ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کامبیاسۆ: یوڤانتۆسی ئێستا لە ئینتەری ٢٠١٠ ناچێت، ئێمە سوپەرمان نەبوو !

خەڵک سپۆرت

ئیستیبان کامبیاسۆی ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتەرمیلان لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بە بەهێزی پێکهاتەی یانەی یوڤانتۆس دەکات و دووپاتیشی دەکاتەوە، ئینتەری ساڵی ٢٠١٠ بەهێز بووە، بەڵام هاوشێوەی یوڤی ئێستا نەبووە.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” ئێمە خاوەنی یاریزانێکی سوپەری وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاخود لیۆنێل مێسی نەبوین، ئەو دوو یاریزانە ناوازەن و دەتوانن لەهەر ڕووبەڕوبونەوەیەکدا جیاوازی دروست بکەن”.

هەروەها دەڵێت :” بەپێچەوانەی یوڤانتۆسی ئەم سەردەمەوە، ئێمە هەرگیز ڕیمۆنتادایەکی هاوشێوەی ڕیمۆنتاداکەی ئەتلەتیکۆ مەدریدمان نەکرد، بەڵام کاتێک لەقۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکان توانیمان یانەی چێڵسی بکەینە دەرەوەی خولەکە چیتر هەستمان بەوە کرد کە دەتوانین هەنگاو بەرەو لوتکە بنێین، ئەوەش پاڵپێوەنەر بوو بۆمان و دواتر توانیمان نازناوەکە بچنینەوە”.

کامبیاسۆ لەدرێژەی لێدوانەکانیدا جەخت دەکاتەوە، یانەی یوڤانتۆس پاڵێوراوی سەرەکی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانە و لەڕووی هێز و توانا و تەنانەت توانای هونەری و داراییشەوە لە ئینتەری ساڵی ٢٠١٠ بەهێزتر دەردەکەون.

جیهانی

(بەفەرمی) یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ڕۆژی نەورۆزدا وەڵامی کریستیانۆ دەداتەوە !

خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا) بەفەرمی لێکۆڵینەوە دەربارەی جوڵەیەکی ناوەرزشیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەکات.

بەپێی ڕونکردنەوەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بڵاوکراوەتەوە، “دۆنی پورتوگال” لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەکەی بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید جوڵەیەکی ناوەرزشیی ئەنجامداوە و پێشبینی دەکرێت وەڵامدانەوەی هەمان جوڵە بێت کە دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری یانە مەدریدیەکە لە “واندا میترۆپۆلیتانۆ” بەتایبەت لە یاریی چونی قۆناغی (١٦) ئەنجامیدا.

بەپێی ڕونکردنەوە، لیژنەی سزاکانی سەر بە (یوێفا) لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە دەکەن و لە ٢١ی ئەم مانگە (ڕۆژی نەورۆز دەکات) بڕیاری کۆتایی دەدەن، زۆرینەی ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن یاریزانە پورتوگالیەکە سزا بدرێت.

لەپێشودا و بەم هۆیەوە چەندین یاریزان سزای دوورخستنەوە و دارایی بەیەکەوە دراون، بۆیە بەدوور نازانرێت ئەگەر (یوێفا) بەپێی یاسا کارپێکراوەکان بڕیار بدات ئەوا ڕەنگە کریستیانۆ لە یاریی چونی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر ئەیاکس ئەمستەردام بەشداری نەکات و سزای داراییش وەربگرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

بەرشلۆنە ماوەی دوورکەوتنەوەی سوارێزی ئاشکرا کرد

خەڵک سپۆرت

ماڵپەڕی یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی دووکەوتنەوەی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرۆگوایی بۆ ماوەیەک ڕاگەیاند و لەو ماوەیەشدا تەواوی یارییە نێودەوڵەتیەکان لەدەست دەدات.

پاش پشکنینە پزیشکییەکان، دەستەی پزیشکی یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایان کردووە کە ئەستێرەکەی “سیلیستی” دووچاری نوشتانەوەی قولە پێی ڕاستی هاتووە و بەستەرێکی توشی لێکپچڕان بووە، بەو هۆیەوە ماوەی ١٠ بۆ ١٥ ڕۆژ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، لەو ماوەیەشدا تەواوی ڕووبەڕوبونەوە نێودەوڵەتیەکانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لەدەست دەدات.

بەپێی زانیارییەکان “لویزیتۆ” تەواوی ئەو سێ یارییە بەشداری ناکات کە بڕیارە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامی بدات، چونکە لەو ماوەیەدا سەرقاڵی چارەسەر و حەوانەوە دەبێت.

ڕۆژنامەکانی “سپۆرت و موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ش بڵاویان کردۆتەوە، بەر لەڕووبەڕوبونەوەی یانەی مانچستەر یونایتد لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان سوارێز دەگەڕێتەوە و بەڕێژەی لەسەدا سەد ئامادە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(فۆتۆ ستۆری) کاردانەوەی نەبینراوی یاریزانان و هاندەرانی “ڤیامارین” دوای گۆڵە ناوازەکەی مێسی

خەڵک سپۆرت

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڕیاڵ بیتیس بەدەست هێنا.

لەم ڕووبەڕوبونەوەیەدا لیۆ مێسی (هاتریک)ی تۆمار کرد و هاندەرانی یاریگای بینیتۆ ڤیامارین بە ناچارییەوە وەک ڕێزلێنانێک بەرامبەر گۆڵە ناوازەکەی چەپڵەڕێزانیان کرد، لەم ستۆریەدا چەند وێنەیەکی ناوازەی ساتی تۆمارکردنی گۆڵەکەتان بۆ بڵاودەکەینەوە کە گوزارشت لە گەورەیی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانە کەتەلۆنیەکە دەکات لەنێوان یاریزانان و هاندەرانی یانەی ڕکابەریشدا.

من لێرەم، ئەو گۆڵە و جوانیەکەی پێشکەشە بە ئێوەش (ئێوەش مەبەست لە هاندەرانی ڕیاڵ بیتیسە)

گوادرادۆ، پێش یارییەکە وتی: سەدان وێنەم لەگەڵ مێسی گرتووە، ئەم وێنەیەشی چووە سەر

تەنانەت یاریزانانیش سەرسامن بەو گۆڵە و دەستیان بەسەریانەوە گرتووە !

سەرسامبون تەنها یاریزانانی بارسای نەگرتۆتەوە، بەڵکو تەماشای عیسا ماندی بکەن هاوشێوەی لانگلێت شۆک لێیداوە !

مێسی سوپاسی هاندەرانی بینیتۆ ڤیامارین دەکات دوای ئەوەی چەپڵە ڕێزانیان کرد

پاو لۆپێزی قوربانی دەستخۆشیت لێدەکات !

مێسی بۆ هاندەرانی بیتیس: زۆر سوپاس

پاو لۆپێز: ئەوە چی بوو؟! بە من ڕانەدەگیرایەوە …

سێرجی ڕۆبێرتۆ باوەڕ بەو گۆڵە ناوازەیە ناکات !

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان