ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

داوای لێكۆڵینەوە دەكات
هاوپەیمانییەكەی عەبادی: گومانمان هەیە لە ڕووداوی گیانلەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی نەسر كە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە سەركردایەتی دەكرێت، گومانی خۆی دەخاتەڕوو بەرانبەر بە ڕووداوی گیانلەدەستدانی دادوەر عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەی نەزاهە،  داوای لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی و پیشەوەریيش دەكات لە ڕووداوەكەدا.

ئەمڕۆ هەینی، عەلی سنەید، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”پێویستە حكومەتی عیراق و دەزگا ئەمنییەكان، لێكۆڵینەوەیەكی ئەمنی فراوان و پیشەوەری سەبارەت بەو ڕووداوە هاتووچۆیە ئەنجام بدەن كە تێیدا سەرۆكی دەستەی نەزاهە لە دهۆك گیانی لەدەستدا”.

بە وتەی سنەید”بەدوورنازانرێت ڕووداوەكە ڕێكخراوبێت بۆ كوشتن و گیانلەدەستدانی سەرۆكی دەستەی نەزاهە لەپێناو ڕێگرتن لە ئاشكراكردنی دۆسێكانی گەندەڵی”، بەدووریشی نازانێت گەندەڵكاران دەستییان لە ڕووداوەكەدا هەبوبێت بۆ كوشتنی دادوەر عیزەت تۆفیق و بەپێویستی دەزانێت ئەوە لەڕێی لێكۆڵینەوە ئەمنییە پیشەوەرییەكانەوە ئاشكرا بكرێت.

دەستەی نەزاهە لە تەمموزی 2018 فەرمانێكی فەرمی دەركرد و لێوەی عیزەت تۆفیق جەعفەری بە سەرۆكی دەستەی نەزاهە دەستنیشان كرد.

بەرلەوەش، لە ساڵی 2009 عیزەت تۆفیق جێگری سەرۆكی دەستەی نەزاهە بووە، و لە ساڵی 2011شدا بە ڕاپەڕاندنی ئەركەكانی سەرۆكی دەستەكە بە وەكالەت ڕسپێردراوە.

دادوەر عیزەت تۆفیق جەعفەر، لە دایكبووی ساڵی 1970 بوو، هاوسەرگريی كردووە و شەش منداڵی هەیە.

عێراق

عیراق دەربارەی كارتی نیشتیمانی هۆشداری دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق دەربارەی پابەند نەبوون بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی لە مامەڵە فەرمییەكان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو كارتە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد حەسەن كازم، بەڕێوەبەری بەشی وردبینی ناوەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە هۆی ئەوەی هەندێك لە فەرمانگەكان پشت نابەستن بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ئەوەیە، كە بنكەی زانیارییەكانی كارتی نیشتیمانی تەواو نەبووە.

جەختیشی كردەوە، كە دەبێت هەمووان پابەند بن بە كارتی نیشتیمانییەوە، چونكە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد ڕاشیگەیاند، كە لێپرسینەوە لە هەر لایەنێك دەكەن، كە پابەند نابێت بە كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو دوای تەواوكردنی سەرجەم زانیارییەكان.

هەندێك لە فەرمانگەكانی دەوڵەت لە ئێستادا پشت نابەستن بە كارتی نیشتیمانیی یەكگرتووی عیراق لە ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و تەنها كار بە ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی دەكەن، كە ئەوانەش دوای وەرگرتنی كارتی نیشتیمانی نامێنن و لە هاووڵاتیان وەردەگیرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

میسڕ توشبوانی عیراقی بە ڤایرۆسی جگەر چارەسەر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دەستپێشخەرییەكی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسڕ دەردەبڕێت بۆ نەهێشتنی نەخۆشی (ڤایرۆسی C )ی هەوكردنی جگەر، بۆ ڕەوەندە عەرەبییەكان بە گشتی و ڕەوەندی عیراقی بەشێوەیەكی تایبەت.

باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك سیسی بۆ نەهێشتنی (ڤایرۆسی C) بۆ ملیۆنێك ئەفریقی و دەستپێمردنی هەڵمەتێكی نوێ‌ لەپێناو نەهێشتنی (ڤایرۆسی C ) بۆ ڕەوەندی عەرەبییەكان، ئاماژەیە بە ڕۆڵی گەورەی كۆماری میسڕ لە چاودێریكردنی برایانی، لەڕێی ئاسانكاری بۆیان و چارەسەكردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە”.

خۆشحاڵی خۆشی بەرانبەر بە دەستپێخەرییەكەی سەرۆكی میسڕ بۆ چارەسەكردنی توشبوانی عیراقی بە (ڤایرۆسی C ) دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پاڵاوگەی بێجی دوای 5 ساڵ دەخرێتەوەگەڕ

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پاڵاوگەی بێجی دەستدەكاتەوە بە بەرهەمهێنانی مادەی بەنزین و ڕۆژانە ملیۆنێك و 300 هەزار لیتر بەرهەم دەهێنێت، ئاماژە بەو هەوڵانەش دەكات، كە دەخرێنەگەڕ بۆ زیادكردنی توانای پاڵاوتن تا ڕۆژانە بگاتە 70 هەزار بەرمیل.

حامید زەوبەعی، بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری پاڵاوگەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “وەزارەتی نەوت پێداگرە لەسەر بەرزكردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی پالاوگەكان لە هەموو ناوچەكانی وڵات، بەجۆرێك پێداویستییەكانی ناوخۆ پڕبكاتەوە و یەكەی نوێش بۆ باشكردنی جۆری بەنزین و سوتەمەنییەكانی تر زیادبكرێت و كاری زیاتركردنی توانای پاڵاوتن و جێبەجێكردنی ژمارەی پڕۆژە ستراتیژییەكان بكات”.

بە وتەی زەوبەعی، “توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەی بێجی، لەئێستادا بە 45 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا مەزەندە دەكرێت، فەرمانبەرانی تەكنیكی و ئەندازیاری لە پاڵاوگەكە كار بۆ زیاتركردنی توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەكە دەكەن”، پێشبینیشی كردووە “توانای پاڵاوتنی ڕۆژانە بگاتە 70 هەزار بەرمیل، كە ڕێخۆشكەر دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار لیتر بەنزین لە ڕۆژێكدا، ئەمەش دەبێتە مایەی كەمكردنەوەیەكی زۆر لەبڕی هاودەكردنی ئەو مادەیە لە دەرەوەی وڵات”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوتی عیراق دەڵێت: “پڕۆسەكانی نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی بێجی، لەڕێی فەرمانبەرانی تەكنیكی عیراقییەوە بووە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا بەگەڕخستنەوەی پاڵاوگەی (سەڵاحەدین 1)یش بەئەنجام دەگات و دواتر دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی (سەڵاحەدین 2)، تا بە تەواوەتی پاڵاوگەكە نۆژەن دەكرێتەوە و توانای بەرهەمهێنانی پێشووی دەگەڕێتەوە بۆ 140 هەزار بەرمیل لەڕۆژێكدا، ئەمەش لەكاتێكدا كە چەكدارانی تیرۆریستی داعش كاریان بۆ تەواو خاپوركردنی پاڵاوگەكە كردبوو، بەڵام لەڕێی كارمەندانی وەزارەتی نەوتەوە، توانرا لەماوەیەكی پێوانەییدا خرایەوەگەڕ”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان