ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عادل عەبدولمەهدی یەكەم سەردانی بۆ  سعودیە ئەنجام دەدات 

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای بوونی بە سەرۆكوەزیرانی عیراق عادل عەبدولمەهدی بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و واژۆكردنی ژمارەیەك ڕێككەوتن لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان بەم نزیكانە سەردانی سعودیە دەكات.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئازار لەگەڵ ماجد قەسەبی وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە و شاندی یاوەری كۆبوەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە كۆبونەوەكەدا تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات و گرنگی رێككەوتنی هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندی هەردوولا و گەشەپێدان و سەقامگیری و ئاسایشی عیراق كراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، وەزیری وەبەرهێنان و بازرگانی سعودیە ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕیوە بۆ ئەوەی رۆڵی لە سەرلەنوێ ئاوەدانكردنەوە عیراق و پشتگیریكردنی لە بوارەكانی ئابووری، نەوت و كارەبا هەبێت.

ئاشكراشیكردوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیارە بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكان و واژۆكردنی ژمارەیەك ڕێككەوتنە لە بوارەكانی بازرگانی و وەبەرهێنان بەم نزیكانە سەردانی وڵاتی سعودیە بكات .

عێراق

ناوی چەند كاندیدێك بۆ وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامری-یەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە ناوی چەند كاندیدێكی نوێ‌ بۆ وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەكان پێشنیار كراوە و بەم زووانە یەكلایی دەكرێتەوە.

میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانی فەتح بڵاویانكردەوە، لایەنە سیاسییەكان گەیشتوونەتە نیمچە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر دیاری كردنی كاندیدانی وەزارەتەكانی بەرگری و وتیشی، “ئەو دوو پۆستە لە هەفتەی داهاتوو لە كۆبوونەوەی پەڕلەمان یەكلایی دەكرێنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، لایەنە سیاسیەكان گەیشتوونەتە هێڵی پێش كۆتایی بە كاندید كردنی فەریق ڕوكن عەبدولغەنی ئەسەدی و لیوا یاسین یاسری بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام ئەسەدی زیاتر چانسی وەرگرتنی ئەو پۆستەی هەیە.

دەربارەی وەزارەتی بەرگری ئاشكرای كردووە، كە پۆستی وەزارەتەكە بۆ سەڵاح حەریری، كە كەسایەتییەكی سەربازییە یەكلایی بۆتەوە.

بەهۆی ناكۆكی كوتلە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەڕلەمانی عیراق تا ئێستا پۆستەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و داد و پەروەردە یەكلایی نەبوونەتەوە و هێشتا ئەو وەزارەتانە بێ‌ وەزیرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دەربارەی كارتی نیشتیمانی هۆشداری دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق دەربارەی پابەند نەبوون بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی لە مامەڵە فەرمییەكان هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو كارتە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد حەسەن كازم، بەڕێوەبەری بەشی وردبینی ناوەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی عیراق لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، كە هۆی ئەوەی هەندێك لە فەرمانگەكان پشت نابەستن بە بەكارهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان ئەوەیە، كە بنكەی زانیارییەكانی كارتی نیشتیمانی تەواو نەبووە.

جەختیشی كردەوە، كە دەبێت هەمووان پابەند بن بە كارتی نیشتیمانییەوە، چونكە بە فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەركراوە.

عەمید سەرمەد ڕاشیگەیاند، كە لێپرسینەوە لە هەر لایەنێك دەكەن، كە پابەند نابێت بە كارتی نیشتیمانی یەكگرتوو دوای تەواوكردنی سەرجەم زانیارییەكان.

هەندێك لە فەرمانگەكانی دەوڵەت لە ئێستادا پشت نابەستن بە كارتی نیشتیمانیی یەكگرتووی عیراق لە ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتیان و تەنها كار بە ڕەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی دەكەن، كە ئەوانەش دوای وەرگرتنی كارتی نیشتیمانی نامێنن و لە هاووڵاتیان وەردەگیرێنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

میسڕ توشبوانی عیراقی بە ڤایرۆسی جگەر چارەسەر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، خۆشحاڵی خۆی بەرانبەر بە دەستپێشخەرییەكی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆكی میسڕ دەردەبڕێت بۆ نەهێشتنی نەخۆشی (ڤایرۆسی C )ی هەوكردنی جگەر، بۆ ڕەوەندە عەرەبییەكان بە گشتی و ڕەوەندی عیراقی بەشێوەیەكی تایبەت.

باڵێوزخانەی عیراق لە قاهیرە، لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، “دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك سیسی بۆ نەهێشتنی (ڤایرۆسی C) بۆ ملیۆنێك ئەفریقی و دەستپێمردنی هەڵمەتێكی نوێ‌ لەپێناو نەهێشتنی (ڤایرۆسی C ) بۆ ڕەوەندی عەرەبییەكان، ئاماژەیە بە ڕۆڵی گەورەی كۆماری میسڕ لە چاودێریكردنی برایانی، لەڕێی ئاسانكاری بۆیان و چارەسەكردنی ئەو كێشە و گیروگرفتانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە”.

خۆشحاڵی خۆشی بەرانبەر بە دەستپێخەرییەكەی سەرۆكی میسڕ بۆ چارەسەكردنی توشبوانی عیراقی بە (ڤایرۆسی C ) دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان