ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسعود حەیدەر قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پێشووی خوولی پەرلەمانی عیراق قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی لە ھەرێمی كوردستان ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی داهاتوو تەواوكار و درێژەپێدەری كارەكانی پێشووی حكومەتی ھەرێم دەبێت بە تێڕوانینی نوێ و تەواوكار بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بە ھاووڵاتیان دەشڵێت،” كار بۆ بوژانەوەی ئابوری دەكرێت بە سوود وەرگرتن لە چالاكردنەوەی كەرتی تایبەت و بوژانەوەی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی”.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی پێشووی خوولی پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، لە چەند ساڵی رابردوو بە تایبەت لە كابینەكانی نێچیرڤان بارزانی بە دوو قۆناغی گرنگ لە مێژووی گەلی كوردستان گوزەرمان كرد قۆناغی ئاوەدانی و سەقامگیری ئەمن و ئاسایش و بوژانەوە و بونیادنانی ژێرخانی ئابوری و سیاسی و قۆناغی بەرگری و پاراستنی كیانی فیدراڵی ھەرێمی كوردستان و شكاندنی ھەموو ئابڵۆقە سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسێكان لەسەر ھەرێم.

دەشڵێت،”قۆناغی داهاتووی ھەرێم كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی حكومەت دەكات تەواوكارو درێژەپێدەری كارەكانی پێشووی حكومەتی ھەرێم دەبێت بە تێڕوانینی نوێ و تەواوكار بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری باشتر بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و بوژانەوەی ئابوری، بە سوود وەرگرتن لە چالاكردنەوەی كەرتی تایبەت و بوژانەوەی كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی”.

ڕاشیگەیاندووە، قۆناغی داھاتوو قۆناغی یەكریزی ناوماڵی كورد دەبێت و كار لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی كارگێڕی و دارایی ئەكرێت و لەھەر شوێنێك گەندەڵی ھەبێت بنبڕ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێویستە بە حزبەكانی حكومەت و ئۆپۆزسیۆنیشەوە دوور لە بەرژەوەندی حزبی پشتیوانی ھەوڵەكانی حكومەتی كابینەی نۆیەم بن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ھەرێم بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە و دروستبوونی ھێزی ھاوبەش لەو ناوچانە.

ئاشكراشیكردووە، لەسەر ئاستی كاری فیدراڵیش قۆناغی داھاتوو دەبێتە قۆناغی یەكدەنگی كورد لەسەر بابەتە نیشتمانێكان.

کوردستان

چوونی دژەتیرۆر بۆ باغۆز ئاشكراكرا
لاهور شێخ جەنگی؛ چەند زانیارییەك لەسەر پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان كردوە بۆ گەڕان بەدوای پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش و دەشڵێت: “لە باغۆز سەرەداومان دەربارەی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش دەست كەوتووە”.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری لە كاتی سەردانی بۆ نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، دژەتیرۆی یەكێتی هەر بۆ شەڕ نەچۆتە باغۆز، بەڵكو هەندێك زانیاری هەبووە لەسەر ئەو كەسانەی، كە سەرپەرشتی دەستگیركردنی پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش-یان كردووە.

وتیشی، “هەندێك لەو كەسانە دەستگیركراون، بەداواچوون بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی دەستی داعش دەكرێت، كە لە ڕابردوودا لەشەڕەكاندا بەدیلی دەست تیرۆرستانی داعش كەوتوون”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا زۆر بەدواداچوونمان بۆ ئەو پرسە كردووە، لە ئێستادا هەندێك سەرەداومان دەست كەوتووە و بەردەوام دەبین بۆ بە دیاركەوتنی چارەنووسی ئەو پێشمەرگە دیلانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەوەی نوێ‌ پشكەكانی لە كۆمەڵ وەردەگرێتەوە

خەڵك – ئارام سەردار
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۸ی ئاداری ۲۰۱۹ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌-ش داوای پشكی لە لیژنەكان دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی كۆمەڵ و گۆڕان و پارتی و یەكێتی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لە كۆبوونەوەدا بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی یەكەم پشكەكانی خۆی دا بە كۆمەڵ، بایكۆتی كۆبوونەوەكانیشی كرد، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ كۆبوونەوەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ داواكردنەوەی پشكەكانی خۆی لەسەرۆكایەتی لیژنەكان گەڕاوەتەوە كۆبوونەوەكە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە كاوە محەمەد، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

دوێنێ‌ یەك شەممە، كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكان پشكەكانی خۆی داوە بە یەكگرتوو و كۆمەڵ، بەڵام یەكگرتوو ڕازی نەبووە و كۆمەڵ پشكەكانی وەرگرتوون.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە پشكەكانی نەوەی نوێ‌-مان وەرگرتووە و هەر كات داوایان كردەوە پێیان دەدەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی “بكوژی شوانێكی عەرەب” دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، كەسیكیان بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەكی عەرەب و برینداركردنی یەكێكی دیكە لەناوچەی قادر كەرەم دەستگیركردووە، دەشڵێت: “لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عێراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەوی 16 لەسەر 17ی ئەم مانگە كە‌سێك بە‌ناوی (ھ.ھ.ج.) لە‌ گوندی گۆڵباخ-ی ناوچەی قادركە‌رە‌م تە‌قە لە‌دوو هاوڵاتی بە‌ڕە‌گە‌ز عە‌رە‌ب، كە‌ پیشە‌یان شوانییە‌ دە‌كات و یەكێكیان بریندار دە‌كات و ئە‌وی دیكەیان گیان لە‌دە‌ست دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پاش هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر هێزەكانیان توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكەن، لە‌ئێستادا ناوبراو بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عیراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان