عێراق لەسەر ڕووداوەكەی مێردین هاتەدەنگ


وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پرسە و سەرخۆشی خۆی بۆ ئەو خانەوادەيە نارد كە شەوی ڕابردوو لە توركیا بەهۆی دەستدڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلەكەیان كوژران.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بڵاوكرایەوە”داوا لە لایەنی توركیا دەكرێت، بەشێوەیەكی بەپەلە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكات و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە عێراقيیە پەیوەندیدارەكان بكات بۆ ئاشكراكردنی وردەكاریی دەستدرێژییەكە و ڕوونكردنەوەی هۆكارەكانی”.

شەوی ڕابردوو لە شاری نسێبینی سنووری پارێزگای مێردینی باكووری كوردستان كەسێك هێرشی كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و دەسڕێژی گوللـەی لێكردووە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەشدا پێنج كەس كوژراون.

بەپێی زانیارییەكان، قوربانییەكان لە بنەماڵەیەكن و خەڵكی شاری دهۆكی باشووری كوردستانن.

كۆمەڵی دادگەریی؛ ئەركی حكومەتی هەرێمە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شاری ماردین بكات
پێشت كۆمەڵی دادگەریی؛ ئەركی حكومەتی هەرێمە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شاری ماردین بكات
سوودە تەندروستییەكانی مرەبای قەیسی
دواتر سوودە تەندروستییەكانی مرەبای قەیسی
پەیوەندیدار