ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئۆپیك پشتیوانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆپیك لەڕێگەی سندوقێكەوە پشتیوانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو دەكات.
لە ھەوڵێكدا بۆ پشتیوانیكردنی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو، سندوقی ئۆپیك بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی ناسراو بە (ئۆفید) بڕی ٣٠٣ ملیۆن دۆلاری تەرخانكردووە بۆ پڕۆژەكانی ژێرخانی ئابوریی ھەندێك لەو وڵاتانە، ئەو بڕە پارەیەش پڕۆژەكانی تایبەت بە كەرتی گواستنەوە و ئاو و وزە لەو وڵاتانە دەگرێتەوە.
ئەنجومەنی سندوقی ئۆپیك بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، ئەو بڕە پارەیە تایبەت دەكرێت بە پشتیوانیكردنی پڕۆژە زیندووەكانی كەرتی گشتی لە ھیندۆراس و مەدغەشقەر و ماڵدیڤ و سەنیگال و سورینام و ئۆزبەكستان.
ئەنجومەنی سندوقی ئۆپیك بۆ گەشەسەندنی نێودەوڵەتی بەجیا بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریشی تەرخانكردووە بۆ پڕۆژەكانی تایبەت بە گەیاندنی ئاوی پاك بۆ گوندنشینەكانی وڵاتی چاد.

جیهان

ئێران شەڕ دژی پەكەكە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە بە هاوبەشی ئێران ڕاگەیاند، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئێران ئەو قسانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “ئێران شەڕی دژی پەكەكە نەكردووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، كە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران هێرشی سەربازی بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستی پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (فارس)ی فەرمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپاوە ئەوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەربازی توركیا لە دژی پەكەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستی پێ‌ كردووە، بەڵام هێزە سەربازییەكانی ئێران بەشدارییان لەو شەڕەدا نەكردووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە بەشداری بكات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان.

ئەم هێرشەی توركیا بۆ سەر پەكەكە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ یەك شەممە، هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازی پەكەكە، كوژرانی 23 سەربازی توركیایان لە ناوچەی برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیبراهیمی بۆ جەزائیرییەكان: نەكەونە ئەو هەڵەیەی عیراقییەكان بەرانبەر بە سەدام حسێن كردیان

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشووتری دەرەوەی جەزائیر هۆشداری دەدات لە دوستبوونی پشێوی لە وڵاتەكەی و ڕایدەگەیەنێت، “داواكاریی خۆپیشاندەران ئەوەیە كە دەڵێن، هەمووتا دەستبەجێ‌ بڕۆن، هەر ئەمەش بوو وایكرد وڵاتێكی گەورەی وەك عیراق دووچاری داڕوخان ببێت”.

ئەخزەر ئیبراهیمی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی جەزائیر، لە پەیامێكیدا بۆ خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی لە دژی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆكی جەزائیر، ڕایگەیاندووە، “نیگەرانی زۆری هەیە وڵاتەكەی پشێوی بەخۆوە ببینێت، لەگەڵ پێداگری خۆپیشاندەران لەسەر پێویستی دەستبەجێ‌ ڕۆیشتنی چینی فەرمانڕەوا لە دەسەڵات”.

بە وتەی ئیبیراهیمی، “داواكاریی خۆپیشاندەران ئەوەیە، كە هەمووتان دەستبەجێ‌ بڕۆن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وڵاتێكی گەورەی وەك عیراق دووچاری داڕمان ببێت لەكاتی ڕوخانی ڕژێمەكەی سەدام حسێن”.

ئەخزەر ئیبراهیمی دەڵێت: “داواكردن بە ڕۆیشتنی هەمووان ئاسانە، بەڵام جێبەجێكردنی قورسە، چونكە جەزائیر پێویستی بەو پیاوانە هەیە، كە وڵات بە ئاسایش و سەقامگیری دەهێڵنەوە”، پرسیاریش لەخۆپیشاندەران دەكات و دەڵێت: “عیراقێكی ترتان دەوێت لە جەزائیر؟ ڕاستە حاڵەتی جەزائیری جیاوازە، بەڵام پێویستە بەئاگابین”.

ئەو سیاسەتمەدارەی جەزائیر پێیوایە، “داواكاریی هەمووتا بڕۆن، بووە مایەی داڕوخانی عیراق، مامۆستایان و پۆلیسیش سەر بە ئیدارەكەن، ڕاستە هەموو ئەوانە بڕۆن؟”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پیاوێكی تورك لە هۆڵەندا بەدەسترێژی گوللـە 3 كەسی كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ
فان زانین، سەرۆكی شارەوانی شاری ئۆترێختی هۆڵەندا، كوژرانی 3 كەس و برینداربوونی 9 كەسی تر ڕادەگەیەنێت لە ڕووداوی دەستڕێژی گوللـە لە وێستگەی شەمەندۆفێری شارەكە، هاوكات دەسەڵاتداران بەشێوەیەكی كاتی خوێندنگەكانیان لە شارەكەدا داخست.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی هۆڵەندا، پیاوێكی بە ڕەچەڵەك توركی تەمەن 37 ساڵان، لە وێستگەی شەمەندۆفێری شاری ئۆترێختی هۆڵەندا، دەستڕێژی گوللـەی لە خەڵك كردووە و بەو هۆیەوە 3 كەس كوژراون و 9 تر برینداربوون.

پێشتر، مارك ڕۆتێ‌، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، بەدووری نەزانیبوو فاكتەری پشت هێرشەكە تیرۆریستی بێت.

ڕۆتێ‌ لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو، “لەمڕۆدا پۆلیس و داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی وێستگەی شەمەندۆفێری ئۆترێخ دەكەن، بەدووریشی نازانین فاكتەری پشت ڕووداوەكە تیرۆریستی بێت، لەئێستاشدا بەشوێن ئەنجامدەر، یان ئەنجامدەراندا دەگەڕێن بۆ دەستگیركردنیان”.

لای خۆیەوە فێردیناند گرابر هاوس، وەزیری دادی هۆڵەندا ڕاگەیاندبوو، لە شاری ئۆترێخت، ئاستی هەڕەشەی ئەمنی بۆ پلەی پێنجەم بەرزكراوەتەوە، ناوچەكانی تری وڵاتیش لە پلەی چوارەمدا دەمێننەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان