ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هێڵی گۆڕانكاری بزووتنەوە ڕوونكرنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێڵی گۆڕانكاری بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی پڕۆژەی خۆمانین و لە كار و هەڵوێستەكانماندا وابەستەی ئەوانە نین حزبەكەیان بەم ئاقارە خراپەدا بردووە.

سەرباز خۆشناو وتەبێژی هێڵی گۆڕانكاری بزووتنەوەی ئیسلامی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، چەند پەیج و كەسێك بڵاویان كردۆتەوە گوایە ئێمە بەنهێنی لەگەڵ لایەنێكی سیاسی كۆبوونەوەمان كردووە و داوای پشتگیری ماددی و مەعنەویمان كردووە، بۆیە شورای بزووتنەوە ڕێگەیان نەداوە بەشداری كۆنفڕانسەكەیان بكەین، ئێمە لە شورای بەڕێوەبردنی هێڵی گۆڕانكاری بزووتنەوە ئەم تۆمەتانە ڕەتدەكەینەوە و بە هەوڵێكی دەزانین بۆ چەواشەكاری و پەردەپۆشكردنی گەندەڵی و قەیرانەكانی ناو حزبەكە.

وتیشی”خاوەنی پڕۆژەی خۆمانین و لە كار و هەڵوێستەكانماندا وابەستەی ئەوانە نین حزبەكەیان بەم ئاقارە خراپەدا بردووە، بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ هەر لایەنێكدا مۆڵەت لە كەس وەرناگرین، بەڵام داوای یارمەتیكردن لە لایەنەكان بێ بنەمایە و تا ئێستا لەسەر پێی خۆمان وەستاوین”.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بۆ مەسەلەی بەشداری لە كۆنفڕانسی بزووتنەوەش، ئێمە لە بەیاننامەی (10/3/2019)دا ڕامانگەیاندووە لەپێناو دەرفەت ڕەخساندن بۆ گفتوگۆ بۆ چارەسەری كێشەو قەیرانەكان بەشداریمان لە كۆنفڕانسەكەدا ڕەتنەكردەوە، بەڵام بە مەرجی ئەوەی بیروڕاو پڕۆژەی خۆمان تیایدا بخەینەڕوو، بەڵام بڕیاربەدەستانی حزب ئەوەیان ڕەتكردەوە وتەمان هەبێت و پڕۆژەی گۆڕانكاری خۆمان بخەینە بەردەم ئەندامانی بزووتنەوە، ئێمەش ڕازی نەبووین بەشداری بكەین، ئەگەرنا لیژنەی ئامادەكاری كۆنفڕانس بانگهێشتی ئێمە هەموومانیان كرد كە بەشدار بین و كێشەیەكیان لە بەشداریمان نەبووە لە كۆنفڕانس.
ئاشكراشیكرد، لە كۆنفڕانسەكە دەست نەخراوەتەسەر مەسەلە گرنگ و قوڵەكان كە سەرچاوەی كێشە و قەیرانەكانی بزووتنەوەن، وەك مەسەلەی شەفافیەت لە داهات و خەرجسیەكانی حزب بە تایبەت لە لایەن كەسی یەكەم و نەبوونی موئەسسەساتی و هۆكاری سەرەكی پاشەكشەی بزووتنەوە لە گۆڕەپانەكەدا، كەوابوو دۆخی بزووتنەوە وەك پێش كۆنفڕانسە و هیچ نەگۆڕاوە.

شەش ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستیان لەكارەكانیان كێشایەوە و لە ئێستادا هێڵی گۆڕانكارییان لەنێو حزب ڕاگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا جگە لە بڵاوكردنەوەی بەیاننامە لە ڕاگەیاندنەكان، هیچ هەڵوێستێكی كردەییان لەنێو ئەو حزبەدا ئەنجام نەداوە.

کوردستان

چوونی دژەتیرۆر بۆ باغۆز ئاشكراكرا
لاهور شێخ جەنگی؛ چەند زانیارییەك لەسەر پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان كردوە بۆ گەڕان بەدوای پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش و دەشڵێت: “لە باغۆز سەرەداومان دەربارەی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش دەست كەوتووە”.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری لە كاتی سەردانی بۆ نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، دژەتیرۆی یەكێتی هەر بۆ شەڕ نەچۆتە باغۆز، بەڵكو هەندێك زانیاری هەبووە لەسەر ئەو كەسانەی، كە سەرپەرشتی دەستگیركردنی پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش-یان كردووە.

وتیشی، “هەندێك لەو كەسانە دەستگیركراون، بەداواچوون بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی دەستی داعش دەكرێت، كە لە ڕابردوودا لەشەڕەكاندا بەدیلی دەست تیرۆرستانی داعش كەوتوون”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا زۆر بەدواداچوونمان بۆ ئەو پرسە كردووە، لە ئێستادا هەندێك سەرەداومان دەست كەوتووە و بەردەوام دەبین بۆ بە دیاركەوتنی چارەنووسی ئەو پێشمەرگە دیلانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەوەی نوێ‌ پشكەكانی لە كۆمەڵ وەردەگرێتەوە

خەڵك – ئارام سەردار
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۸ی ئاداری ۲۰۱۹ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌-ش داوای پشكی لە لیژنەكان دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی كۆمەڵ و گۆڕان و پارتی و یەكێتی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لە كۆبوونەوەدا بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی یەكەم پشكەكانی خۆی دا بە كۆمەڵ، بایكۆتی كۆبوونەوەكانیشی كرد، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ كۆبوونەوەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ داواكردنەوەی پشكەكانی خۆی لەسەرۆكایەتی لیژنەكان گەڕاوەتەوە كۆبوونەوەكە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە كاوە محەمەد، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

دوێنێ‌ یەك شەممە، كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكان پشكەكانی خۆی داوە بە یەكگرتوو و كۆمەڵ، بەڵام یەكگرتوو ڕازی نەبووە و كۆمەڵ پشكەكانی وەرگرتوون.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە پشكەكانی نەوەی نوێ‌-مان وەرگرتووە و هەر كات داوایان كردەوە پێیان دەدەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی “بكوژی شوانێكی عەرەب” دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، كەسیكیان بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەكی عەرەب و برینداركردنی یەكێكی دیكە لەناوچەی قادر كەرەم دەستگیركردووە، دەشڵێت: “لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عێراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەوی 16 لەسەر 17ی ئەم مانگە كە‌سێك بە‌ناوی (ھ.ھ.ج.) لە‌ گوندی گۆڵباخ-ی ناوچەی قادركە‌رە‌م تە‌قە لە‌دوو هاوڵاتی بە‌ڕە‌گە‌ز عە‌رە‌ب، كە‌ پیشە‌یان شوانییە‌ دە‌كات و یەكێكیان بریندار دە‌كات و ئە‌وی دیكەیان گیان لە‌دە‌ست دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پاش هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر هێزەكانیان توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكەن، لە‌ئێستادا ناوبراو بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عیراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان