ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

 سائیرون و فەتح تۆمەتبار دەكات
هاوپەیمانییەكەی عەبادی بۆ (خەڵك): بێبەشكراوین لە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە هاوپەیمانییەكەیان بێبەشكراوە لە پۆستەكانی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی و ئاماژە بە گرتنەبەری هەڵوێست دەكات لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەرانبەر بەو بێ‌ بەشكردنە، هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتحیش بەدەستگرتن بەسەر زۆربەی پۆستەكاندا تۆمەتبار دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، نەدا شاكر جەودەت، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر لە لێدوزانێكی تایبەت (خەڵك) ڕایگەیاند:”لە سەرەتاوە شانەی قەیرانمان دروستكرد، بابەتەكە هەر ئەوە نەبوو كە بڕیار نەدەین و بێ‌ دەنگ بین، بەڵكو شاندێكی هاوپەیمانیەكەمان لە سەرەتاوە بە سەۆكایەتی خالید عوبەیدی پێكهێنا و سەردانی عادل عەبدولمەهدیمان كرد، و پرسەكەمان بۆ خستەڕوو، ئەویش لای خۆیەوە ڕەتیكردەوە بابەتەكە پەیوەندی بەوە هەبێت و هەڵوێستی وابوو كە لەگەڵ سائیرون و قەتح حكومەتی پێكهێناوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر، ئاماژەی بە بڕیارێكی یەكلاكرەوەی هاوپەیمانییەكەشیان كرد كە سبەینێ‌ یەك شەممە لەو بارەیەوە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە دەخرێتەڕوو.

بە وتەی نەدا شاكر:”ئەوان لە دوایین هەڵبژاردندا لەسەر ئاستی عیراق، خاوەنی پلەی سێیەم بوون و 44 پەرلەمانتارییان هەیە، بەڵام بەهۆی هەژموونی هەردوو هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و دەستگرتنیان بەسەر هەموو پۆستەكاندا، ئەوان لە حكومەتدا هیچ پۆستێكیان پێنەدراوە”.

هاوپەیمانی نەسر كە لە دوای هەڵبژاردنی ئایاری 2018 چەند جیابوونەوەیەكی بەسەردا هات، هیچ پۆستێكی حكومی پێنەبڕاوە، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی باس دەكرێن، حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانییەكە ڕەنگە پۆستێكی گرنگ وەربگرێت و پێدەچێت ئەو پۆستەش، جێگری سەۆك كۆمار بێت.

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا كۆبوونەوە.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسیویەتی”سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦|٣|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلوی شەهاب نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەردوو گۆڕپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و چەند دۆسیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە دیدارەكەد سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی كرد بە پتەوی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات جەختی لەسەر كاری هاوبەش و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست كردەوە لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ئابووری.”

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لای خۆیەوە‌ عەلوی شەهاب سڵاوی سەرۆكی ئەندۆنیزیای گەیاندە سەرۆك كۆمار و سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆك دەبڕی بۆ پشتیوانیكردنی لە چالاككردنەوەی ئاراستەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق وئەندۆنیزیا.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دوای سێ‌ مانگ جێهێشتنی عیراق، سەدر گەڕایەوە نەجەف

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سێ‌ مانگ لە جێهێشتنی عیراق، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر گەڕایەوە عیراق.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە سەدر بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چووەتە لوبنان.

دوای گەڕانەوەی بۆ عیراق، سەدر چووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە شاری نەجەف و بڕیارە لەوێوە سەرپەرشتی كاروبارە سیاسی و ئیدارییەكان بكات، بەتایبەتی لەئێستادا زۆرترین بەرپرسیارەتی كەوتووەتەسەر شان و خاوەنی گەورەترین فڕاكسیۆنی پەڕلەمانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شارەدێیەك لە باشوری عیراق ژێر ئاو كەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی بارینی بارانێكی زۆر زۆربەی ناوچەكانی عیراق، لافاو لە زۆربەی ناوچەكان و بەتایبەتی لە باشور عیراق دروستبووە و بەهۆیەوە شارەدێیەك بە تەواوەتی ژێر ئاو كەوت.

ئەحمەد ڕوبێعی، بەڕێوەبەری شارەدێی حسێبە لە پارێزگەی بەسرە بە میدیاكانی وتووە، كە بەهۆی لافاوەوە، زۆربەی فەرمانگە و خانوو و موڵكی هاووڵاتیانی شارەدێكە ژێر ئاو كەوتوون.

هەر لە قسەكانیدا وتویەتی، كە شەوی ڕابردوو لەلایەن تیمەكانیانەوە حەوت خێزان لە یەكێك لە حوسەینییەكاندا ڕزگار كراون و مەترسی لەسەر ژیانیان هەبووە.

ئەو بەرپرسە محەلییە داوای هاوكاری بە پەلەی لە پارێزگەی بەسرە كردووە و هۆشداری ئەوەیشیداوە، كە زیانی گیانی زۆری بەدوادابێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان