆز بكرێتە ئامرازێك بۆ هەڵكردنی ئاڵای نەتەوەیی لەسەر قەڵای مێژوویی، كە تەواوی قۆناغەكانی مێژوو سەلماندوویانە توركمانییە”.

داواشی كردووە “ڕێگە لە دروستبوونی پشێوی بگرێت و پشت بە نووسراوی فەرمی ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ببەسترێت، كە لە 11-5-2017 دەرچووە و لەلایەن بارەگای پێشكەوتووی لیوا ڕوكن سەعد حربیەوە كاری پێبكرێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی توركمان ئیلی، “ئەو دوو لایەنە بەرپرسیارێتی گەورەیان دەكەوێتە ئەستۆ لە ڕێگرتن لە دروستبوونی ئاژاوە و پشێوی و ڕێگەنەدان بە بەرزكردنەوەی ئەو ئاڵایانەی شەقام دەهەژێنن و بەرانبەر بۆ كاری نەخوازراو هاندەدەن”.

موفتی دەڵێت: “زۆرێك لە گەلانی ئاسیا ئاهەنگ بە بۆنەی نەورۆزەوە دەگێڕن بە تایبەت لە توركیا و عیراق و ئێران و ئارزبایجان، بۆیە بۆنەكە هەر تەنیا تایبەتمەند نییە بە یەك پێكهاتە، بۆنەكەش ناكرێت بكرێتە بۆنەیەكی نەتەوەیی، بەڵكو جەژنی گەلانی ئاسیایە و بۆ نەتەوەیەكی دیاریكراو نییە و كوردیش لەنێوان ئەو نەتەوانەدان، كە ئاهەنگ بە بۆنەی نەورۆزەوە دەگێڕن”.

سەركردە توركمانییەكە پێیوایە، “نابێت ئەو جەژنە بەهۆی پاڵنەری حزبی بەرتەسكەوە بەسیاسەت بكرێت، چونكە شیرازەی كەركوك تێكدەدات و ئاژاوە و پشێوی دروست دەكات و ئاسایش و سەقامگیری شارەكە لەق دەكات”.

بڕیارە ئێوارەی سبەینێ‌ 20ی ئادار، لەسەر قەڵای كەركوك، سەرجەم حزبە كوردستانییەكان ئاگری نەورۆز بكەنەوە و ئاڵای كوردستان هەڵبكەن.

کوردستان

لیژنە هاوبەشەكانی سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێك نەستەلە و ئیستەكدا گرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبازگەی عەربەت ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینیدا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی دەكات بۆ پشكنین، سەرۆكی لیژنەكانیش داوایەك ئاڕاستەی ‌دایكان و باوكان دەكات.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێ:دا ئاماژە بۆ ئەو دەكات، لەبازگەی عەربەت – سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەربەت و شیرینی و بنێشت-دا دەگرێت و ڕەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت دەكات بۆ پشكنین.
وتیشی”پاش ئەوەی لەلایەن لیژنەكانەوە پشكنینی فیزیایی بۆ كرا، دەركەوت كە (90) كیس خواردنەوەی ئیستەك (10) كارتۆن نەستەلەی نادۆ (15) كارتۆن بنێشتی سكات بەروار بەپێی ساڵ و رۆژی ئێرانە و بەپێی ستانداری عێراقی و جیهانی نییە و لە‌ وڵاتی ئێرانیشەوە هاوردەكراوە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی تەواوی شەربەت و شیرنی و بنێشتەكە ‌لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی ڕێنماییەكانی بازرگانی عیراق، پێویستە ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانەی لەبازاڕەكان بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت،‌ تەواوی زانیارییەكانی لەسەر پێكهاتە و بەرواری دروستكردن و بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی بەپێی ستانداری عیوراقی و جیهان لە لێبڵێكدا لەسەر ئەو دەفرەی تێیدایە، خرابێتەڕوو.

ڕوونیشیكردەوە، داوا لە دایكان و باوكان دەكەین، بەوریاییەكی زیاترەوە ئاگاداری ئەو خواردن و خواردنەوانەبن منداڵەكانیان لە دوكانی گەڕەك و بازاڕەكان دەیانكڕن، لەكاتی هەبوونی گومان لەسەر خواردەمەنیەك لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) لیژنەكانی قائیمقامیەت ئاگادار بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە هەفتەیەكدا، 164 كەس لە هەرێم بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 4537 لە هەرێم لە هەفتەیەكدا تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەماوەی هەفتەیەكدا 4537 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 2937 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەپێی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 39 هەزار و 316 پشكنین لە هەر چوار پارێزگای هەرێم ئەنجام دراوە و هاوكات 164 كەسی گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی بازاری كراوە دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت.

ئاشكراشیدەكات، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

ڕوونیشیدەكاتەوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار لەلایەن وەزارەتەوە بەشێوەی فرۆشتنی ئاشكرا دەبێت، بۆ ئەو مەبەستە گروپێكی ئەلیكترۆنی كارا كراوە كە سەرجەم بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكان و نوسینگەكان كە مۆڵەتی فەرمیان هەیە بۆ گۆڕینەوەی دراو، دەتوانن بەژداربن لەو پڕۆسەی كڕینی ئاشكرایەدا بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە دینار، ئەمەش لە پێناو نەهێشتنی قۆرخكاری و هەلی وەك یەك بۆ هەمووان و زیادكردنی داهاتی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان