ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داوا دەكرێت ئاوڕێكی جددی لە كەرتی بازرگانی پارێزگەی هەڵەبجە بدرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕێكی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، پێویستە گرنگی بە خاڵە سنوورییەكانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەك و هەڵەبجە و گەرمیان لەلایەكی دیكەوە بدرێت تاكو كەرتی بازرگانی هەڵەبجە بەهێز ببێت.

لە 16 ئاداری ساڵی 1988 رژێمی بەعسی عیراق، شاری ھەڵەبجەی كیمیابارانكرد، بەو هۆیەوە زیاتر 5 ھەزار ھاووڵاتی شارەكە شەھیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون، دوای ڕووداوەكەش بەشێك لە خەڵكی هەڵەبجە ئاوارەی ئێران بوون، زۆرێك لە بەركەوتووانی كیمیابارانی ھەڵەبجە، دوای 31 ساڵ ھێشتا برینەكانیان سارێژ نەبووە و هەندێكیش لە هاووڵاتیانی هەڵەبجە كاریگەری كیمیاباران لەسەر جەستە و دەروونیان ماوەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ڕووی ئابووریشەوە كێشەیەكی گەورەیان هەیە و ناتوانن چارەسەری برینەكانیان بكەن.

سەركۆ یونس پسپۆڕی ئابووری بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەڵەبجە پێگەیەكی جوگرافی گرنگی هەیە لە ناوچەكەدا، ئەم هەڵكەوتە جوگرافییەش وایكردووە سوودێكی بازرگانی گرنگی هەبێت، هیوادارین خاڵە سنووریەكانی شوشمێ و پشتە بكرێنەوە و دواتریش بكرێنە نێودەوڵەتی.

وتیشی”نزیكترین خاڵی سنوری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان خاڵی سنووری “سازان”ە كە بەداخەوە تا ئێستا هیچ هەوڵێك بۆ كردنەوەی نەدراوە، كە كاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر لایەنی ئابووری دانیشتوانی ناوچەكە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بۆ ئەوەی هەڵەبجە ببەسترێتەوە بە ناوچەكانی گەرمیانەوە، كردنەوەی سنوورێك لە ناوچەی نەوڕۆڵی كاریگەری ئابووری باشی هەیە لەسەر ناوچەكە.

ئاشكراشیكرد، كەرتی بازرگانی لە هەڵەبجە زۆر لاوازە، چونكە تا ئێستا ئەو خاڵە سنووریانەی لە هەڵەبجە هەیە بە تەواوەتی نەكراوەتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند، ئێمە وەكو دانیشتوانی شارەكە بە پڕۆژە و نووسین بەرپرسانی هەرێممان لە خراپی كەرتی بازرگانی شارەكە ئاگاداركردوەتەوە، كە كەرتی گەشتوگوزار و بازرگانی بەهێزمان هەیە و پێویستە كاری لەسەر بكرێت.

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: بەهیمەتی بارزانی كێشەی جوتیاران كۆتاییهات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیممەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریكراوە لە هێرشێكی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك.

لیژنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێك ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە كاری دروێنەی خۆیان بكەن”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە وەك چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە ئەم كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەكانیان بپارێزرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان