ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی گەورەی عیراقی لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە هەرێم گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی نەزاهەی عیراق، گیانلەدەستدانی دادوەر عیزەت تۆفیق سەرۆكی دەستەكە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەكی كورتی دەستەی نەزاهە كە ئاماژەی بە گیانلەدەستدانی سەرۆكەكەی كردووە لە رووداوەكەدا، ڕایگەیاندووە كە دادوەر عیزەت تۆفیق  لە شاری موسڵ نیشتەجێیە، و لە هاوینی ڕابردوودا پۆستەكەی وەرگرتووە.

لەو رووداوەدا كە لەسەر رێگەی باعەردێ‌- شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆكی هەرێمی كوردستان ڕویدا، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی تریش برینداربوون.

لەو بارەیەوە ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی زۆری بارانبارین و پابەندنەبوونی شۆفێرەكانەوە بووە بە رێنماییەكانی هاتووچۆ.

بەوتەی بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی پارێزگای دهۆك، ڕووداوەكە لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا بووە كە یەكێكیان تایبەت و ئەوی تر سەربازی بووە.

عێراق

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكی ڕاو دژ بە خۆپیشاندەران بەكارهێنراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئیدانەی بەكارهێنانی چەكی ڕاوكردن دەكات لە دژی خۆپیشاندەران و دەڵێت: “لانی كەم 200 كەس لە بەغدا و كەربەلا بەو هۆیەوە برینداركراون”.

جینین هینیس بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان زانیاری دروستی بەدەست گەیشتووە لەبارەی بەئامانجگرتنی خۆپیشاندەران بە چەكی ڕاو لە گۆڕەپانی تەحریر و گۆڕەپانی خەڵانی لە 14 و 15 و 16ی ئەم مانگە، ئەمەش لانی كەم بۆتە مایەی برینداركردنی 50 كەس، وێڕای برینداركردنی هێزە ئەمنییەكان بە چەكی ڕاوكردن و بەرد و بۆمبی مۆڵۆتۆڤ”.

بلاسخارت ئاماژەی بە بەكارهێنانی هەمان چەك كردووە لە كەربەلا، كە بە وتەی ئەو، “بۆتە مایەی برینداكردنی زیاتر لە 150 خۆپیشاندەر لە كانوونی دووەمی ڕابردوو”.

نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، لە بەیاننامەیەكەیدا، بە توندی ئیدانەی بەكارهێنانی چەكی ڕاوی كردووە كە (جارێكی تر) لەم ماوەیەدا بووە مایەی برینداركردنی ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ناتوانرێت بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناتوانیت پێشبینی چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بكەیت.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی كابینەی كاتی حكومەتی عیراق و تاكو ئێستا هیچ وادە و ڕوئیایەك نییە بۆ كاتی كۆتایی ڕاگەیاندنی حكومەت.

عەبدوڵڵا عەلیاوایی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری پێشووی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تاكو ئێستا دیار نییە و ناتوانی بڕیار لەسەر چۆنێتی حكومەتی داهاتووی عیراق بدەیت.

وتیشی، “حكومەتی عیراق بەهێز نییە و گرووپی چەكداریش لەم وڵاتە زۆرن و ناتوانی بڕیار لەسەر بەهێزی ئەو حكومەتە بدەیت باش دەبێت یان خراپ”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر حكومەتێكی لاواز بوو ئەوە دۆخەكە خراپتر دەبێت، ئەگەر بەهێزیش بێت، دەتوانێت كەمێك خۆی بسەپێنێت و كەمێك بەرەو پێشەوە بڕوات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

محەمەد حەلبوسی دەگاتە سلێمانی

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بگاتە سلێمانی.

(خەڵك) لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئەوەی زانیووە حەلبوسی لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دێتە شاری سلێمانی و لەگەڵ چەند بەرپرسێكدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی عیراق دەكات.

سەردانەكەی حەلبوسی لەكاتێكدایە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر كاندیدی نوێی سەرۆك وەزیرانی عیراق بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان