ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەڤیدیۆ و وێنە..ژمارەیەك چەكدار لە نیوزلەندا، 40 كەس لەنێو دوو مزگەوت تیرۆر دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو هێرشانەی كراونەتەسەر دوو مزگەوتەكەی شاری كرایستچەرچ ٤٠ كەس گیانیان لەدەست داوە.

جاسیندا ئاردێرن سەرۆكوەزیرانی نیوزلەندا، لەبارەی ئەو هێرشە چەكدارییەی كرایەسەر هەردوو مزگەوتی ئەلنور و لینود لە ناوچەی هاگلی پاركی شاری كرایستچەرچ لە دوورگەی باشوور لە نیوزلەندا ئاشكرایكرد، بەهۆی ئەو هێرشانەوە ٤٠ كەس گیانیان لەدەست داوە و پۆلیسی نیوزلەنداش لە دوای ئەو دوو هێرشە سێ پیاو و ژنێكیان دەستگیر كرد.

لای خۆشییەوە سكۆت مۆریسۆن سەرۆكوەزیرانی ئوستڕالیا لە تویتێكدا ڕایگەیاند، لەبەرامبەر هێرش كردەسەر دوو مزگەوت لە شاری كریستچەرچی دوورگەی باشووری نیوزلەندا سەرم سووڕماوە.

پۆلیس ئاشكرایكرد، سێ پیاو ژنێك دەستگیر كراون و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن داواش لە هاووڵاتیانی شارەكە دەكات لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.

جیهان

ئیران زیانی 369 ملیۆن دۆلاری لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت داوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی شارەكان پەیوەندیان پێكەوە نەبێت و ئاگایان لە چالاكی یەكتری خۆپیشاندانەكان نەمێنێت، لە رۆژی 16ی نۆڤێمبەرەوە كۆماری ئیسلامی ئێران هێڵی ئینتەرنێتی وەستاندووە.


بەپێی نێتبلۆكس كە نەخشەی راستەقینەی بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت پیشاندەدات بەشێوەیەك لە رۆژانی یەكەمی خۆپیشاندانەكاندا تەنیا 7%ی ئینتەرنێت هەبووە و لە ڕۆژی 19ی نۆڤێمبەردا كەمبووەتەوە بۆ 4%.

هەر بەپێی نێتبلۆكس ئەوەشی دەسنیشانكردووە كە لەكاتی شەتداون (كوژاندنەوەی یان داخستنی) هێڵەكانی ئینتەرنێت لە ئێران-دا كاریگەری زیانەكانی تەنیا بۆ یەك ڕۆژ لەسەر ئابوری ئینتەرنێتی وڵاتەكە و كۆمپانیاكانی مۆبایل و تێكڕای ئەپەكان دەگاتە 369 ملیۆن و 570 هەزار و 763 دۆلار.

زە نیویۆرك تایمز، پێوایە ئەم شێوازی پێشێلكارییە بەشێكی زۆری حكومەتەكانی ناوچەكە پیادەی دەكەن لەگەڵ خۆپیشاندانەكاندا هەر یەك لە “هۆن كۆنگ” ماوەی زیاتر لە 3 مانگە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە هێڵی ئینتەرنێتی گشتی بڕیوە، لە مانگی ئۆكتۆبەریشەوە “عیراق” چەند جارێك ئەمەی پیادەكردووە، “ئێران”-یش هەفتەیەكە ئەم پێشێلكارییەی گرتۆتە بەر.

دوای شەش رۆژ خۆپیشاندان لە 100 شاری ئێران، ئەویش دوای ئەوەی رژێمی ئێران بڕیاریدا نرخی سووتەمەنی بەرێژەی 50% بەرزكاتەوە، بەپێی ئەمینستی ئینتەرناشناڵ كە ئێوارەی 19ی مانگ بڵاویكردەوە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی ئێران گەیشتووەتە 106 خۆپیشاندەر.

ئامادەكردنی / لوقمان غەفوور- زە نیویۆرك تایمز

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا: دژی هەر ئۆپراسیۆنێكی ترین بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی ڕوسیا نیگەرانی و سەرسوڕمانی خۆی نیشانداوە لەبەرامبەر بەڵێنی توركیا لەدەستپێكردنەوەی ئۆپراسیۆنێكی تری سەربازیی لە ڕۆژئاوای كوردستان، هۆشداریشی دایە توركیا، كە هەنگاوێكی لەوشێوەیە زیان بە هەوڵەكانی سەقامگیركردنی ناوچەكە دەگەیەنێت و دۆخەكە ئەوەندەی تر تێكدەدات.

دوای ئەوەی دوێنێ‌ 18/11/2019 مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: ئەگەر ناوچەكە لە یەپەگە و شەڕڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات پاكنەكرێتەوە، ئەوا توركیا ئۆپراسیۆنێكی تر لە ڕۆژئاوای كوردستان دەست پێدەكاتەوە.ڕاشیگەیاندبوو: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ڕوسیا پابەندی ڕێككەوتنەكان نەبوون، هەر بەپێی ئەو ڕێككەوتنانەش بووە كە مانگی ڕابردوو توركیا هێرشەكانی بۆ سەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگرتووە، چاوش ئۆغلۆ داواشی لە ڕوسیا و ئەمریكا كردبوو كە ڕێوشوێنی پێویست و زیاتر لەدژی هەسەدە بگرنەبەر.

لەوبارەیەوە ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری روسیا وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەمڕۆ 19/11/2019 ڕایگەیاند: لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا مایەی سەرسوڕمانە، مۆسكۆ بەتەواوی پابەند بووە بە ڕێككەوتنی نێوان ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەی هەوڵی زۆری داوە تا ناوچەكە ئارامی و سەقامگیری باش بەخۆیەوە ببینێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕاشیگەیاند: بانگەشەی وەزیری دەرەوەی توركیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی نوێی سەربازی دەبێتە مایەی تێكچوون و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

ژەنەڕاڵ ئیگۆر كۆناشینكۆف ئەوەشیخستەڕوو: لە یاداشتی تێگەیشتنی نێوان ڕوسیا و توركیادا كە سەرۆكی هەر دوو وڵات واژۆیان كردووە، نەخشەڕیگای چارەسەری سەرجەم كێشەكان كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لیبیا گورزێكی كوشندەی لە توركیا وەشاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

سوپای نیشتمانی لیبیا لەناوبردن و تەقاندنەوەی 19 زرێپۆشی سوپای توركیای لە كۆگایەكی شاری میسڕاتە ڕاگەیاند.

لیوا ئەحمەد مەساری وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕایگەیاند:” فڕۆكە جەنگییەكانیان 19 زرێپۆشیان لە كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی توركیای لە شاری میسڕاتە تەقاندووەتەوە”.

وتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕوونیشیكردەوە:”پێشتر توركیا ئەو زرێپۆشانەی لەڕێگەی كەشتییەك بەناوی كۆساڤاك لەڕێگەی بەندەری حەدیدەوە هێناوەتە میسڕاتەوە و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری چاودێری كراون و دواتر كراونەتە ئامانج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان