ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ئەمریكا ڕێكخراوی خێوەكانی بیابان لە عیراق دروست دەكات”

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی حەشد لە ئەنبار، ئاماژە بە بوونی جموجۆڵێكی گوماناوی هێزەكانی ئەمریكا دەكات لە بیابانەكانی ئەنبار و پێوایە ئەو هێزانە كار بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێكی نوێ‌ دەكەن.

ئەمڕۆ شەممە، سەركردەیەكی حەشدی ئەنبار بە ماڵپەڕی (العهد نیوز)ی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی ئەمریكا لە بیابانەكانی ئەنبار، كار بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێكی نوێ‌ دەكەن لەژێر ناوی ئاڵا سپییەكان یان خێوەكانی بیابان”.

ئەو سەركردەیە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات، دەڵێت”ويلایەتە یەكگرتووەكان كار بۆ چالاككردنەوەی شانە نوستووەكان دەكات و دەیەوێت سەر لەنوێ‌ گروپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا چالاك بكاتەوە”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكانی ئەمریكا كە لە بنكەی ئەسەد جێگیرن، كار بۆ دروستكردنی ڕێكخراوێكی نوێ‌ دەكەن كە بە ئاڵا سپییەكان یان خێوەكانی بیابان ناودەبرێت، ئەو هێزانەی مەشق بە چەكدارانی ئەو ڕێكخراوە نوێیەش دەكەن، لە دڕندەترین هێزە شەڕكەرەكانی ئەمریكان”.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان