ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم بارانبارین بەردەوامی هەیە پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت و ئەگەری بەفربارین لە درەنگانی شەودا و لە ناوچە شاخاویەسنووریەكان پێشبینی دەكرێت”.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێراوە ڕایگەیاندووە، ئێستا بارانبارین بەردەوامی هەیە لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم پێشبینی دەكرێت لە درەنگانی شەو رێژەكەی زیاتر بێت بە تایبەتی لە پارێزگای هەولێر كەركوك و دەوروبەری لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان.

ڕاشیگەیاندووە، بەرە بەیانی رۆژی هەینی 15ی ئازاری 2019 بەهۆی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پالەپەستۆكە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە كات و شوێنی جیا جیا.

ژینگە

شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە ڕۆژی هەینییەوە و بەتایبەتیش لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك لە ڕوونكردنەوەیەكدا بەپێی نەخشەی مانگە دەستكردەكان ئاماژەی بەوەكردووە، لە ڕۆژی هەینی-یەوە و لە ڕۆژانی هەفتەی داهاتووشدا شەپۆلێكی گەرمای بەهێز ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاست و ڕۆژئاوای وڵات و هەروەها هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، شەپۆلی گەرماكە بەزۆری لەكاتەكانی ڕۆژدا دەبێت و لەكاتەكانی شەودا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

هاوكات، ماڵپەڕی ئەكواوێزەر، كە ماڵپەڕێكی ئەمریكی تایبەت بە كەشوهەوایە بڵاویكردۆتەوە، شەپۆلێكی گەرمای بەهێز لە ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگەوە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ سەر و ٣٦ پلە بەرزدەبنەوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، “ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە ٤٠ پلە لە هەرێمی كوردستان و تا ڕۆژی ٣٠ ئەم مانگە بەردەوام دەبێت دواتر جارێكی دیكە پلەكانی گەرما دادەبەزنەوە و كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی پێنجوێن ڕوویداوە و لە ناوچەكە هەستی پێكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە كاتژمێر 6:29 خولەكی بەیانی بەكاتی هەولێر بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە پێنجوێن ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە ناوچەكە بوومەلەرزەكە هەستی پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

قەرەبووی زیانلێكەوتووانی دوكان و دەربەندیخان دەكرێتەوە

خەڵك-بەش هەواڵ

قائیمقامی دوكان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە حكومەتی عیراق قەرەبووی زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دوكان و دەربەندیخان بكاتەوە.

بەهۆی بارانێكی زۆرەوە، ئەمساڵ لافاوێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان دروست بوو، بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر بازرگان و شوێنە گەشتیارییەكان كەوت و بەپێی زانیارییەكانیش حكومەتی هەرێم هیچ بڕیارێكی نەداوە بۆ قەرەبووكردنەوەیان.
بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك) چەند لیژنەیەك بۆ دەستكەوتی ئاماری زیانەكان لە قەزای دوكان دیاریكراوە، بەڵام بەهۆی زۆری لافاوەوە چەند ڕۆژێكە دەستیان بەكارەكانیان كردووە.

لای خۆشییەوە سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هیچ بڕیارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە نەدراوە بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوانی لافاوەكە.

وتیشی”ژمارەیەك لە ئەندام پەڕلەمانەكانی هەرێمی كوردستان لە بەغدا پێیان ڕاگەیاندووین، پڕۆژەیەكیان جێگیر كردووە و بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە لە قەزای دوكان و قەزای دەربەندیخان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان