ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژمارەیەك عیراقی لەنێوان قوربانیانی پەلامارەكەی سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان، ئاماژە بە بوونی ژمارەیەك عیراقی دەكەن لەنێوان قوربانیان ئەو پەلامارەی كرایە سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا.

ئەسیل نوجێفی، سەركردە لە هاوپەیمانی قەرای عیراقی، لە پەیجی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)، نوسیویەتی”ژمارەیەك عیراقی لەنێوان قوربانیانی ئەو پەلامارە تیرۆرستییەدان كە كرایە سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا، پێویستە وەزارەتی دەرەوە بێدەنگ نەبێت، یان بێدەنگییەكە مانای ئەوەیە خوێنی عیراقییەكان هەرزانە لە كوێیەك بن؟؟”.

ئەمڕۆ هەینی، چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاماژەیان بە بوونی ژمارەیەك برینداری عیراقی كردبوو لەنێوان قوربانیانی پەلامارەكەی سەر مزگەوتەكانی نیوزلەندا، بەپێی ئەو سەرچاوانەش”ئەندازیارێكی عیراقی بە ناوی ئەدیب ئەحمەد سامی و كوڕەكەی كە لە نیوزلەندا نیشتەجێن، بریندارن”.

كەناڵی (العربیە)ش لای خۆیەوە ئاماژەی بە برینداربوونی سێ‌ عیراقی كردبوو لە پەلامارەكەدا بەبێ‌ ئەوەی وردەكاریی زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.

ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارانی نیوزلەندا، كوژرانی لانی كەم 49 كەسیان لەو هێرشەدا ڕاگەیاند كە لەكاتی نوێژی هەینیدا كرایە سەر دوو مزگەوت لە شاری كرایست چریش لە وڵاتەكە.

پێشتر وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ بەدواداچوونی پەرەسەندنەكانی پەلامارەكەی نیوزلەندا كردبوو.

عێراق

ناوی چەند كاندیدێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامری-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە ناوی چەند كاندیدێكی نوێ‌ بۆ وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان پێشنیار كراوە و بەم زووانە یەكلایی دەكرێتەوە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی فەتح بڵاویانكردەوە، لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە نیمچە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیاری كردنی كاندیدانی وەزارەتەكانی بەرگری و وتیشی، “ئەو دوو پۆستە لە هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی پەڕلەمان یەكلایی دەكرێنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لایەنە سیاسیەكان گەیشتوونەتە هێڵی پێش كۆتایی بە كاندید كردنی فەریق ڕوكن عەبدولغەنی ئەسەدی و لیوا یاسین یاسری بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام ئەسەدی زیاتر چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە.

دەربارەی وەزارەتی بەرگری ئاشكرای كردووە، كە پۆستی وەزارەتەكە بۆ سەڵاح حەریری، كە كەسایەتییەكی سەربازییە یەكلایی بۆتەوە.

بەهۆی ناكۆكی كوتلە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەڕلەمانی عیراق تا ئێستا پۆستەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد و پەروەردە یەكلایی نەبوونەتەوە و هێشتا ئەو وەزارەتانە بێ‌ وەزیرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دەربارەی كارتی نیشتیمانی هۆشداری دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق دەربارەی پابەند نەبوون بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی لە مامەڵە فەرمییەكان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو كارتە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد حەسەن كازم، بەڕێوەبەری بەشی وردبینی ناوەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە هۆی ئەوەی هەندێك لە فەرمانگەكان پشت نابەستن بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ئەوەیە، كە بنكەی زانیارییەكانی كارتی نیشتیمانی تەواو نەبووە.

جەختیشی كردەوە، كە دەبێت هەمووان پابەند بن بە كارتی نیشتیمانییەوە، چونكە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد ڕاشیگەیاند، كە لێپرسینەوە لە هەر لایەنێك دەكەن، كە پابەند نابێت بە كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو دوای تەواوكردنی سەرجەم زانیارییەكان.

هەندێك لە فەرمانگەكانی دەوڵەت لە ئێستادا پشت نابەستن بە كارتی نیشتیمانیی یەكگرتووی عیراق لە ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و تەنها كار بە ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی دەكەن، كە ئەوانەش دوای وەرگرتنی كارتی نیشتیمانی نامێنن و لە هاووڵاتیان وەردەگیرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

میسڕ توشبوانی عیراقی بە ڤایرۆسی جگەر چارەسەر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دەستپێشخەرییەكی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسڕ دەردەبڕێت بۆ نەهێشتنی نەخۆشی (ڤایرۆسی C )ی هەوكردنی جگەر، بۆ ڕەوەندە عەرەبییەكان بە گشتی و ڕەوەندی عیراقی بەشێوەیەكی تایبەت.

باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك سیسی بۆ نەهێشتنی (ڤایرۆسی C) بۆ ملیۆنێك ئەفریقی و دەستپێمردنی هەڵمەتێكی نوێ‌ لەپێناو نەهێشتنی (ڤایرۆسی C ) بۆ ڕەوەندی عەرەبییەكان، ئاماژەیە بە ڕۆڵی گەورەی كۆماری میسڕ لە چاودێریكردنی برایانی، لەڕێی ئاسانكاری بۆیان و چارەسەكردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە”.

خۆشحاڵی خۆشی بەرانبەر بە دەستپێخەرییەكەی سەرۆكی میسڕ بۆ چارەسەكردنی توشبوانی عیراقی بە (ڤایرۆسی C ) دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان