ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنگیان لە شاری سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆ هەینی نرخی دۆلار بە 120 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە..
100دۆلار 120 هەزار و 100 دینار.
100 یۆرۆ 135 هەزار و 750 دینار.
100 پاوەن 156 هەزار دینار.
100 هەزار تمەن 9 هەزار 250 دینار.
100 لیرە 22 هەزار 750 دینار.

ئابوری

نرخی نەوت ئاستی پێوانەیی لەمساڵدا تۆمار كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی نرخی نەوت، بەرزترین ئاستی لە ساڵى 2019 تۆمار كرد، هەندێك پاكشەی بەخۆوەبینی، بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكاندا، پێشبینی دەكرێت نرخەكان دیسانەوە ڕوو لە بەرزبوونەوە بكەن، ئەمەش بەهۆی سزاكانی حكومەتی ئەمریكا بەسەر هەریەك لە ئێران و ڤەنزوێلا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی بەرملێك نەوتی خاوی خۆرئاوای تكساس بۆ گرێبەستە دواخراوەكان گەیشتە 60.12 دۆلار، و 11 سەنت ڕووی لە دابەزین كرد بەراورد بە نرخی پێشووى كە گەیشتبووە 60.30 دۆلار.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برنت بۆ گرێبەستە دواخراوەكان، گەیشتە 68.52 دۆلار، لەكاتێكدا پێشتر نرخی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتبووە 68.69 دۆلار، ئەمەش بەراورد بە نرخەكانی پێشوو لە ساڵی 2019دا، بە بەرزترین ئاست دادەنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار و 500 دینارە.
100 یۆرۆ 137 هەزار دینارە.
100 پاوەن 159 هەزار دینارە.
100 لیرە 22 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 10 هەزار دینارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی بڕیار لەسەر پێدانی دوو مووچە دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات، كە هەوڵ دەدەن لە مانگی داهاتوودا دوو مووچە یان مووچە و نیوێك بە فەرمانبەران بدەن و بۆ ئەوەش دوای نەورۆز بڕیاری لێ‌ دەدرێت.

دوابەدوای ئەوەی چەند میدیایەكی هەرێم لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بڵاویانكردەوە، كە، “ئەگەر پارەی پێویست بێتە بەردەستیان هەوڵی دابەشكردنی دوو مووچە دەدەن بەیەكەوە، ئەگەریش ئەو بڕە پارەیە نەبوو كاردەكەن بۆ ئەوەی لە مانگی داهاتوودا مووچەیەكی تەواو و نیو مووچە وەك پاشكۆ بدەن”.

سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، بڕیاری وەزارەتی دارایی عیراق گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی 724 ملیار دیناری مووچە، بۆیە هەر كاتێك پارەكە گەیشت مووچەی دیكەی لەگەڵ پارەی سامانە سروشتییەكان پێ‌ دابەش دەكرێت.

لەو بڕە پارەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی عیراق بۆ مووچەی فەرمانەبارن ڕەوانەی هەرێمی كردبوو زیاتر لە ٢٢٠ ملیار دینار ماوەتەوە و بڕیارە لەگەڵ دابین كردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری تر لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوو، نیو مووچەی دیكە وەك پاشكۆ دابەشبكرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی عیراق بڕی زیاتر لە 724 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكرێت بۆ مووچەی مانگی ئادار و جیاوازی مووچەی مانگەكانی كانوونی دووەم و شوبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان