ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند شتێک کە دەبێت زۆر بەکەمی بچیت بەلایدا گەر دەتەوێت ورگ دانەنێیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکە کە دەبێت زۆر بەکەمی بچیت بەلایدا گەر دەتەوێت ورگ دانەنێیت!

-شیرینی مه‌خۆ: شه‌كر و شیرینی به‌ گشتی توانای كۆئه‌ندامی هه‌رسكردن لاواز ده‌كات و به‌وه‌ش خواردنه‌ زیاده‌كان و چه‌وره‌یه‌كان زیاتر ده‌مێننه‌وه‌و ده‌بنه‌ هۆی دروستبونی ورگ.

-نان : به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر شیرینی و خومرەی تێدایه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی ورگ، بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ نه‌یخۆیت یاخود نانی جۆ بخۆ.

-خوردانی ده‌رمانی دژه‌ زینده‌یه‌كان: دژە زیندەییەكان   دەرمانی لەناوبردنی بەكتریایە لەڕێگەی ڕاگرتنی فرمانە جۆربەجۆرەكانی خانەی بەكتریاوە، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ گه‌ر زۆر بخورێن ئه‌وا توانای به‌رگری لاواز ده‌كه‌ن و ده‌بنه‌ هۆی قه‌ڵه‌ویش.

-خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان: رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كر و بڕێک دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنی تێدایه‌ (لە هەر 355 میلیلترێکدا 0.355 لیتر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن هەیە)، كه‌ هۆكارن بۆ دروستبونی ورگ.

-بیره‌ مه‌خۆره‌وه‌: یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رترین ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیادبون و دروستكردنی ورگ.

تەندروستی

7 نیشانەی مەترسیداری گیرانی لولەی خوێنبەر کە نابێت پشتگوێی بخەیت

خێزان

لولەی خوێنبەر ئەو بۆریە(لوولە) خوێنەیە، کە خوێن بۆ دوور لە دڵ دەگوازێتەوە بۆ ئەندامەکانی لەش، بەڵام لەگەڵ چونە تەمەن ئەگەری گیرانی لولەکە هەیە و پێویستە پێشوەخت ئاگاداری بیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک لە نیشانەکانە:

 

-بونی ئازار لە سەر سنگت کە هۆکاریشە بۆ سەکتە

– بونی ئازار لە بەشی خوارەوەی جەستە

– بونی ئازار لە ڕان و قاچ و ئەژنۆ و کەمەر بەهۆی گیرانی خوێنبەرەکان

-سەرگێژخواردن

-نەمانی توانای بینین بەشێوەیەکی کاتی لە یەکێک لە چاوەکانت

-تەزینی دەست و قاچەکان

-توندی و نائاسایی هەناسەدان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ هەڵە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەیە کە زۆربەمان لە کاتی کڕینی پێڵاوی هاوینەدا ئەنجامی دەدەین:

 

-پێڵاوی زۆر تەسك

-ئەو پێڵاوانەی ناوەكەی زۆر تەسكن دەبنە هۆی هەڵئاوسانی قاچ و بریناربونی پەنجەی قاچ و پاژنەی پێ‌ و هتد..هەروەها شێوەیەكی ناشرین بە شێوەی قاچت دەدات.

 

-پێڵاوی پاژنە ڕێک

-ئەو پێڵاوانەی پاژنەكەیان زۆر ڕێكەو هیچ چەمانەوەیەكی تێدا نیە ئەوە وادەكات لەگەڵ چەمانەوەی قاچدا نەگونجێت و ئازار بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی نا ئاسودەیی.

 

-نەعل و پاپوج

-بۆ نەعل و پاپوج نابێت بنەكەی زۆر لە قاچ درێژتربێت بەتایبەت ئەو نەعلانەی یەك پەنجەین چونكە ئەوە دەبێتە هۆی بێزاری و خلیسكانی قاچ لەناوی دا. هەروەها نابێت لە قاچیش كورتتر بێت.

 

 

-پێڵاوی پاژنە بەرز

-پێڵاوی زۆر پاژنە بەرز كە وابكات تەنها لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت ئەوە ئازار بە پشت دەگەیەنێت و رۆشتنێكی نا ڕێكت دەبێت.

 

-سایزی پێڵاو

 

-پێڵاوی زۆر گەورتر لە ڕەقەمی قاچی خۆت لە پێ مەكە.

 

 

-جۆری پێڵاوەکە

-هەوڵ بدە ئەو پێڵاوانە بكریت كە لە چەرمی سروشتی دروست كراون نەك مادەی خراپ. كە لە وەرزی هاویندا زیان بە قاچت دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن بە ئاسانی گۆشتی زیادە لەسەر جەستەت لادەبەیت؟

خێزان

گۆشتی زیادە مەترسیدار نییە بۆ جەستە، بەڵام دیمەنێکی ناشرینی هەیە، هەر بۆیە زۆرێک حەزدەکەن لایبدەن، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە :

 

– بەر لەوەی هەوڵی لابردنی بدەیت گرنگە کە لە لای پزیشک پشکنینی بۆ بکەیت، بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە.

 

پاشان دەتوانیت یەکێک لەم ڕێگایانە بەکار بهێنیت:

 

– کەمێک زەیتی داری چا لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و لێیبدە، ڕۆژانە چەند جارێک ئەم کارە دوبارە بکەرەوە تا ئەنجامی دەبێت.

– ڕۆژانە ٢ بۆ ٣ جار زەیتی گەرچکی لێبدە و لێی بگەڕێ تا وشکدەبێتەوە پێوەی

– سیر بجنە و بیهارە تا دەبێت بە هەویرێک، پاشان لەسەر گۆشتە زیادەکە دایبێ.

– ڕۆژانە توێکڵێکی مۆزی بەسەدا بهێنە و لێی بگەڕێ تا وشکدەبێتەوە پاشان بیشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان