ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەسەڕ رووداوی هێرشەكەی نیوزلەندا، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پڕۆسەیەكی نێودەوڵەتییە و دەبێت لەسەر ئاستی جیھان كار لەسەر بنەبڕكردنی بیری توندئاژۆیی بكرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەبۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی نیوزلەندا بۆسەر دوو مزگەوت ئەنجام درا، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەداخەوە ئەمڕۆ 2019/3/15 ھێرشێكی چەكداری كرایەسەر دوو مزگەوتی وڵاتی نیوزلەندا و بەدەیان موسوڵمان و نوێژخوێنیان لە ناوحەرەمی مزگەوت شەھید و بریندار كرد.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئەم ڕووداوە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە تیرۆر ھەرەشەیەكی جیھانیە و ھیچ وڵاتێكیش پارێزراوی ھەرەشەی تیرۆرزم نییە.

ئاشكراشیدەكات، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پرۆسەیەكی نێودەوڵەتیە و دەبێت لەسەر ئاستی جیھان كار لەسەر بنەبركردنی بیری توند ئاژۆیی بكرێت.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەتوندی ئیدانەی كردەوە ناخ ھەژێنە دەكەن كە بە ناڕەوایی ھاووڵاتیانی موسڵمانی وڵاتی نیوزلەندای كردە ئامانج، لە خوای گەورەش دەپارێنەوە قوربانیان بەبەھەشتی خۆی شاد بكات و ھیوای چاك بوونەوەش بۆ برینداران دەخوازن.

ئەمڕۆ هەینی چەند چەكدارێك هێرشیان كردە سەر دوو مزگەوتی وڵاتی نیوزلەندا و بەهۆیەوە 49 نوێژخوێن تیرۆر كران و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.

کوردستان

هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی ڕایدەگەیەنێت، هۆكاری تەكنیكی بووەتە هۆی دواخستنی مووچە.

ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بەدواداچوونم بۆ پرسی دواكەوتنی مووچەی هەرێمی كوردستان كردووە و وەك ئەوەی پێمگەیشتووە، ئەو مووچەیە ئیتڵاق بووە و هۆكاری دواكەوتنی تەكنیكی بووە.

وتیشی”هەندێك بەڕێوبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و لەوانەیە ئەوان دوایانخستبێت و هۆكارەكەی تەكنیكی بووە”.

ڕوونیشیكردەوە، ئەمەش كاریگەری دەبێت و زۆر پێویستە وەزیری دارایی بۆ كورد بێت و كورد خۆی دەستنیشانی بكات، بۆ ئەوەی سبەی ڕۆژ هەر ناكۆكییەك هەبوو، مووچەی هەرێم نەبڕن، بۆیە دەبێت لەناو كارنامەی حكومەتدا بەڵێنێك هەبێت لەو بارەیەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر گرووپێكی ماتۆرسواری دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوابەدوای ڕەخنەگرتنی خەڵك لە گرووپێك كە بەماتۆر سكیل لەسەر ڕێگای شارەدێی كەسنەزان بە نمایشكردن و كێبڕكێ و تیژڕۆیی، خەڵكی ناوچەكەیان بێزار كردبوو دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، ‌گرووپێك پێكهاتبوون لە (14) ماتۆڕسكیل كە هیچ كام لە شۆفێرەكانی خاوەنی موڵەت و ساڵیانەی ماتۆڕسكیل نەبوون، لەڕێگای نێوان شەقامی (۱۲۰)مەتری و فلۆریاستی شەوانە بە نمایشكردن و كێبڕكێ و تیژڕۆیی، خەڵكی ناوچەكەیان بێزاركردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیدەكاتەوە، دوای بەدواداچوونیان بۆ ئەم حاڵەتە توانییان هەر (۱٤) ماتۆڕسكیل و خاوەنەكانیان دەستگیر بكەن، ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و ماتۆڕسكیلەكانیشان دەستیان بەسەر داگیرا و شۆفێرەكانیش ڕادەستی دادگا كراون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنایە
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر داوایەك لە توێژەران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری چاودێری و گەشپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ئاگادارینامەیەكدا بە پێویستی دەزانێت توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لەگەڵ قائیمقامەكان و لیژنە پزیشكییەكان لە پەیوەندیدا بن بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەشڵێت، بەشداری كردن یان بەشداری نەكردنیان لەم پڕۆسەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەبەرچاو دەگیرێت.

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك بۆ توێژەرانی كۆمەڵایەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان

دوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك ئەركێك بەرامبەر هاونیشتمانیان، وەزارەتەكانی پەیوەندیداری راسپارد بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بۆ رێگە گرتن یان خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان.

خۆشبەختانە بۆ ئەم مەبەستە هەر یەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ لە توندو تۆڵكردنی سنوورەكان و وەزارەتی تەندروستی لە دابین كردنی شوێن و ئامادە كردنی ئامێر و كەرەستەی پێویست توانیویانە رۆڵی خۆیان بە باشی بگێڕن.

دیارە بۆ زیاتر خزمەت كردنی پرۆسەكە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە رووی دەروونی و لە رووی كۆمەڵایەتی دەتوانێت كار لە سەر ئەم بابەتە بكات.

بۆیە پێویستە توێژەرانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لەگەڵ قایمقامەكان و لێژنە پزیشكییەكان لە پەیوەندیدا بن بۆ بەجێگەیاندنی ئەم ئەركە پیرۆزە و بەشداری كردن یان بەشداری نەكردنیان لەم پرۆسەیە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەبەرچاو دەگیردرێت.

یوسف چاوشین

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان