ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

خەڵك كاتی لابردنی پارەی وەرگرتنی فیزای ئێران ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
ڕێكخەری پەیوەندیەكان لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بڕباردرا بەلابردنی فیزەی هاتوچۆ لە نێوان عیراق و ئێران ، بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو جێ بەجێ دەكرێت پارەی فیزا لەكەس وەرناگیرێت.

دابان نەجمەدین، ڕێكخەری پەیوەندیەكان لەژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، پاش ئەو هەواڵانەی ڕاگەیەندرا بۆ لابردنی فیزەی هاتوچۆ لە نێوان عیراق و ئێران لە ئێستادا بڕیار لەسەر ئەوە دراوە كە بۆ لەمەودوا پارەی فیزا لە هاووڵاتیانی عێراقی وەرنەگیرێت.

دەشڵێت،”زۆرێك لە هاووڵاتیان و بازرگانەكان پرسیار لەبارەی كاتەكەیەوە دەكەن بۆیە لەگەڵ كونسوڵیەتی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی قسەمانكرد ئەوان پێیان ڕاگەیاندین، كە بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەچێتە جێ بەجێكردنەوە پارەی فیزا لەكەس وەرناگیرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، پێدانی فیزا هەر بەوشێوەیە دەبێت، كە بە ئەلكترۆنی لە ڕێگەی كاغەزێكەوە دەدرێت و فیزا نادررێت لەپاسپۆرت، كە ئەمەش بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی دڵخۆشكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، لەدوای سەردانەكەی سەرۆك كۆماری ئێران بۆ عیراق بڕیاری ھەڵگرتنی فیزا لەنێوان ھەردوو ووڵاتدا درا .

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ لە ماڵێكدا شەربەت بە ئاوی بیر دروست كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ماڵێكدا لە گەڕەكی هەواری شار دەست دەگرن بەسەر تەن و نیوێك شەربەت، كە بە ئاوی بیر دروست كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو له لایەن لیژنەكانی سەنتەری چاودێری ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسە ر (1500) لیتر شەربەت.

ئاشكراشی كردووە، دوای بە دواداچوونی ورد و وەرگرتنی زانیاری توانیان ئەو شوێنەی شەربەتەكەی لێ دروست دەكرێت
بدۆزنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی هە واری شار.

ئاشكراشی كردووە، شەربەتەكە بە شێوەیەكی ناتەندروست و بە ئاوی بیر دروستكراوە و هیچ مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستیان نەبووە و دەستگیرا بەسەر سەرجەم شەربەت و ئەو كەلوپەلانەی لە ئامادەكردنی بە كارهاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كاری پێوست لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت و هەر ئەمڕۆ سە رجەمیان لەلایە ن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لەناوبرا .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا له هاووڵاتیانی دەكات “لە كاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ناتەندروست و بەسەرچوودا ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بكەن” .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان