“دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت”


هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرا و تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان درێژكرایەوە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، لە بارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، من لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوە بووم هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت و دوا نەكەوێت، دەبێت ئەمساڵ هەرچۆنێك بێت ئەو هەڵبژاردنە بكرێت.

وتیشی، بە هەموو توانای خۆم پشتیوانی ئەوەم هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت و هیچ رێگەش بە بیانوو نەدرێت بۆ ئەوەی ئەم هەڵبژاردنە چیتر دوابخرێت.

ئاماژەی بەئەوەشكرد، ئەوەی لەسەر حكومەتیشە، دابینكردنی پێداویستییەكانە، ئامادەین جێبەجێی بكەین، بەشێكیشی لایەنی یاساییە، هیوادارم ئەوانیش چارەسەر بكرێن و ئیتر بەرە و هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو و بێگەرد بڕۆین.

وتەكانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن ئەنجام نەدرا كە دەبوو ساڵی ڕابردوو ئەنجامبدرێت، تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانیش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ درێژ كرایەوە.

 

پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانەكانی داعشی دژبە ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساند
پێشت پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانەكانی داعشی دژبە ئێزدییەكان بە جینۆساید ناساند
27 هەزار مریشك سووتان
دواتر 27 هەزار مریشك سووتان
پەیوەندیدار