ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند بیرۆکەیەک بۆ جلوبەرگەکانت کەوادەکات هەمیشە ڕێک و شیکپۆش بیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە  بۆ جلوبەرگەکانت کەوادەکات هەمیشە ڕێک و شیکپۆش بیت!

-بلوسەکەت بۆ ماوەی ٣ تا ٤ کاتژمێر بکەرە بەفرگرەوە، ئیدی چرچ نابێت.

-کلێنسێکی ئاسایی بهێنە بە جلوبەرگەکانتدا بۆ ئەوەی تازووی کارەبای دروست نەکات

-گەر بواری ئووتوو کردنت نەبوو دەتوانیت ئووتووی قژ بەکاربهێنیت

-گۆڤاری کۆن بکەرە نێو پوتەکانت بۆئەوەی شێوەکەی تێک نەچێت

-گەر قەمسەڵەی چەرم تەر ببێت نەرمتر و جوانتر دەبێت، بۆیە لە کەشی باراناویدا پیاسەی پێوە بکە

-دەتوانیت بە گوێزانێک خورری زیادە لە بلوسەکەت بکەیتەوە

-کراسەکانت لەسەر لاوە بە دوو قەس بخەرە ناوەوە بۆئەوەی شل و شێواو دەرنەکەوێت

ریکلام

ژیاندۆستی

٧ هۆکار کە دەیسەلمێنێت بۆ چی ژن لە ٣٠ ساڵیدا جوانترە وەک لە ٢٠ ساڵی

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە دەیسەلمێنێت بۆ چی ژن لە ٣٠ ساڵیدا جوانترە وەک لە ٢٠ ساڵیی خۆی:

 

-ژنان لە پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی جێگیرتر دەبن و ئیدی هێندە لەسەر تەمەنیان و سەرکەوتنی تەمەن قەلەق نابن

-بەهۆی ئەوەی لە ڕووی داراییەوە سەربەخۆتر دەبن، دەتوانن جلوبەرگی گرانبەها و جوان بکڕن و لەبەری بکەن.

-لە پاش تەمەنی ٣٠ ساڵی خواردنی خراپ و دەرەوە کەمتر دەخۆن، هەر بۆیە پێستیان جوانتر و گەشاوەتر دەبێت

-پلان و ئامانجیان لە ژیاندا دیارە و دەزانن کە چیان دەوێت و چیان ناوێت، بۆیە بۆ هەموو شتێک خۆیان بێزار ناکەن

-زیاتر بەهای خۆیان دەزانن و ڕێز لە خۆیان دەگرن، ئەوەش وادەکات لە چاوی دەوروبەر جوانتر دەربکەون

-لە تەمەنی ٣٠ ساڵی ستایل و شێوازی درووستی خۆیان دۆزیوەتەوە، هەر بۆیە جوانتر دەردەکەون

-ئێستا وەک جاران نییە کە ژن گەیشتە ٣٠ ساڵ دەست لەخۆی بەربدات، بەڵکوو زیاتر لەسەر فاشیۆن دەڕۆن و جوان دەردەکەون

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

٨ زانیاری لەسەر کۆبی براینت کە سەیر و سەمەرەیە!

خێزان

کۆبی براینتی تەمەن ٤١ ساڵ، ئەفسانەی ناوداری باسکەی ئەمریکا و جیهانە و تەواوی ژیانی وەرزشیی لە یانەی لۆس ئەنجلس لەیکەرز بووە و لەو یانەیەشدا مێژووی تۆمار کردووە.

پاش ئەوەی کۆبی براینت لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بە هێلیکۆپتەری تایبەتی گەشتیان کردووە و لە کالیفۆرنیا فڕۆکەکەیان دووچاری ڕووداوی گڕگرتن و کەوتووەتەخوارەوە هاتووە ئەم ئەستێرەیە گیانی لەدەستدا، ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر کۆبی:
-لە ٤/١٤/ ٢٠١٦وە بەفەرمی وازهێنانی ڕاگەیاند و لەو کاتەوە تائێستا بەشێوەی پچڕ لەنێو یاریگاکاندا دەرکەتوووە  وزیاتر لەگەڵ خێزانەکەیی و هاوڕێیانی کاتەکانی بەڕێکردووە.
-لە یاریە پیشەگەریەکاندا 33,464 خاڵی تۆمارکردووە کە لە خاڵەکانی مایکل جۆردان زیاترە و لە مێژووی یاری باسکەشدا لە پلەی سێیەمدا دێت
-لە یەکێک لە یاریەکاندا بە تەنها ٨١ خاڵی تۆمارکردووە لە ساڵی ٢٠٠٦
-بە درێژایی ٢٠ ساڵی یاریکردنی تەنها بۆ یانەی  لۆس ئەنجلس لەیکەرز یاری کردووە و یاریەکەی نەگۆڕیوە
-کۆبی ئاماژەی بەوەداوە کە گەر یاریزانی باسکە نەبوایە، حەزی دەکرد ببێتە یاریزانی تۆپی پێی و بۆ یانەی ئەیسی میلان یاری بکات
-کۆبی کێبڕکێکارێکی سەرسەختی مایکل جۆردن بووە و بەردەوام هەوڵیانداوە یەکتر ببەزێنن
-لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆبی لە لایەن کچە کارمەندێکی هۆتێلەوە شکاتی لێکرا بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و بەهۆی ئەوەوە دەستگیر کرا، کۆبی دانی بەوەدا نا کە لە ژورەکەی خۆیدا لە هۆتێل لەگەڵ ئەو کچەدا خەوتووە، بەڵام ڕەتی کردەوە کە دەسدرێژی سێکسی کردبێتە سەر، بەهۆی ئەوەشەوە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ماکدۆناڵد و نۆتێللا گرێبەستی ڕیکلامیان لەگەڵیدا کشاندەوە و ماوەیەکی زۆر بەو کێشەیەوە گیرۆدە بوو.
-کۆبی خاوەنی چەند گۆرانیەکەی ڕاپە کە کۆمپانیایی سۆنی بەناوی K.O.b.E بۆی تۆمار کردووە
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند شتێکی سەیر و جیاواز کە تەنها و تەنها لە هیندستان دەیبینیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شتێکی سەیر و جیاوازە کە تەنها و تەنها لە هیندستان دەیبینیت:

 

-لە زۆرێک لە شارەکانی هیندستان لە کاتی پرسەدا جلوبەرگی سپی لەبەردەکەن نەک ڕەش

-هیندستان کەمترین ڕێژکەی جیابوونەوەی هەیە لە جیهاندا کە لە ١٠٠ هاوسەر تەنها ١ دانەیان بە جیابونەوە کۆتای دێت

-لە زۆرێک لە شارەکانی هیندستان مانگاکان ناسنامەی تایبەتیان هەیە کە وێنەی خۆشیانی لەسەرە

-لە هەندێک ناوچەی هیندستان بەتایبەتی لە نیودلهی و بۆمبای گەر ڕۆژێک تێیدا بمێنیتەوە وەک ئەوە وایە کە ١٠٠ جگەرەت کێشابێت

-هیندستان بە ژمارەی زۆری فیلەکانی ناسراوە و هەندێکجار ڕووداوی سەیر تێیدا ڕوودەدات، بۆنمونە تۆڵەکردنەوەی فیلەکان کاتێک دانەیەکیان لێدەکوژرێت، لە یەکێک لەو ڕوداوانە کاتێک بارهەڵگرێک لە فیلێکی داوە و کوشتویەتی، دواتر ژمارەیەکی زۆر لە فیلە کێویەکان وەک تۆڵەکردنەوە هێرشیانکردۆتە سەر شارۆچکەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە و زیانێکی زۆریان بە خەڵکەکەی گەیاندووە.

-هیندستان بە وڵاتی ئاینە جیاوازەکان و خواوەندە زۆرەکان ناسراوە و لە ئاینی هیندۆسیدا زیاتر لە ٣٣٠ ملیۆن خودایان هەیە.

-لە نێو هۆزی تامیلی نادۆ لە هیندستان، لە پاش هاوسەرگیری لەجیاتی پەنجە، ئەڵقە دەکەنە پەنجەی قاچیانەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان