ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 15 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ یەك شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 15 پلەو لە دهۆك 15 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش باران دەبارێت.

ژینگە

مانگ گیران لە هەرێمی كوردستان ڕوودەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییەكانی دامەزراوە فەلەكییەكان شەوی سێ‌ شەممەی ئەم هەفتەیە دیاردەی مانگ گیران لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات و هاوولاتیان دەتوانن بیبینن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (طقس العرب) ئەو مانگ گیرانە لە وڵاتانی ئەوروپا و عەرەبی و بەشێكی ئاسیا و ئەفریقا و بەشێكی ئەمریكای باكور و باشوور و زەریای هێمن و ئەتڵەسی و هندی دەبینرێت و لە زیاتر لە 5 كاتژمێر دەخایەنێت و لە 09:44 خولەكى شەو دەستپێدەكات و تا 03:17 خولەكی بەرەبەیان دەخایەنێت.

هاوكات، بەپێی ڕاپۆرتێك، كە چەند ماڵپەڕێكی بواری كەشناسی و فەلەكی بڵاویانكردۆتەوە، شەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوار شەممەی ئەم هەفتەیە 16 لەسەر 17-7-2019 لە كاتژمێر 09:55 خولەكی شەو دیاردەی مانگ گیرانی كەرتی (نیمچە مانگ گیران) لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان ڕوودەدات.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزا لەبواری فەلەكی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە مانگ گیرانەكە، مانگ گیرانی تەواوەتی نییە و ماوەكەشی نزیكەی 4 كاتژمێر دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە لە نزیكەی كاتژمێر 10ی شەو دەستپێدەكات و بەچاوی ئاسایی دەبینرێت و لەدوای كاتژمێر 11ی شەوەوە نیوەی مانگ تاریك دەبێت و تا كاتژمێر 02:30ی بەرەبەیان دەخایەنێت و كۆتایی دێت.

مانگ گیران دیاردەیەكی سروشتی گەردونیە و كاتێك ڕوودەدات، كە خۆر و زەوی و مانگ بكەونە سەر یەك هێڵ بەشێوەیەك زەوی بكەوێتە نێوان خۆر و مانگ بەمەش، كە تیشكی خۆر بەر زەوی دەكەوێت و سێبەری زەوی بەر ڕووی مانگ دەكەوێت و ڕووی مانگ تاریك دەبێت و دیار نامێنێت.

مانگ گیران دوو جۆری هەیە، كە لە حاڵەتی نیچمە مانگ گیراندا پێی دەوترێت مانگ گیرانی كەرتی و ئەگەر هەموو ڕووی مانگ تاریك بوو ئەوا پێی دەوترێت مانگ گیرانی تەواوەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەوێنە؛ دوای نزیكەی 2 هەفتە كۆتایی بە دووكەڵەكەی سلێمانی هێنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای نزیكەی 2 هەفتە لە دروست بوونی دووكەڵێكی زۆر لە ناوچەی تانجەرۆ، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە كۆتایی بە دووكەڵەكە هێنرا.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە دووكەڵێكی زۆر لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دروست بوو، كە مەترسییەكی زۆری بۆ سەر ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیان دروست كرد و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش ڕایانگەیاند، كە بەهۆی سووتانی پاشماوەی پلاستیكی بەقوڵایی 10 مەتر لەژێر خاكەوە ئەو دووكەڵە دروست بووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی بە‌شی خزمە‌تگوزاری ئە‌مڕۆ ١٤-٧-٢٠١٩ بە‌ھاوكاری كۆمپانیاكانی كۆكردنە‌وە‌ی خۆڵ و خاشاك توانیان كۆتای بە‌و دووكە‌ڵە‌ بهینن، كە‌ چە‌ند ڕۆژیك بوو ناوچەكە‌ی گرتبووەوە.

بەردەوام بوونی ئەو دووكەڵە و مەترسی بۆ سەر تەندروستی هاووڵاتیان ناڕەزایی زۆری لای هاووڵاتیان و ڕێكخراوەكانی ژینگە لێكەوتەوە و هەوڵەكانیش بۆ كۆتایی هێنان بە دووكەڵەكە بەردەوام بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەنداوێك لە كەلار دروست دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نەخشەیەكی ئامادەكراو بڕیارە بەنداوێك لە سنوری قەزای كەلار دروستبكرێت و خەرجییەكەشی حكومەتی عیراق دابینی بكات.

یونس جاف، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، پلانی دروستكردنی بەنداوێك لە ناوچەی بەردەسور لە سنوری شارۆچكەی كەلار تەواو بووە و بڕیارە حكومەتی عیراق خەرجییەكەی بگرێتە ئەستۆ.

بڕیاری دروستكردنی ئەو بەنداوە لەكاتێكدایە كە دروستكردنی بەنداوە تەواونەكراوەكانی هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراون.

بەنداوەكە ئەگەر بەپێی پلانی دروستكردنەكەی دروستبكرێت، دەتوانێت 25 ملیۆن مەتر سێجا ئاو كۆبكاتەوە و بەوەش كێشەی كەمبوونەوەی ئاوی خواردنەوە لە سنوری شارۆچكەی كەلار چارەسەر دەكات و دەبێتە سامانێكی نیشتیمانی گرنگیش بۆ ناوچەكە.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە 250 بەنداوی جۆراوجۆر لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دروستبكات، كە 18 بەنداویان گەورەن و بەوەش هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی سەدان ملیار مەتری سێجا لە ئاو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان