ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا هاوكاری دارایی بۆ ھاووڵاتیانی سوریا تەرخان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی دەیەوێت بەبڕی زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ وەك ھاوكاری مرۆیی پێشكەشی ھاووڵاتیانی سوریا بكات.
ھایكۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، لە دوای ٨ ساڵ لە جەنگی سوریا و ئەو دۆخە نوێیەی ھاتووەتە ئاراوە، بەڵام ھیچ لە خەم و مەینەتی ھاووڵاتیانی ئەو وڵاتە كەم نەبووەتەوە.
لەبارەی دۆخی ئیدلب و نیگەرانی وڵاتەكەشی ئاماژەی بەوە كردووە، دەبێت بەھەر نرخێك بێت ڕێگری لە ئاڵۆزییەكانی ئیدلب بكرێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاند، تا كاتێك كە سوریا بارودۆخێكی گونجاو بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان نەڕەخسێنێت، دەبێت جیھان پشتیوانی لە ئاوارەكانی ناوخۆی سوریا و وڵاتانی دراوسێ بكات، جەخیشیكردەوە، بەرلین لە كۆنفرانسی ئەمساڵدا لە برۆكسل زیاتر لە یەك ملیار یۆرۆ وەك كۆمەكی مرۆیی پێشكەشی ھاووڵاتیانی سوریا دەكات.

جیهان

بەوێنە؛ بۆ یەكەمجار بەفری ڕەش باری

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە ناوچەی كیمیرۆڤوی ڕوسی، لەم ماوەیەی دواییدا دیاردەیەكی سەیری بەخۆوە بینی، بەجۆرێك، كە ئاسمان بەفری ڕەشی باراند، بەو شێوەیە سەهۆڵی ڕەش ئەو ناوچەیەی داپۆشی، كە دەكەوێتە چوارچێوەی هەرێمی سیبیریاوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، هۆكاری سەرەكی ڕەشبوونی ڕەنگی بەفرەكە، بوونی دووكەڵی خەڵوز بووە لە هەوادا بەشێوەیەكی چڕ، بەو پێیەی ناوچەكە بە دروستكردنی خەڵوز بەناوبانگە.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتانە، هۆكاری پیسبوونی ژینگە لە ناوچەی كیمیرۆڤۆ، كە لە ئەنجامی پڕۆسەی بەكانزاكردنی خەڵوز و دەرهێنانیدا دروستبووە، وایكردبوو هەوای ناوچەكە بە تەواوەتی پڕبێت لە دووكەڵی خەڵوز، ئەمەش لە دواییدا بووە مایەی ئەوەی بەفر لەكاتی بارینیدا ڕەنگەكەی ڕەش ببێت.

وەك ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان ئاماژەیان پێكردووە، ئەو ڕووداوە بۆتە مایەی توڕەبوونی زۆرێك لە بەرگریكارانی ژینگە، بە تایبەت، كە پیسبوونی ژینگە لەو ناوچەیە، كاریگەری لەسەر تەندروستی دانیشتوانی دروستكردووە و زۆرێك بەو هۆیەوە دووچاری نەخۆشی مەترسیدار بوون.

ناوچەی كیمیرۆڤو، كە دەكەوێتە هەرێمی سیبیریا، بە یەكێك لە سەنتەرە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنانی خەڵوز لە ڕوسیادا دادەنرێت. زۆرێك لە دانیشتوانی كیمیرۆڤۆش وێنەی ئەو بەفرە ڕەشەیان بڵاوكردۆتەوە، كە ناوچەكەی داپۆشیوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران شەڕ دژی پەكەكە ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی وەزیری ناوخۆی توركیا دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی پەكەكە بە هاوبەشی ئێران ڕاگەیاند، سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئێران ئەو قسانە ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت: “ئێران شەڕی دژی پەكەكە نەكردووە”.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند، كە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە هاوبەشی لەگەڵ ئێران هێرشی سەربازی بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستی پێ‌ كردووە.

لای خۆشیەوە، ئاژانسی (فارس)ی فەرمی ئێران لە زاری سەرچاوەیەكی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپاوە ئەوەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، پڕۆسەی سەربازی توركیا لە دژی پەكەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستی پێ‌ كردووە، بەڵام هێزە سەربازییەكانی ئێران بەشدارییان لەو شەڕەدا نەكردووە”.

جەختیشی كردۆتەوە، كۆماری ئیسلامی ئێران بەهیچ شێوەیەك ئامادە نییە بەشداری بكات لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان.

ئەم هێرشەی توركیا بۆ سەر پەكەكە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ یەك شەممە، هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی باڵی سەربازی پەكەكە، كوژرانی 23 سەربازی توركیایان لە ناوچەی برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێری هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئیبراهیمی بۆ جەزائیرییەكان: نەكەونە ئەو هەڵەیەی عیراقییەكان بەرانبەر بە سەدام حسێن كردیان

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشووتری دەرەوەی جەزائیر هۆشداری دەدات لە دوستبوونی پشێوی لە وڵاتەكەی و ڕایدەگەیەنێت، “داواكاریی خۆپیشاندەران ئەوەیە كە دەڵێن، هەمووتا دەستبەجێ‌ بڕۆن، هەر ئەمەش بوو وایكرد وڵاتێكی گەورەی وەك عیراق دووچاری داڕوخان ببێت”.

ئەخزەر ئیبراهیمی، وەزیری پێشووتری دەرەوەی جەزائیر، لە پەیامێكیدا بۆ خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی لە دژی عەبدولعەزیز بوتەفلیقەی سەرۆكی جەزائیر، ڕایگەیاندووە، “نیگەرانی زۆری هەیە وڵاتەكەی پشێوی بەخۆوە ببینێت، لەگەڵ پێداگری خۆپیشاندەران لەسەر پێویستی دەستبەجێ‌ ڕۆیشتنی چینی فەرمانڕەوا لە دەسەڵات”.

بە وتەی ئیبیراهیمی، “داواكاریی خۆپیشاندەران ئەوەیە، كە هەمووتان دەستبەجێ‌ بڕۆن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی وڵاتێكی گەورەی وەك عیراق دووچاری داڕمان ببێت لەكاتی ڕوخانی ڕژێمەكەی سەدام حسێن”.

ئەخزەر ئیبراهیمی دەڵێت: “داواكردن بە ڕۆیشتنی هەمووان ئاسانە، بەڵام جێبەجێكردنی قورسە، چونكە جەزائیر پێویستی بەو پیاوانە هەیە، كە وڵات بە ئاسایش و سەقامگیری دەهێڵنەوە”، پرسیاریش لەخۆپیشاندەران دەكات و دەڵێت: “عیراقێكی ترتان دەوێت لە جەزائیر؟ ڕاستە حاڵەتی جەزائیری جیاوازە، بەڵام پێویستە بەئاگابین”.

ئەو سیاسەتمەدارەی جەزائیر پێیوایە، “داواكاریی هەمووتا بڕۆن، بووە مایەی داڕوخانی عیراق، مامۆستایان و پۆلیسیش سەر بە ئیدارەكەن، ڕاستە هەموو ئەوانە بڕۆن؟”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان