ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆببێتەوە.

سەرچاوەیەك لەبزوتنەوەی گۆڕان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لەمەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی كۆدەبێتەوە.

ئاماژەی بەئەوەشدا، لەم كۆبونەوەیەدا باس لە چۆنیەتی دیاریكردنی ئەو كەسانە دەكرێت، كە كاندیدیان دەكەن بۆ ئەو پۆستانەی لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێم وەریدەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەكۆبونەوەكەدا ڕاوبۆچونەكان دەكرێنە ڕاسپاردەیەك و پێشكەشی جڤاتی نیشتیمانی دەكرێت، كە دواتر ئەوانیش كۆدەبنەوە و بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدەن.

کوردستان

سلێمانی.. ڕووداوی هاتوچۆ قوربان لێكەوتەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

كاتژمێر 7 بەیانی ئەمڕۆ لە ئاكامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت لەگەڵ بارهەڵگرێك لە جۆری تەنكەر لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دوو هاووڵاتی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان هۆكاری ڕووداوەكە تیژڕەوی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بووە، كە خۆی كێشاوە بەتەنكەرەكەداو دوای وەرگەڕانی، ستونی شۆستەی ناوەندی شەقامە سەرەكییەكە ئۆتۆمبێلەكەی ڕاگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێم دەگاتە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێك بگەنە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراقدا كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستی كەوتووە، شاندەكەی هەرێم لەگەڵ هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماردا كۆدەبنەوە.

لە كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا، بەشێوەیەكی گشتی باسی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا دەكرێت و بەمەبەستی پیشاندانی نیازپاكی هەرێمە، چونكە هیچ ڕێككەوتنێكی تێدا واژۆ ناكرێت.

سەردانی شاندەكەی هەرێم دوای ڕۆژێك دێت لە كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و دەركردنی شەش بڕیار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسێك بەهۆی قەرزدارییەوە خۆی كوشت

خەڵك-ئارام سەردار

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، شەوی ڕابردوو كارمەندێكی پۆلیس كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو بەداخەوە كارمەندێكی پۆلیس بەناوی (ڕ. م) كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

دەشڵێت “ناوبراو كارمەند بووە لە بەشی ڕێكاری سەربازی، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان و وتەی كەسوكارەكەی، هۆكاری خۆكوشتنەكەی بەهۆی قەرزدارییەوە بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان