ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 17 پلە و لە سلێمانی 16 پلە و لە دهۆك 14 پلەو لە كەركوكیش 18 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو و بارانیش پچڕ پچڕ دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 15 پلەو لە دهۆك 13 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش هەور و هەتاو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە هەندێك لە ناوچەكانی هەرێم و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

ژینگە

كەشناسیی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەو بەرێوەبەرایەتییە بڵاوی كردووەتەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان باران باریووە و لە شارەدێی خورماڵی سەر بە پارێزگەی هەڵەبجەش زۆرترین بڕی باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ساڵانە لە پشووەكانی جەژنی نەورۆز و سەرەتای بەهار، كە سەری ساڵی كوردییە، هاووڵاتیان بەهۆی پشووی ئەو یادەوە گەشت و سەیران ئەنجام دەدەن و بەپێی زانیارییە كەشناسییەكان، لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا دۆخی كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (accuweather)ی جیهانی، كە تایبەتە بە زانیاری و پێشبینییەكانی كەشوهەوا، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا، كە دەكاتە ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە و هەینی (20 تا 22-3-2019)ی ئەم هەفتەیە ئاسمان ساماڵ و هەندێك كات پەڵە هەور دەبێت و لە كۆتا ڕۆژی پشووەكەش، كە دەكاتە ڕۆژی شەممە (23-3-2019) باران دەبارێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو ماڵپەڕەی كەشوهەوا، ڕۆژی 21ی ئادار، كە بە یەكەم ڕۆژی بەهار و سەرەتای ساڵی كوردی دادەنرێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بە بڕیاری حكومەتی هەرێم ڕۆژانی 20، 21، 22 و 23ی مانگی ئادار بە بۆنەی سەری ساڵی كوردی و نەورۆزەوە دەكرێتە پشووی فەرمی و لەو پشووانەشدا هاووڵاتیان ڕوو لە سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش و ئاهەنگ گێڕان، بەتایبەتیش ئەمساڵ ئەو یادە جیاواز دەبێت بۆ مووچەخۆران بەهۆی نەمانی پاشەكەوتی مووچە و نەمانی شەڕی دژی داعشەوە.

وێنە؛ كەشوهەوای پارێزگاكانی باشووری كوردستان لە ڕۆژانی نەورۆزدا وەك ماڵپەڕەكە بڵاویكردۆتەوە:

پارێزگای هەولێر:

پارێزگای سلێمانی:

پارێزگای دهۆك:

پارێزگای كەركوك:

پارێزگای هەڵەبجە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و بەو پێیەش لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران باریوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لە شارۆچكەی ئامێدی سەر بە پارێزگەی دهۆك زۆرترین بڕی باران باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان