ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یاسین مەحمود: ئامادە‌م تابلۆی ژمارە (١)ی پارێزگەی هەڵەبجە بگەیەنمە نرخێكی چاوەڕواننەكراو

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئامادەم تابلۆی ژمارە (1)ی ئۆتۆمبێل لە پارێزگەی هەڵەبجە بگەیەنمە نرخێكی چاوەڕواننەكراو.

حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان بە پارێزگەی هەڵەبجە بەخشی و بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا تابلۆی (عیراق-هەڵەبجە) بدرێتە ئۆتۆمبێلەكانی ئەو پارێزگەیە.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بڕیارێكی گرنگ و پڕ بایە‌خە بۆ ئابووری پارێزگەی هە‌ڵە‌بجە، بە‌ڵام پێویستە زۆر بە وریایی مامە‌ڵە لە‌گە‌ڵ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلە‌كاندا بكرێت، بەشێوەیەك مە‌حسوبیە‌ت بۆ كە‌س نە‌كرێت.

وتیشی”ئە‌ركی پارێزگایە ئە‌م تابلۆیانە‌ بخاتە‌ زیادكردنێكی ئاشكرا بۆ ژمارە سە‌رە‌تاییە‌كان تاكو ژمارە ٩٩، پاشان بۆ ژمارە جوانە‌كانیش بە‌ كێبڕكێ و بەهەمان شێواز بفرۆشرێت”.

ئاشكراشیكرد، وە‌ك وە‌بە‌رهێنە‌رێك ئامادە‌م ژمارە (١) بگەیەنمە نرخێكی چاوەڕواننەكراو.

ڕوونیشیكردەوە، پارێزگەی هە‌ڵە‌بجە بە‌م تابلۆیانە‌ دە‌توانێت بوجە‌یە‌كی بە‌رچاوی دە‌ستبكە‌وێت و خزمە‌تی پڕۆژە ناتە‌واوە‌كانی شارە‌كە‌ی پێبكات، یاخود تەلاری پارێزگەی پێ دروست بكات كە لە ئێستادا لە بینای خە‌ڵوە‌تگە‌ی پیریدان.

ئابوری

وەزارەتی دارایی دوای نەورۆز مووچەی دیكە دابەش دەكات؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پابەندە بەوەی هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش بكات و دەشڵێت: “پێشخستنی مووچەی فەرمانبەران وەستاوە لەسەر ئەوەی ئاخۆ چی بڕیارێك دەدرێت”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا سبەی پێدانی مووچە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمئەندامان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك لەسەر مووچەی نوێ نیە.

وتیشی، “وەك ئەوەی حكومەت بڕیاری لەسەر داوە هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە بەپێی خشتەی دیاریكراو دابەش دەكرێت، واتە 5ی هەموو مانگێك دەست پێدەكات، بەڵام تا ئەو كاتە دەبێت چاوەڕێ‌ بین بزانین چی بڕیارێكی نوێ دەدرێت”.

لەبارەی دابەشكردنی 3 مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ، كە گوایە عیراق داوای كردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگانە مووچەیەكی دیكە دابەش بكرێـت ئەو سەرچاوەیە وتی، “هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لە لایەن عیراقەوە بەدەست وەزارەتی دارایی هەرێم نەگەیشتووە و هیچ شتێكی وا باس نەكراوە”.

هەفتەی پێشوو بە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی بڕیاری ناردنی بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران درا و سەرچاوەیەكی دارایی ڕایگەیاندبوو، “لەگەڵ پارەی سامانە سروشتییەكان مووچەیەكی دیكەی پێ‌ دەدرێت”، بەڵام لە ئێستادا ئەو سەرچاوە باڵایەی دارایی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە و دەڵێت: “تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لەوبارەیەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زیاتر دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.
.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی زیاتر لە 184 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی، كە ڕۆژی پێنج‌ شەممەی ڕابردوو فرۆشرابوو، كە 137 ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 159.77 ملیۆن دۆلار، بڕی 24.27 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و یەك كۆمپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو، “ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت، بەپێچەوانەشەوە گەر بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا كەمببێتەوە، نرخەكەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی گۆشت بەرزبۆتەوە
ئێران پرسی بەقاچاخبردنی ئاژەڵ ڕادەستی سوپا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پرسی بازرگانی بە ئاژەڵ و بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی وڵات، كە لەم ماوەیەی دواییدا زیاتر زەقبۆتەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕادەستی سوپا دەكرێت.

ئەم لێدوانەی عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گۆشت و بەروبوومە پەلەوەرییەكان لە ئێران، كە لەئێستادا بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی داڕمانی ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆتەوە.

بە وتەی لایجانی، “پرسەكە بەتەواوەتی ڕادەستی سوپا كراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس بۆ بنبڕكردنی بازرگانی بە ئاژەڵ و ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی ناوخۆ”.

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، بە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، “ئەو گومانانەی دەتانكرد لەبارەی بازرگانی و بەقاچاخبردنی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی وڵات ڕاست دەرچوو، بۆیە ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەر”.

پێشتر ماڵپەڕی (بیك ئیران)، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی كیلۆیەك گۆشت لە 490 هەزار تمەن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بۆ ملیۆنێك تمەن لە كۆتایی ساڵدا، كردبوو.

بەپێی ماڵپەڕەكە، “دوو هۆكار هەیە بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت، یەكەمیان پەیوەندی بە بەقاچاخبردنی گۆشت بە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت بۆ وڵاتانی دەورووبەر، ئەوەی سوودیش لە بەرزبوونەوەی بەهاكەی دەبینێت قاچاخچییە، هۆكاریی دووەمیش، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵفەوەیە، كە وەك خۆراك دەدرێتە ئاژەڵ”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان