ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

قوربانیانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە چاوەڕێی هاوكاری حكومەتن

خەڵك- نزار جەزا
سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكوردستاندا 972 بەركەوتەی چەكی كیمیایی بونیان هەیە، كە بەشێكیان پێویستیان بەچارەسەرە لەدەرەوەی وڵات، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناردنە دەرەوە ڕاگیراوە و داواكارە حكومەتی هەرێم هاوكاریانبێت.

لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، 34 كەس لە قوربانیانی چەكی كیمیایی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراون، بەڵام هێشتا ژمارەیەكی زیاتر لەقوربانی هەیە، كە پێویستیان بەچارەسەری تەندروستی لەدەرەوەی وڵات هەیە و چارەسەرنەكراون.

ئاماژەی بەئەوەشدا، تاكو ئێستا 972 بەركەوتەی چەكی كیمیایی لای كۆمەڵەكەیان تۆماركراون، كە پێویستیان بەوەیە چارەسەری تەندروستییان بۆ بكرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەم چەند ساڵە ناردنە دەرەوەی بەركەوتووەكان ڕاگیراوە.

کوردستان

بەشێكی كۆبانێ‌ دەكرێتە مۆزەخانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

خۆبەڕێوەبەریی كانتۆنی كۆبانێ بڕیاری دا بەشێكی رۆژهەڵاتی شارەكە بكرێتە مۆزەخانە، ئەو ناوچەیەی كە كراوەتە مۆزەخانە هەمان ئەو ناوچەیەیە كە قورسترین شەڕی تێدا كراوە و سەدان شەڕڤانی هەموو بەشەكانی كوردستان تیایدا گیانیان بەختكردووە.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی فورات نیوز، ژمارەیەكی زۆری هونەرمەندان و نووسەرانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەورووپا داوایان كردووە بە دروستكردنی پەیكەری شەهیدان و چەندین بەرهەمی هونەری بەشداری بكەن لە پێشخستنی مۆزەخانەكە بە شێوەیەك كە گوزارشت لە بەرخۆدانی كۆبانێ بكات.

 

محەمەد خەلیل ئەلاسۆ یەكێكە لەو كەسانەی كە بە درێژایی شەڕی كۆبانێ بەرخۆدانی كردووە و كچێكی بە ناوی هەولێر لە بەرخۆدانی كۆبانێدا شەهید بووە. ناوبراو دەربارەی ئەم مۆزەخانەیە دەڵێت: ئامانجمان لەم مۆزەخانەیە ئەوەیە كە نەوەكانی دوای خۆمان ئەم بەرخۆدانەیان لەبیر نەچێت كە چەندە قوربانی تێدا دراوە. دەمانەوێت ئێرە ببێتە شاهید لەسەر بەرخۆدانی گەلەكەمان.

 

هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم شوێنەش ئەوەیە كە زۆرینەی شەڕ و بەرخۆدانەكە لێرە ڕوویداوە.

 

دەربارەی خزمەتكردن و باشتركردنی ئەم مۆزەخانەیە، محەمەد خلیل وتی، ئەم شوێنە ڕێكوپێك دەكەین و سیاجی بۆ دەكەین و ڕێكی دەخەین، شەهیدانمان لێرە خوێنیان ڕشتووە، ئێمە خاوەندارەتییان لێ دەكەین و پەیكەریان بۆ دروست دەكەین.

 

وتیشی، هەموو جیهان بانگ دەكەین بۆ ئەم شوێنە تا شەهیدانمان لە بیر نەكرێن كچ و كوڕێكی زۆرمان لێرە شەهیدبووە ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام دەبین.

چەكدارانی داعش لە 15ی ئەیلوولی 2014 هێرشیان كردە سەر شاری كۆبانێ و پاش بەرخۆدانێكی مێژوویی لە 26ی كانوونی دووەمی 2015 داعش لە كۆبانێ تێكشكێنرا و بە بەرخۆدانی شەڕڤانان و گەل، داستانی كۆبانێ سەركەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“ئێمە ئاگاداری ڕاگەیەنراوی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم نین”

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

‎پاش ئەوەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەماڵپەڕی فەرمی، پەرلەمانی كوردستان، ڕاگەیەنراوێكیان سەبارەت بە ڕەوشی خانەقین، دوبز و گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركوك بڵاو كردەوە، جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنەكە دەڵێن، ئاگاداری ئەو ڕاگەیەنراوە نین.

بە پێی ڕاگەیەنراوێك كە وێنەیەكی گەیشتۆتە تۆڕى میدیایی (خەڵك)، هەریەكە لە جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردكستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و بڕیاردەری هەمان لیژنە دەڵێن، ڕاگەیەنراوەكە، دیراسەنەكراو و هەڵوەستەنەكراوە، تەنها ڕاو و بۆچوونی سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی فراكسیۆنەكەیەتی؛ ئێمە وەكو جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنە بێئاگاین لەم ڕاگەیەندراوە.

پێشتر ڕاگەیەنراوێك لە ناوی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بڵاو كرایەوە كە تێیدا هاتبوو، لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیێنێت، بەهیمەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك رێگری لێكرا.

 

دەقی ڕاگەیەنراوی جێگری سەرۆك و بریاردەری لیژنەی ناوچە كوردكستانییەكانی دەرەوەی هەرێم

‎‎لەڕۆژی 23-5-2019 ڕاگەیێندراوێك لەلیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەماڵپەڕی فەرمی، پەرلەمانی كوردستان، بڵاو كراوتەوە لەلایەن سەرۆكی لیژنەی ناوچەكوردستانییەكان لەهەمبەر ڕەوشی خانەقین، دوبز، و گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركوك.

‎لێرەوە ئەم ڕوونكردنەوەیە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین، كەئەم بۆچونە دیراسەنەكراو و هەڵوەستەنەكراوە، و تەنها ڕاو و بۆچونی سەرۆكی لیژنەو ئەندامانی فراكسیۆنەكەیەتی؛ ئێمەوەكو جێگری سەرۆك و بڕیاردەری لیژنە بێئاگاین لەم ڕاگەیەندراوە.

‎لێرەشەوە ڕایدەگەیەنین كەلەسەرەتای دروستبوونی ئەم كێشەیەوەـ كەدەستێكی تێكدەر و ویستێكی مەترسیدار زیان دەگەیێنێت بەبەرژەوەندی جوتیار و هاووڵاتییانی ناوچەكە بەگشتی لەلایەن داعش و عەرەبە هاوردەكانەوەـ ئێمە وەكو لیژنەی ناوچەكوردستانییەكان، خەمخۆرییان بووین و كێشەكانمان بەدروستی گەیاندووەتەلایەنەپەیوەندیدارەكان بەپرسەكە.

‎لەدەستپێكەوە تا ئێستا، هەوڵی جددی و ویستێكی ئەرێنی هەبووە بەئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكان لەدەرەوەی هەموو حزب و قەوارەو كەسایەتییە سیاسی و مەعنەوییەكان؛ بەپێچەوانەوە، ئەم پرسە پەیوەستبووه ‌بەپەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندییەوە، و هەموو ناوهێنانێك لەدەرەوەی ئەم سێ دامەزراوەفەرمییە، بێ بنەمایەو دەچێتەچوارچێوەی موزایەداتی سیاسییەوە.

‎بۆیه ‌هەموو هەوڵێكی بەلاڕێدابەر ڕەتدەكەینەوه، و ڕایدەگەیەنین كەپاراستنی ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و زامنكردنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری، جێگەی هیچ جۆره ‌موزایەدەیەكی تێدا نابێتەوه؛ داواكارین ئەم جۆره ‌هەوڵە بێ بەرهەمانه ‌نەبنەڕێگر لەبەردەم كاری پێكەوەیی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی هاووڵاتییان.

جەمال هەروتی- جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم

مەلا ناسر ئەحمەد- بڕیاردەری لێژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

داوای یەكهەڵوێستی حیزبەكانی باشووری كوردستان لە بەرامبەر شەڕی ئەمریكا و ئێراندا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سیاسەتمەدارێكی كورد ئەمڕۆ هەینی داوای لە لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان كرد لەبەرامبەر حكومەتی نێوەندی و ململانێی ئەمریكا و ئێراندا هەڵوێستەكانیان یەكبخەن.

مەحمود عوسمان بۆ ئاژانسی بغداد الیوم ڕاشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عیراق، بۆیە پێویستە لەگەڵ حكومەتی نێوەندی دابنیشێت و لێكتێگەیشتنیان هەبێت، هەڵوێستێكی یەكگرتووش بەرامبەر ململانێ یان شەڕی ئێران و ئەمریكا نیشانبدەن.

ئاماژە بەوەش دەكات، هەڵوێستی كورد لە حاڵی هەڵگیرسانی ململانێدا پێویستە بێلایەن بێت و پشتیوانی هیچ لایەك نەكات لەسەر حسابی لایەكەی دیكە، ئەمە دەبێتەهۆی پێوەندییەكی باش لەگەڵ هەردوولایەندا.

ڕوونیشیكردەوە، بۆ سەرجەم پێكهاتەكانی عیراق باشە كە شەڕ لە خۆیان دووربخەنەوە، بەڵام لەهەربارێكدا كە شەڕ ڕوو بدات، ئەوا ناوچەكە دەبێتە نێوەندی ململانێی هەردوولایەن، بەڵام باشترین ئەوەیە كە هەرێم و بەغدا بەشێوەیەكی گشتی خۆیان لە خاڵی ململانێ یان گۆڕەپانی جەنگ بەدوور بگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان