ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کاپێللۆ بەشان و باڵی مێسی-دا هەڵدەدات: کریستیانۆ بلیمەت نییە !

خەڵک سپۆرت

فابیۆ کاپێللۆی ڕاهێنەری ئیتاڵی دەگەڕێتەوە سەر لێدوانە ئاگرینەکانی و دووپاتیدەکاتەوە، لە مێژووی تۆپی پێدا تەنها سێ یاریزانی بلیمەت بونیان هەبووە.

پاش تۆمارکردنی هاتریک بەرامبەر یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیەوە، پاشان پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە لەلایەن لیۆ مێسی لەچوارچێوەی ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی.

ڕاهێنەرە ئەزموندارەکەی ئیتاڵیا لەچاوپێکەوتنێکدا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی ناوازەیە لەبواری تۆپی پێدا، بەڵام مێسی بلیمەتە، لەمێژووی تۆپی پێدا تەنها سێ یاریزانی بلیمەت بونیان هەبووە ئەوانیش پیلێ و مارادۆنا و مێسی بوون، ئەوەش ئاشکرایە کە تەنها بۆچونی خۆمە”.

هەروەها دەڵێت :” کاتێک مێسی تەمەنی ١٦ ساڵان بوو ڕووبەڕوی بومەوە و سەرسامی کردم، لەئێستادا هەمان ئەو کارانە دووبارە دەکاتەوە کە لەتەمەنی لاوێتیدا کردویەتی ئەوەش لەبەرئەوەی کەسێکی بلیمەتە، مارادۆنا و مێسی تواناکانیان تەنها لە بیرکردنەوە لە داهێنان و شتی گەورەدا قەتیس نەکردووە، بەڵکو توانای جێبەجێکردنیشی بیرۆکەکانیشیان هەبووە بەهەمان شێوە پیلێ، ئەوانە لەمێژووی تۆپی پێدا داهێنەربون و نمونەیان نییە”.

لێدوانەکانی کاپێللۆ هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی مارادۆنا و گولێتی ئەفسانە کە ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە پاڵپشتی کریستیانۆیان کردووە وەک باشترینی ئەم سەردەمەی تۆپی پێ.

جیهانی

(فۆتۆ ستۆری) کاردانەوەی نەبینراوی یاریزانان و هاندەرانی “ڤیامارین” دوای گۆڵە ناوازەکەی مێسی

خەڵک سپۆرت

شەوی ڕابردوو لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشلۆنە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی ڕیاڵ بیتیس بەدەست هێنا.

لەم ڕووبەڕوبونەوەیەدا لیۆ مێسی (هاتریک)ی تۆمار کرد و هاندەرانی یاریگای بینیتۆ ڤیامارین بە ناچارییەوە وەک ڕێزلێنانێک بەرامبەر گۆڵە ناوازەکەی چەپڵەڕێزانیان کرد، لەم ستۆریەدا چەند وێنەیەکی ناوازەی ساتی تۆمارکردنی گۆڵەکەتان بۆ بڵاودەکەینەوە کە گوزارشت لە گەورەیی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانە کەتەلۆنیەکە دەکات لەنێوان یاریزانان و هاندەرانی یانەی ڕکابەریشدا.

من لێرەم، ئەو گۆڵە و جوانیەکەی پێشکەشە بە ئێوەش (ئێوەش مەبەست لە هاندەرانی ڕیاڵ بیتیسە)

گوادرادۆ، پێش یارییەکە وتی: سەدان وێنەم لەگەڵ مێسی گرتووە، ئەم وێنەیەشی چووە سەر

تەنانەت یاریزانانیش سەرسامن بەو گۆڵە و دەستیان بەسەریانەوە گرتووە !

سەرسامبون تەنها یاریزانانی بارسای نەگرتۆتەوە، بەڵکو تەماشای عیسا ماندی بکەن هاوشێوەی لانگلێت شۆک لێیداوە !

مێسی سوپاسی هاندەرانی بینیتۆ ڤیامارین دەکات دوای ئەوەی چەپڵە ڕێزانیان کرد

پاو لۆپێزی قوربانی دەستخۆشیت لێدەکات !

مێسی بۆ هاندەرانی بیتیس: زۆر سوپاس

پاو لۆپێز: ئەوە چی بوو؟! بە من ڕانەدەگیرایەوە …

سێرجی ڕۆبێرتۆ باوەڕ بەو گۆڵە ناوازەیە ناکات !

