ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەوێنە، هێرشبەرەكەی سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا لە دادگاوە گێچەڵ بە مسوڵمان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێرشبەری سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا، ڕەوانەی بەردەم دادگا كرا، تا دادوەر لە بارەی تاوانەكەی كە دەیان كەسی تێدا كوژرا، وتەكانی لێوەربگرێت، بەڵام وێڕای ئەوەی دەستی لە زنجیردا بوو، بە جوڵەیەك گێچەڵی بە مسوڵمانان كرد.

ئەمڕۆ شەممە، برینتۆن تارانت بە كۆت و زنجیر و جلێكی سپییەوە، ڕاپێچی بەردەم دادگا كرا، زۆرێكیش لە نیوزلەندا داوا دەكەن بەبێ‌ دادگا لەسێدارەبدرێت.

لەكاتی وەستانی لەبەردەم دادوەر، تارانت بە ئاماژەیەكی دەستی كە نیشانەی OK بوو، توڕەبوونی لەنێوان بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و ئەوانەی چاودێری دادگایی كردنەكەیان دەكرد، دروستكرد.

چالاكوانانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان پێیانوایە، ئەوەی تارانتی جەلاد ئاماژەی پێكردووە، نیشانەیەكە كە ڕاستەڕەوە ڕەگەزپەرستە نازییە نوێیەكان بۆ گوزارشتكردن لەوەی كە نەژادی سپی پێست سەروەریی مرۆڤایەتی و نەژادەكانی ترن، بەكاری دەهێنن.

هەندێكی تریش ئەو جوڵەیەی تارانتیان بە “گێچەڵكردن” وەسفكردووە و پێیانوایە ئامانج لێی “گێچەڵكردنە بە مسوڵمانان”.

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەقینەوەیەك لە ئەفغانستان نزیكەی 20 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی تەقینەوەیەك لە مزگەوتێكی كابوولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا لە كاتی نوێژی هەینیدا.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە كەسێك كوژراوە، كە بانگخوازێكی بەنێوبانگە و شازدەی دیكەش بریندار بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاتی تەقینەوەكە، مزگەوتەكە پڕبووە لە نوێژخوێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زەریف: ترەمپ كۆتاییهاتنی ئێران نابینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت “سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی ئێران نابینێت”.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێڕان ئەمڕۆ هەینی لە دیدار لەگەڵ كاربەدەستانی پاكستانی ڕایگەیاند، ئێران كۆتاییهاتنی ترەمپ دەبینێت، بەڵام ترەمپ كۆتاییهاتنی ئێران نابینێت.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، خوازیاری ئێران بۆ شەڕ دەبێتەهۆی كۆتاییهاتنی ئەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان