ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شوان عەتوف بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد

خێزان

دەرهێنەر‌و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی شوان عەتوف، بەرهەمهێنانی فیلمە درێژەكەی تەواو كرد‌و لەئێستادا ئامادەكاری دەكرێت بۆ نمایشكردنی لەسینەماكانی كوردستان‌و عێراق.

شوان عەتوف دەرهێنەر‌و ئەكتەری دیاری سینەمای كوردی لەبارەی فیلمەكەوە وتی “فیلمی (پەیكەری دڵ) یەكەمین ئەزموونی بەرهەمهێنانی فیلمی درێژی منە‌و بەرهەمی كۆمپانیای كام پرۆدەكشن‌و میترۆنیۆم پڕۆدەكشنە”.

فیلمەكە لەسیناریۆ‌و دەرهێنانی شوان عەتوف‌و چیرۆكی عەبدولغەفار عەبدوڵا‌و سیناریۆی لوقمان سوخەندەرە‌و شوان عەتوف سیناریۆكەی داڕشتۆتەوە.

عەتوف روونیدەكاتەوە “فیلمەكە یەكەمین فیلمی میوزیكەڵی كوردییە‌و فیلمێكی رۆمانسی كۆمیدییە”.

وتیشی “قۆناغێكی نوێ دەبێت لە مێژووی سینەمای كوردی، بەهێز و تواناوە كارمان بۆ بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە كردووە”.

شوان عەتوف ئاماژە بەوە دەكات “بەرهەمهێنانی فیلمەكەی تەواو بووە‌و لەكۆتایی مانگی نیسان‌و سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ لەسینەماكانی كوردستان‌و عێراق نمایش دەكرێت‌و پاشان فیلمەكە بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی‌و نێودەوڵەتییەكان دەنێردرێت”.

راگەیاندنی بەرهەمەكانی دەرهێنەر‌و ئەكتەر شوان عەتوف

هەواڵەکان

سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، “ئەم وێنە منم”

خێزان

خانمە هونەرمەند سەنا بەرزنجی دواجار وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئەمەیان  وێنەی خۆیەتی.

سەنا بەرزنجی ڕایگەیاند”لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا کە بە شێوازی خۆم و یان پرۆفشناڵ کارم کردووە ھەموو ھەوڵێکی خۆمم داوە کە زیاتر لە گرینگی پێدان بە ڕووخسارم و بە شێوازی ژیانم، ھونەرەکەم پەرە پێبدەم و بە جوانترین شێوە پێشانی خەڵکی کوردستانی بدەم. من لە ناو بنەماڵەیەکدام و لە شوێنێک ژیان دەکەم کە لەوەیە زۆر بۆ من ئاسان نەبێ کە بە بەردەوامی دەرکەوم و لە ناو کلیپەکانم دا بەشدار بم و دەمەوێ سەرنجم لەسەر دەنگ و شیعر وملودیانەی بێ کە ھەڵیدەبژێرم ،ئەوە ی کە من کەی و چۆن دەردەکەوم. بڕوا ناکەم کە ڕووخساری من و دەرکەوتنی من گرینگێکی زۆری ھەبێت، بەڵام ئەوە زۆر لەلام گرینگە کە دەبێ بە دڵنیایی دەنگم زیاتر لە جاران پەروەردە بکەم بۆ ئەوەی بتوانم خزمەتی  موسیقای کوردی پێبکەم و ئەو ڕێگایەی کە ھونەرمەندە گەورانەی ڕابردوو درووستیان کردووە من درێژەی پێبدەم”

سەنا بەرزنجی وتوشیەتی”ماوەیەک پێش ئێستا زۆربەی ئێوە خۆشەویستان واتان ھەست دەکرد کە ئەو وێنەی کە بڵاو ببووە کە وێنەی کەسێک بوو لە کلیپەکانم، منم. ئێمەش ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان لەسەر نەدا لەبەر ئەوەی کە چ بۆ من و چ کۆمپانیای فەیمس پڕۆداکشن بابەتێکی گرینگ نەبوو و بۆ ئێمە زۆرترین شتێک کە دەبوو سرنجی بدەینێ و گرینگ بێ ئاڵبۆمی ڕاز بوو کە دەبوو بۆ ئێوە خۆشەویستان حازرمان کردبا و تەواوی ئەو بابەتانەی کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیکان ڕووی دا نەبوو بە ھۆی ئەوە کە پێویست بێ ڕوونکردنەوەی لەسەر بدەین. ئەگەر ئەو کەسانەی ھەواداری ڕاستەقینەی منن چێژ دەبیین لە دەنگی من و من ئەمڕۆش یان سبەی یان ھەر کاتێک کە پێویست بزانم لە کۆنسێرت یان کلیپ بیت دەردەکەوم و یەکتر دەبینینەوە بە دڵنیایی، بۆ خۆم پێم خۆشە بە سۆزی دەنگم لە یادی ئێوە بمینمەوە”

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by SANA BARZANJE🌺 (@sanabarzanje) on

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هانی سەڵاح بە گۆرانی ئینگلیزی دەستپێدەکات، یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە

خێزان

کچە گۆرانیبێژ هانی سەڵاح، یەکەم بەرهەمی خۆی بە زمانی ئینگلیزی بڵاو کردەوە و بە وتەی خۆشی بە نیازە دواتر کارێک بە زمانی کوردیی بکات.

هانی سەڵاح لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە ڕایگەیاندووە «یەکەم بەرهەمم گۆرانییەکی ئینگلیزییە بە ناوی Some Times، گۆرانییەکی سۆزدارییە و لە تێکست و میوزیکی خۆمە، بەرهەمەکەش لە ستۆدیۆی میترۆنیۆم پڕۆدەکشن تۆمار کراوە و ئەفشین شوکری سەرجەم کارەکانی بۆ کردووم.»

هانی سەڵاح وتوشیەتی: «من بەو پێیەی لە وڵاتی سوید دەژیم، پێم خۆش بوو یەکەم کارم بە زمانی ئینگلیزی بێت تا لێرەش گوێگری هەبێت و دەستپێکێک بێت بۆ کارکردنم، هونەرمەند ئەفشین شوکری کارێکی دیکەی بۆ داناوم کە بە زمانی کوردییە و بە نیازم لە داهاتوودا کار لەسەر ئەو بەرهەمەش بکەم.»

هانی سەڵاح ١٥ ساڵ، کچێکی کوردە و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و لەو وڵاتە سەرقاڵی خوێندنی میوزیکە و دەستی کردووە بە کاری هونەری.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

پیاوێک دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی دەنگدانەوەی دەبێت

خێزان

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆتەوە، پیاوێکی چینی دەبێت بە کورسی بۆ ژنەکەی خۆی و کارەکەشی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی زۆری دەبێت.

ئەو پیاوە لەبەر ئەوەی ژنەکەی دووگیانەوە لەو شوێنەشدا سەرجەم کورسیەکان گیراوە، هەر بۆە دادەنیشێت تا ژنەکەی وەک کورسی لەسەر پشتی دابنیشێت.

خەڵکانێکی زۆریش کاری ئەم پیاوە بە “پیاوانە” و “ناوازە” دەردەبڕن و سەرسوڕمانیش لەوە دەردەبرن کە بۆچی ئەوانەی دانیشتوون هەڵناستن بۆ ژنە دووگیانەکە تا دابنیشێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان