ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژمارەی قوربانیانی جەنگی سوریا ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
جەنگی هەشت ساڵەی سوریا، بۆتە مایەی كوژرانی زیاتر لە 370 هەزار كەس كە زیاتر لە 112 هەزارییان مەدەنین، ئەمەش بەپێی ئامارێك كە لەلایەن ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بە ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕاگەیەندراوە.

سوریا لە ناوەڕاستنی مانگی ئاداری 2011وە بەدەست ناكۆكییەكی خوێناوییەوە دەناڵێنێت كە لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی دژ بە حكومەتەوە دەستیپێكرد كە بەخێرایی سەركوتكران و بەو هۆیەوە جەنگێكی كاولكاریی لە وڵاتەكەدا ڕویدا و چەندان لایەن بەشدارییان تێدا كرد.

بەپێی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، 371 هەزار كەس كوژراون و 222 هەزارییان لە دەستپێكردنی ناكۆكییەكان لە 15 ئاداری 2011 كە لە نێوانیاندا زیاتر لە 112 هەزارییان مەدەنین، لەنێوان ئەوانیشدا زیاتر لە 21 هەزار منداڵ و 13 هەزار ژن هەن.

دوایین بەرەنجامی ڕوانگەی سوریا لە 13ی ئەیلولدا بوو كە ئاماژەی بە كوژرانی زیاتر لە 360 هەزار كەس كرابوو.

سەبارەت بە كوژراوە سەربازییەكانیش، روانگەكە سەرژمێری كوژرانی زیاتر لە 125 هەزار كەسی كردووە لە هێزە حكومییەكانی سوریا و چەكدارانی سەر بە دیمەشق كە هەڵگری ڕەگەزنامەی جیاجیان، بەڵام زیاتر لە نیوەی ئەو كوژراوانە سەربازەكانی سوریان.

لەبەرانبەردا، لانی كەم 67 هەزار كەس لە چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن و هێزەكانی سوریای دیموكرات كە یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد پێكهاتەی سەرەكی پێكدەهێنن، كوژراون.

هەروەها نزیكەی 66 هەزار لە چەكدارانی ڕێكخراوی داعش و بەرەی تەحریری شام (بەرەی نوسرەی پێشوو) و چەكدارانی بیانی لە گروپە توندڕەوەكانی تر، كوژراون.

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەڵێت، ئەو ئامارە هەموو ئەوانەی لەخۆگرتووە كە توانیویەتی بەهۆی بۆردومان و لە شەڕەكاندا كوژرانیان دۆكۆمێنت بكات، ئەوانەش ناگرێتەوە كە بەهۆی ئەشكەنجەدان لە گرتوخانەكانی حكومەتدا گیانیان لەدەستداوە، یان ئەوانەی بێسەروشوێنن و ڕفێنراون لەلایەن ئەو هێز و گروپانەی لە سوریادا هەن.

جیهان

ترەمپ دژی كۆنگرێس دەوەستێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوورە لەسەر فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو و بۆ ئەو مەبەستەش بێ‌ گوێدانە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بڕیاریدا، بە بڕی 8 ملیار دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی بفرۆشیتە سعودیە و ئیمارات.

 

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی بەشێك لە كۆمارییەكان و زۆرینەی دیموكراتەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ترەمپ، وتویەتی، فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو بە تایبەت عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات، دۆخێكی تایبەت و بەپەلە وایكردووە ئەو بڕیارە بدەم، ئەو دۆخەش پەیوەستە بە هەڵكشانی گرژییەكانمان لەگەڵ ئیران.

 

بەرپرسانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، 22 گرێبەستی فرۆشی چەك بە بڕی 8 ملیار دۆلار تاوتوێ‌ دەكەن و خوازیارن ئەم مامەڵەیە بۆ كاتێكی دوورتر دوا بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، بەم نزیكانە 1500 سەرباز دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بڕیارە بەم نزیكانە 1500 سەرباز رەوانەی ناوچەكە بكرێت.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندوە: بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئازادیی ڕێڕەوی كەشتییەكان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا 1500 سەرباز دەنێرینە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .

 

لە ئێستادا 600 سەرباز لەو 1500 سەربازە لە ناوچەكەدان و بەپێی سەرچاوەی میدیاییە ئەمریكاییەكانیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئێران هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت .

پێشتر پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕایگەیاندبوو: تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر دەكەین بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریكردن لە هێزەكانمان لە ناوچەكەدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر ڕایگەیاندبوو: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان