27 هەزار مریشك سووتان


لە كێڵگەیەكی پەلەوەریدا لە شارۆچكەی ژاراوەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ئاگركەوتەوە و بەهۆیەوە 27 هەزار مریشك سووتان.

بەپیێی زانیارییەكان هۆكاری ئاگرەكە، تەقینەوەی سیستمی غاز بووە كە بۆ گەرمكردنەوەی كێڵگەكە بەكارهاتووە.

خاوەنی كێڵگەكە دەڵێت، زیاتر لە 320 هەزار دۆلار زیانی ماددیمان بەركەوتووە، دەشڵێت، ئاگركەوتنەوەكە لە كاتی گۆڕینی موەلیدەدا ڕوویدا، ئێمە لە ئۆفیسەكەدا بووین كە لە ژوورەوە ئاگر هەڵسا. بە سێ یان چوار ئاگركوژێنەوە ئاگرەكە كۆنترۆڵنەكرا و گەیشتە سەقفی ژوورەكە.

ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا چەندین ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شوێنە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستاندا ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە چەندین زیانی گیانی و ماددی بە هاوولاتییان گەیشتووە.

“دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت”
پێشت “دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت”
تەرمی پێنج هاووڵاتییەكەی دهۆك گەڕێنرانەوە
دواتر تەرمی پێنج هاووڵاتییەكەی دهۆك گەڕێنرانەوە
پەیوەندیدار