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(مێسی ڕازییە) بەرشلۆنە بە پێشنیارێکی بەهێزەوە دەرگای لە گریزمان و ئەتلەتیکۆ کردۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دووبارە لەلایەن بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەوە کراوە بە ئامانجی گواستنەوەکانی هاوینە و بۆ ئەو مەبەستەش پێشنیارێکی گەورەیان بۆ یانەی فرۆشیار کردووە.

پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”ی ئیسپانی لەزاری مارکۆس ڕۆدریگێزی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیەوە ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە پێیان وایە بارودۆخی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید باش نییە و بەتایبەت ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی کە دەیەوێت ڕوو لەیانەیەکی تر بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییان کردووە و دەیانەوێت ئۆفەرێکی خەیاڵیی پێشکەشی یانە مەدریدیەکەی بکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، پاش تاتوێی بابەتی گریزمان لەگەڵ مێسی، ئەستێرە ناوازەکەی ئەرجەنتین ڕەزامەندی لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە، لێرەوە بەرپرسانی “ئازولگرانا” پێشنیارێکیان خستۆتە بەردەم نوێنەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە لە ئاڵوگۆڕی هێرشبەرە فەرەنسیەکە بە فیلیپی کۆتینیۆ خۆی دەبینێتەوە.

“دۆن بالۆن” ئاماژەی کردووە، کۆتینیۆی بەرازیلی نەیتوانیوە لەڕیزەکانی بارسا جێگەی خۆی بکاتەوە و گواستنەوەی بەبڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆ هیچ سودێکی بە یانە نوێیەکەی نەگەیاندووە، بۆیە ئەگەرێکی تر هەیە ئەویش فرۆشتنیەتی بەهەمان نرخ بە یانەی مانچستەر یونایتد و پێشکەشکردنی پارەی بەدەستهاتو بە ئەنتوان گریزمان و ئەتلەتیکۆ مەدرید.

ئایا وەرزی داهاتو هێڵی هێرشبەری بارسا لە مێسی و سوارێز و گرزیمان پێکدەهێنرێت؟

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گەڕانەوەی زێدان کاریگەری هەبووە؟ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی ئاوەدان کردۆتەوە…

خەڵک سپۆرت

گەڕانەوەی زینەدین زێدانی فەرەنسی بۆ پۆستی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، زۆرینەی هاندەرانی یانەکەی ئاشت کردۆتەوە و لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا ڕێژەی ئامادەبوان ڕیکۆردی تۆمار کردووە.

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، لەم وەرزەدا بەهۆی ماڵئاوایی کردنی زێدان و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆوە زۆرینەی هاندەرانی یانەی شاهانەی مەدرید یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیان بەجێهێشتووە و ئامادەی ڕووبەڕوبونەوەکان نەبوون، بە هاتنی جولین لوپێتیگی و پاشان سۆلاری و شکستەکانیان ڕێژەی ئامادەبوان لە بێرنابیۆ هێندەی تر کەمی کردووە، ئەوەش بەنسبەت بەرپرسانی یانەکەوە زەنگێکی مەترسیدار بووە.

سەرچاوەکە نمونە بەڕووبەڕوبونەوەی یانەی خیتافێ دەهێنێتەوە کە لەکۆی ٨٥ هەزار کورسی تەنها ٤٨٤٦٦ کورسی ئامادەی یاریگا بوون و ئەوەی تر بە بەتاڵی ماونەتەوە، بەڵام لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەدا بەرامبەر یانەی سێلتا ڤیگۆ ڕێژەی ئامادەبووان ٦٥٠٥٤ هاندەر بووە.

نێوەندی ڕێژەی ئامادەبوان لەم وەرزە لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەسەدا ٧٠.٣٥ بووە، واتا ئەگەر کۆی گشتی ئامادەبوان بەسەر یارییەکاندا دەبەش بکەین بۆ هەر یارییەک ٥٧ هەزار هاندەر ئامادە بوون جگە لە کلاسیکۆکان کە ڕێژەی ئامادەبوان پڕاوپڕی یاریگا بووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی و پاش گەڕانەوەی زێدان ١٧ هەزار هاندەر ئەو ڕێژەیە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە بە نێوەندی ڕێژەی هەشت هەزار هاندەر بۆ هەر یارییەک لە داهاتودا و ئەگەری زیادبونیشی هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان