ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژمارەی عومرەكارانی عیراق و هەرێم ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری گواستنەوەی عیراق ژمارەی سەرجەم عومرەكارانی عیراق و هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە ڕاستەوخۆ عومرەكاران گەیەندراونەتە مەدینە و جدە.

ئەندازیار عەبدوڵڵا لعێبی، وەزیری گواستنەوەی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە نووسینگەكەی بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی عومرەكاران لە سێ‌ مانگی ڕابردوودا (12ی 2018 و 1 و 2ی 2019) گەیشتۆتە 29 هەزار و 680 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، فڕۆكەكانی گواستنەوە بەشێوەی بەردەوام و بەپێی خشتە و گەشتی گونجاو میوانانی ماڵی خودای گواستۆتەوە لەكاتی دیاریكراودا و خزمەت و پێداویستی تەواو لەو وەرزەدا بۆ عومرەكاران دابین كراوە.

ئاشكراشی كردووە، كە عومرەكارە عیراقیەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی وڵاتەوە ڕاستەوخۆ گواستراونەتەوە بۆ فڕۆكەخانەی ئەمیر محەمەد بن عەبدولعەزیز لە مەدینەی پیرۆز و فڕۆكەخانەی شا عەبدوڵڵای نێودەوڵەتی لە جدە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان