ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فەیسبوك گرفتەكەی چارەسەر كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆمپانیای فەیسبوك چارەسەركردنی ئەو گرفتەی ڕاگەیاند، كە شەوی ڕابردوو ڕووبەڕووی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە ببووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ كۆمپانیای فەیسبوك لە ڕێی هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە ڕایگەیاند، ئەو كێشەیەیان چارەسەركردووە كە دوێنێ بە هۆی گۆڕینی سێرڤەرەوە، چەندین بەكارهێنەر كێشەیان بۆ دروست بووە لە چوونە نێو هەژمارەكانیانەوە.
كۆمپانیای فەیسبوك ڕاشیگەیاندووە، زۆر داوای لێبوردن لە بەكارهێنەرەكانی دەكات لە بێزاربوونیان لە كاتی دروستبوونی كێشە تەكنیكییەكەدا.
جێی ئاماژەیە، شەوی ڕابردوو بە هۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە ژمارەیەكی زۆر لە بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئینستاگرام نەیاندەتوانی بچنە نێو هەژمارەكانیانەوە.

جیهان

ئەردۆغان: 2020 ئێس 400 تەواو دەبێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا، ڕایگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییماندا، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ڕایگەیاند “دەستمان بە كڕینی S-400 كردووە. وتیان ‘ناتوانن بیكڕن’، ئەمڕۆ فڕۆكەی ھەشتەمیش ھات. ئینشائەڵڵا لە مانگی نیسانی ٢٠٢٠دا خاڵی كۆتایی دادەنێین”.

ڕاشیگەیاند “لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان، دەبینە یەكێك لەو وڵاتانەی لەسەر ئاستی جیھان بە پەنجەی دەست ھەژمار دەكرێین”.

دەشڵێت “ئامانجی ئێستا ئەوەیە، لەگەڵ ڕووسیا دەست بە بەرھەمھێنانی ھاوبەش بكەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كۆشكی سپی پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریكای بەفەڕمی پڕكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ئەمریكا بە فەڕمی (مارك ئیسپەر)ی بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریكا ڕاسپارد.

كۆشكی سپی ئەمریكا، ئەمڕۆ 15/7/2019 بەفەڕمی پۆستی وەزیری بەرگری وڵاتەكەی بەخشی بە (مارك تۆماس ئیسپەر) كە لە جێگەی (پاتریك شاناهان) ئەو پۆستەی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرد.

جێی ئاماژەیە، مارك ئیسپەر دەرچووی ئەكادیمیای (وێست پۆینت)ی سەربازییە لە نیویۆرك، لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە لە پۆستی وەزیری سوپادا بووە، دوای ئەوەی پێشتر بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە گروپی ڕایتیون بۆ پیشەسازییە بەرگرییەكان كاری كردووە.

مارك ئیسپەری تەمەن 55 ساڵ، وەك ڕاوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێس كاری كردووە و پسپۆڕ بووە لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هەڕەشە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران ھەڕەشەی كاركردن بە پڕۆگرامەكانی ڕابردووی دەكات لە ئەگەری پابەندنەبونی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە.

بەھرۆز كەمالوەندی وتەبێژی ڕێكخراوی وزەی ناوەكی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پڕۆگرامی 4 ساڵ بەر لە ئێستا پەیڕەو دەكات ئەگەر بێتو وڵاتانی بەشدار لە ڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبن.

كەمالوەندی جەختیشیكردووەتەوە، كاتێك لە ڕابردوودا قایل بوون بە كەمكردنەوی بڕی پیتاندنی یۆرانیۆم ئامانجیان ئەوە بووە وڵاتانی تریش پابەندی ڕێككەوتنەكەبن و بەرپرسیاریەتی ھەڵبگرن.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەمڕۆ دوو شەممە 15/7/2019، جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “تائێستا ئێران ساڵێكی ماوە، تا لانی كەم بتوانێت بۆمبی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت، بەڵام هەلێكی كەم ماوەتەوە بۆ بەزیندووهێشتنەوەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان