ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک خواردن کە بۆ ئێسکت زۆر باشە و بەهێزی دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک خواردنە کە بۆ ئێسکت زۆر باشە و  بەهێزی دەکات:

 

تەندروستی

چەند ڕاهێنانێکی زۆر باش بۆ ئازاری پشتت کە کاتیشت زۆر لێنابات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕاهێنانێکی زۆر باشە بۆ ئازاری پشتت کە کاتیشت زۆر لێنابات:

 

– قاچەکانت بەرز بکەرەوە بە دیوارەوە و خاولیەک یان هەر شتێکی دیکە لول بکە و بیکە ژێر پشتەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک بەم جۆرە بمێنەرەوە.

 

– دواتر خوالیە لولەکە بکە ژێر شانتەوە، پاشان ئەژنۆت کۆبکەرەوە  و  دەستت بخەرە ژێر سەرت، شناو بە ناوچەی سمتت بکە، ١٠ بۆ ١٥ جار

– دواتر بکەوە بەدەمدا و هەر جارەی دەست و قاچێکت (دەستی ڕاست و قاچی چەپ) بەرز بکەرەوە، ١٠ بۆ ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

پاشان بە پێوە کەمێک قاچی بکەرەوە و دەستت بخە پشتەوە و بەلادا سەرت ببە بۆ ڕانت تا دەتوانیت و کەمێک ڕایبگرە و دواتر هەڵبستەرەوە. ٥ جار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

نەخۆشی هستيريا چییە و گرنگترین نیشانەکانی چین؟

هستيريا نه‌خۆشيیه‌كی ده‌رونييه‌، باکگراو‌ندێكی كۆمه‌ڵايه‌تی، فسيۆلۆژی و جه‌سته‌یی هه‌يه‌، ‌نيشانه‌كانی به‌شێوازێكی نه‌ستی به‌ديار ده‌كه‌وێت، پاڵنه‌ريش بۆ به‌ دياركه‌وتنی ئه‌مجۆره‌ نيشانانه‌ ده‌ستهێنانی سودێكی تايبه‌ته‌ يان سه‌رنج راكێشانی كه‌سانی ديكه‌يه‌ بۆ خۆی، يان هه‌ڵاتنه‌ له‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ويستراو، يان پاراستنی خودی تاكه‌كه‌يه‌ له‌ زێده‌ ماندوو بونێكی سه‌خت.
ئه‌مجۆره‌ نه‌خۆشيیه‌ له‌ كه‌سايه‌تيیه‌ ناپێگه‌يشتوه‌كان له‌رووی هه‌ڵچونه‌وه‌ بڵاوه‌ و روده‌دات. ده‌توانن ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ هه‌ر تاكێك ئاماده‌يی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌یه‌‌ كه‌ نيشانه‌ی هستيریای لێ به‌ديار بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشارێكی توند بوو، کارزان شاکر ڕێنمایی کاری دەروونی باس لە نیشانە جەستەی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات.

نيشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كان:
1. له‌ده‌ستدانی هه‌ست به‌ئازاركردن.
2. كوێری هستيری يان كه‌ێي هستيری.
3. له‌ده‌ستدانی تاموچيژ و بۆنكردن به‌بێ بوونی هۆكاری ئه‌ندامی.
4. نيوه‌ سه‌رئيشه‌ يان لا سه‌ر ئيشه‌.
5. هه‌وكردنی گه‌ده‌.
6. هه‌وكردنی پرۆستات.
7. هێڵنج هێنان و رشانه‌وه‌ی هستيری.
8. سكپری ناراست.
9. نه‌مانی بێ نوێژی.
10. هه‌ڵئاوسانی سك.
11. له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوی خواردن.
12. ساردی سه‌رجێی.
13. ئازاری ئه‌نجامدانی سه‌رجێی.
14. قه‌بزی يان سكچون و زۆر مێزكردن.

نيشــــانه‌ ده‌روونيیه‌كان:
1. له‌ده‌ستدانی له‌ ناكاوی يادگه‌.
2. له‌بيركردنی ماوه‌يه‌كه‌ دياريكراو له‌ ژيانی كه‌سه‌كه‌.
3. گۆڕانكاری روون و ئاشكرا له‌ هه‌ستی كه‌سه‌كه‌.
4. شه‌ڕانگێزی و تاوانكاری.
5. رۆیشتن له‌كاتی خه‌وتن.
6. هه‌وڵی خۆكوژی.
7. چه‌ندايه‌تی له‌كه‌سايه‌تييه‌كه‌يدا.
8. ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵانه‌.
9. زۆرگه‌ران و زۆر نوستن.
10. هه‌ڵچون و له‌هۆشچوون.
11. زۆر خه‌فه‌كردن.

نیشانه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان:
1. ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی.
2. هه‌ڵسوكه‌وتی شاز.
3. كێشه‌ هه‌بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.
4. هه‌بوونی كێشه‌‌‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسايش.
5. زۆر چونه‌ لای پزيشك.
6. له‌ده‌ستدانی په‌يوه‌نديیه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌ خێزانيه‌كان.
7. له‌ده‌ستدانی كار.
8. لاوازی له‌كاركردن.

نیشانه‌ سۆزدارييه‌كانی:
1. هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون.
2. نه‌بونی توانای بڕیاردان.
3. گۆشه‌گيري.
4. هه‌ست به‌گوناه كردن.
5. ره‌شبينی.
6. خۆ به‌باش نيشاندان.
7. شه‌رمكردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ ڕێکاری سادە بەڵام گرنگ بۆ ڕێگەگرتن لە کلۆربوونی ددانەکانت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێکارێکی سادە بەڵام گرنگە بۆ ڕێگەگرتن لە کلۆربوونی ددانەکانت:

 

– کەمێک زەیتی گوێزی هیندی بدە لە ددانەکانت، دواتر ئاو لەدەمت وەربدە و  بۆ ماوەی ٢٠ خولەک لە دەمتی ڕابدە.

– ئەو خواردن و خواردنەوانە کەم بکەرەوە کە ڕێژەی شەکری بەرزە.

 

-ئەو خواردنانە بخۆ کە بۆ ددانەکانت باشە، وەک سێو و چای سەوز

– ڕۆژانە تەماشای ددانەکانت بکە و ئاگاداری گۆڕانکاریەکانی ببە

– ڕۆژانە ٢ جار ددانەکانت بشۆ، بەڵام نابێت زیاتر بێت چونکە خراپە

– بیریشت نەچێت بە پەت نێوانی ددانەکانت پاک بکەیتەوە

– پێویستە ساڵانە ٢ جار سەردانی پزیشک بکەیت بۆ پشکنینی ددانت

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان