ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“دوژمنایەتییكردنی ئیسلام، هێڵی دەستدرێژی تاكەكەسی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی كۆمەڵكوژی”


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ڕایدەگەیەنێت، دوژمنایەتییكردنی ئیسلام، هێڵی دەستدرێژیی تاكەكەسی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی كۆمەڵكوژی.

ئەمڕۆ هەینی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرش كرایەسەر دوو مزگەوتی نیوزلەندا و 49 كەسیان تیرۆر رد و بە دەیانی دیكەشیان بریندار كرد.

لەوبارەوە ڕەجەب تەیب ئەردغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەردۆغان بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە چەكدارییەی كرد و ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ئەو موسڵمانانەی بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە نیوزلەندا كۆبوونەوە، بە نەفرەتەوە ئیدانەی دەكەم.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دیارە كە لەمێژە پلان بۆ ئەو هێرشانە داندراوە بۆیە بە كتوپڕی و بێپلان بۆدانان ئەنجام نەدراوە و دوژمنایەتییكردنی ئیسلام كە تەماشای هەڵكشانی دەكرێت و تەنانەت هاندەدرێت، هێڵی دەستدرێژی تاكەكەسی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە ئاستی كۆمەڵكوژی.

سەرۆك كۆماری توركیا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و تەواوی جیهان كرد لە بەرامبەر ئەم ڕەوتە مەترسیدارەی كە هەڕەشەیە بۆسەر تەواوی مرۆڤایەتی بەخێرایی رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.

جیهان

بایدن: ترەمپ گەمژەیە بۆیە ماسك بەكارناهێنێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
جۆو بایدن كاندید دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكا بە هۆی بەكارنەهێنانی ماسكەوە ڕەخنە لە دۆناڵد ترەمپ دەگرێت و بەكارێكی گەمژانە وەسفی دەكات.

بایدن لە دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن باسی لە دەركەوتنی ترەمپ كرد لە شوێنە گشتییەكاندا بێ ئەوەی ماسك بۆ خۆپاراستن لە پەتای كۆرۆنا بەكاربهێنێت و ڕایگەیاند ئەو گەمژەییە، هەموو پزیشكەكانی جیهان دەڵێن پێویستە لە نێو خەڵكدا ماسك بەكاربهێنرێت.

وتیشی: “ترەمپ دەیەوێت بەو شێوەیە ئازایەتی خۆی نماییش بكات” و ئاماژەشیدا بەوەی ئەو رەفتارەی سەرۆكی ئەمریكا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین كەس.

پێشتر ترەمپ ڕخنەی لە بایدن گرتبوو كە لە یادێكی نیشتمانیی ئەمریكادا ماسكی بەكارهێنابوو و ڕایگەیاند بەكارهێنانی ماسك لە كەشوهەوایەكی باش لەلایەن بایدنەوە كارێكی نامۆ بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی خولی 11ی پەڕلەمانی ئێران ئەنجام دەدرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پەڕلەمانی ئێران یەكەمی كۆبوونەوەی خولی یازدەهەمی ئەنجام دەدات و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەش بەشداری كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئاژانسی تەسنیم بڵاویكرەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە 27-5-2020 پەڕلەمانی ئێران یەكەمین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات و هاوكات ڕەزا تەقەوی سەرۆكایەتی یەكەمین كۆبوونەوەی خولی یازدە دەكات.
ئاشكراشیكرد، حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران بەشداری كۆبوونەوەكە دەكات
حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، هەم كاری حكومەت و هەم كاری پەڕلەمانیش دوای چوار ساڵ كۆتایی دێت، بەڵام بە هاوكاری یەكتر دەتوانین كاروبارەكانی هاووڵاتیان ڕایی بكەین، بەشێوەیەك خوشگوزەرانی زیاتر بۆ گەلی ئێران فەراهەم بكەین.
بەپێی زانیارییەكان، عەلی لاریجانی سەرۆكی پێشووی پەڕلەمانی ئێران وەك خۆی ئاماژەی پێكردووە دوای كۆتاییهاتنی كاری پەڕلەمانی دەگەڕێتەوە بۆ زانكۆ و دەست بە كاری پێشووی خۆی دەكاتەوە.
لاریجانی لە ئێستادا تەمەنی 63 ساڵە و چیتر ناتوانێت كاری سەرۆكایەتی پەڕلەمان بكات، هەرلەبەر ئەوەشە لە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەدا بەشداری نەكرد، ناوبراو بۆ ماوەی 12 ساڵ كاری سەرۆكایەتی پەڕلەمانی وڵاتەكەی گرتەدەست.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەڵبژاردنەكانی ئێرانی ئەنجام دران، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست هیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجام نەدرا و چەند پەڕلەمانتارێكی هەڵبژێردراویش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بانكی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا ملیۆنان كەس بەرەو هەژاری دەبات


خەڵك – بەشی هەواڵ

بانكی نێودەوڵەتی كە قەرز و مینحەی دارایی پێشكەشی هەژارترین وڵاتانی جیهان دەكات، ئەوەی خستەڕوو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا 60 ملیۆن كەس بەرەو هەژاری لەجیهاندا دەبات.

دەیڤد مالباس سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات، ئەمساڵ جیهان هەنگاوێكی مێژوویی پاشەكشە بكات بەرەو دواوە ئەوەی پەیوەندی بەنەبوونی یەكسانییەوە هەیە و پێدەچێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هۆی یەكەم زیادبوونی هەژاری لەجیهان لەساڵی 1998وە تائێستا.

سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەشكرد: پێشبینییەكانی ئەم دواییە تێكچوون و لەپاشەكشەدان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەستانی چالاكییە ئابوورییەكان كە بە هۆیەوە زۆرینەی ئەو پێشكەوتنانەی وەستاند كەلەبواری كەمكردنەوەی هەژاری بەدەست هاتبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان