وێنە..بریندارێکی رووداوی هاتووچۆکەی هەولێر گیانی لەدەستدا



بریندارێکی رووداوی هاتووچۆکەی سەر رێگای (ڕەشكین – سێبیران) گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسنووری پارێزگای هەولێر، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبیل، كەسێك گیانی لەدەستداو ١٠ كەسی دیكەش بریندار بوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رووداوەكە لەسەر ڕێگای (ڕەشكین – سێبیران) بووە، كە رێگایەكی یەكسایدە، ئۆتۆمبیلێكی جۆری (كیا سیراتۆ) هەوڵیدا لە ئۆتۆمبیلێك رەت بێت كە لەپێشیەوە بوو، لەوكاتەش لەسایدی بەرامبەر ئۆتۆمبیلێكی تر دەهات و پێكدادان دروست بوو.

دەشڵێت، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە لەگەڵ هەشت لە بریندارەكان، سەرنشینی كیا سیراتۆ بوون.

No description available.

 

“بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی مێردین تا تاوانباران به‌ سزاى خۆيان ده‌گه‌ن”
پێشت “بەردەوام دەبم لە بەدواداچوون بۆ رووداوەکەی مێردین تا تاوانباران به‌ سزاى خۆيان ده‌گه‌ن”
دۆلار هاڕەی کرد
دواتر دۆلار هاڕەی کرد
ەیوەندیدار