ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

نوێنەری ترەمپ: لەئێستادا زیاتر لە 20 هەزار چەكداری داعش لە عیراق و سوریادا هەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا دەڵێت، زیاتر لە 20 هەزار چەكداری ڕێكخراوی داعش لە عیراق و سوریادا هەن.

ئەمڕۆ هەینی، جیمس جێفری، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سوریا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”داعش تائێستاش مایەی مەترسییە بۆ عیراق و سوریا، بەڵگەش لەسەر ئەوە بوونی 20 هەزار كەسە كە لە عیراق و سوریادا سەر بە ڕێكخراوەكەن”.

سەبارەت بە پاشكەشەكردنی هێزەكانی ئەمریكاش لە سوریا، جێفری ڕایگەیاند”پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا بەپێی خشتەیەكی كاتی بەئەنجام دەگات”.

لە 10ی ئاداری 2019، جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، هۆشداریی دابوو لەبارەی بەردەوامبوونی هەڕەشەكانی ڕێكخراوی داعش، جەختیشی لەسەر مانەوی ڕێكخراوەكە كردبۆوە بەشێوەیەكی پەرتەوازە لە سوریا و عیراق و ناوچەكانی تری جیهان.

عێراق

حەشدی شەعبی هێزەكانی لە پارێزگەیەكی باشووری عیراق بڵاوەپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگەی نەجەفی باشووری عیراق بڵاوەیانپێكرا.

حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا هۆكاری بڵاوەپێكردنی هێزەكانی لیوای دووی لە كوچە و كۆڵانەكانی شاری نەجەف لەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاند.

هۆكاری ئەو هەنگاوەشی ئاشكراكردووە كە پەیوەندی بە پاراستنی ڕێوڕەسمەكانی ڕۆژی شەهیدی ئیمام عەلییەوە هەیە.

هێزەكانی حەشدی شەعبی یەكتربڕ و ڕێگا سەرەكی و ستراتیژییەكانیان داخستووە بە پێی پلانێكی ئەمنی، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هێز لە شەقام و بورجەكانی چاودێری و دەروازەكاندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار”

خەڵك – بەشی هەواڵ

قایمقامی قەزای شەنگال داوا لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكات، شەڕ و پێكدادان لە ناوچەكانی شەنگال كۆتایی پێبهێنرێت و ماددەی 140ی دەستوری عیراقیش جێبەجێبكات .

 

مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شەنگال، ڕایگەیاندوە “ململانێی بێكۆتا ناوچەكانی شەنگال و نەینەوای خستۆتە دۆخێكی دژوار، گەر بەم شێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە ، تەنها خەڵك باجەكی دەدەن”.

 

مەحما خەلیل وتویەتی: قبوڵكراو نیە ناوچەكە لەژێر هەڕەشەی ململانێ سیاسیەكان و خواستە نەرێنیە نێودەوڵەتیەكاندا بێت، “ئەو ناوچانە تایبەتن و ئاستی رۆشنبیری خەڵكەكەی لە ناوچەكانی دیكەی باكور جیاوازە، بەڵام بە گشتی ئەو ناوچەیە لە ژێر كاریگەری پێكدادان و ململانێ سیاسیەكاندایە “.

خەلیل دەڵێت “هیوای زۆریان بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەیە تا داوای لێ‌ بكەین بە هاوكاری سەرجەم لایەنەكان چارەسەر بۆ دۆخی شەنگال بدۆزێتەوە، پشت بەو بڕگە یاسایی و دەستوریانەی تا ئێستا كاران وچاوەڕوانی خستنە بواری جێبەجیكردنی بڕگەی 140ی دەستوری عیراقی دەكەین.

سەرچاوە/ ڕووداو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی توركیا 300 كۆچبەری نایاسایی دەستگیردەكەن كە لە هەوڵی پەڕینەوەدابوون بۆ ئەوروپا.

سەرچاوە توركیاییەكان دەڵێن “هێزەكانی پاسەوانی سنووری زۆرتر لە 300 كۆچبەری نایاساییان دەستگیركردووە كە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە بە ڕێگەی نایاسایی لە هەرێمی ئەدرنەوە بۆ سنووری بولگار و یۆنان”.

ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو دەستگیركراوانە خەڵكی چەند وڵاتێكن كە لەنێویاندا عیراقی هەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان