ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

جوبرائیل فیلمە كوردییەكان دەگەیەنێتە ئیتاڵیا

خێزان

هونەرمەندی سینەماكار‌و دەرهێنەری كورد جوبرائیل ئەبوبەكر دەبێتە نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فێستیڤاڵێكی سینەمایی نێودەوڵەتی‌و لەو رێگەیەوە فیلمە كوردییەكان دەگەیەنێتە وڵاتی ئیتاڵیا.

دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی نوێنەرایەتیكردنی ئەو فێستیڤاڵە، رایگەیاند “بەشێوەیەكی فەرمی لەلایەن فێستیڤاڵی كلات نیسای سینەمایی كە لەوڵاتی ئیتاڵیا ئەنجام دەدرێت، وەك نوێنەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كراووم”.

وتیشی “فیلمەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و هەرێمی كوردستان لەرێگەی منەوە دەنێردرێت بۆ ئەو فێستیڤاڵە كە لەبواری سینەمای جیهانیدا خاوەن پێگەیەكی باشە”.

جوبرائیل ئەبوبەكر داوای لەدەرهێنەرانی سینەمایی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی‌و هەرێمی كوردستان كرد ئەوانەی كە خوازیارن فیلمەكانیان لەو فێستیڤاڵەدا بەشداری بكات، پەیوەندی پێوە بكەن‌و فیلمەكان بنێرن تا هەلی بەشداریكردنیان لەو فێستیڤاڵەدا بۆ بڕەخسێنرێت.

جێی باسە ساڵی پار‌و لە 26ی ئایاری 2018دا فیلمێكی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر بەناوی (ئەیلان) بەشداری خولی ئەو ساڵەی فێستیڤاڵەكەی كرد‌و لەكۆتایی فێستیڤاڵەكەدا خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

فیلمی (ئەیلان) بەسپۆنسەری زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەنێو 437 فیلم كە بەنوێنەرایەتی 60 وڵاتی جیهان كە بەشداریی فێستیڤاڵەكەیان كردبوو خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام لەوێ‌ بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی.

دواهەمین فیلمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر فیلمێك بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) كە لەكەمتر لە ساڵێكدا لە 54 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانیدا بەشداری كرد‌و چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.

جوبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات.

هەواڵەکان

وێنەکانی سەرۆکی کازاخستان دەبنە جێگای گاڵتە، بە فۆتۆشۆپ زۆر گەنج دەکرێتەوە

خێزان

وێنەکانی سەرۆکی نوێی وڵاتی کازاخستان دەبنە جێگای گاڵتەی ڕاگەیاندنەکان، ئەمەش پاش ئەوەی بە فۆتۆشۆپ زۆر گەنج دەکرێتەوە.

پاش ئەوەی (قاسم جومارت توكاييف) لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی (نور سولتان نزارباييف) سەرۆکایەتی وڵاتی کازاخستانی گرتە دەست، وێنەکانی بە دەستکاریەکەی زۆرەوە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاودەکرێتەوە.

سەرۆکی کازاخستان  تەمەنی ٦٥ ساڵە و ستافەکەی لە کاتی دەرکەوتنیدا هەوڵدەدەن وەک سەرکردەیەکی گەنج نیشانی بدەن، ئەوەش بۆتە مایەی گاڵتەجاری بە وێنەکانی لە ڕاگەیاندنە ئەوروپیەکاندا.

 

وێنەیەکی دەستکاریکراوی سەرۆکی کازاخستان

 

وێنەی ڕاستی سەرۆکی کازاخستان لەکاتی وەرگرتنی کارنامەی کونسوڵی ئەمریکا لەو وڵاتە

وێنە دەستکاریکراوەکە لە ڕاگەیاندنەکانی کازاخستان

لێرە جیاوازیەکەی ببینە

چەند وێنەیەکی دیکەی بە دەستکاریکراویی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەڤیدیۆ؛ كولـلە ڕەنجی جوتیارانی شارباژێڕی بەبادا
كشتوكاڵی سلێمانی: ڕێژەی كولـلە بێشومارە و لەناوبردنی ئەستەمە

خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ناوچەیەكی فێنك لە سنوری پارێزگای سلێمانی مێرووی كوللە و نەتات زیانێكی زۆری بە بەروبوومی جوتیاران گەیاندووە، دەشڵێت: “دەرمان ڕشتن بۆ لەناوبردنی ئەو مێرووانە زیان بە مێش هەنگ دەگەیەنێت و پێویستە لە لایەن جوتیارانەوە كۆبكرێنەوە”.

جوتیارێكی سنوری شارباژێڕ لەگەڵ ناردنی ڤیدیۆیەك بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەهۆی ئەو شەپۆلە زۆرەی كولـلە، كە ناوچەكەیانی گرتۆتەوە هیچ بەروبوومێكیان نەماوە و زیانی زۆری بە كشتوكاڵ گەیاندووە.

وتیشی، “ئەو شەتڵە تەماتە و خەیار و ئەو تۆوە جۆراوجۆرانەی دامانچاندبوو هەمووی كوللە خواردوویەتی و تەنانەت دوای دەرمان ڕشاندنیش سوودی نەبووە و ڕێژەی كوللە هێندە زۆرە لە هەژمار نایەت”، بۆیە داوای لە حكومەت و وەزارەتی كشتوكاڵ كرد هاوكاری و قەرەبووی جوتیاران بكەنەوە.

ڕزگار حەمد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ساڵانە بەهۆی فێنكی كەشوهەوای ناوچەكەوە بە تایبەت لە شارباژێڕ و بەرزنجە هەردوو مێرووی كوللە و نەتات، دێنە خوار چیاكان و گەرایەكی زۆر دادەنێن و زیان بە بەروبوومی كشتوكاڵی دەگەیەنن.

وتیشی، “كۆنتڕۆڵكردنی ئەو مێرووانە لەگەڵ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ جوتیاران كراوە بۆ لەناوبردنی، بەڵام ئەستەمە، چونكە بە ڕشتنی دەرمان زیانێكی زۆر بە مێش هەنگ دەگەیەنێـت و زەوی كشتوكاڵی و ئاوی سەرزەویش پیس دەكات”.

ڕاشیگەیاند، باشترین چارەسەر ئەوەیە جوتیاران هەوڵی لەناوبردنی بدەن بەدەر لە بەكارهێنانی دەرمان، كە ئەمەش بۆ جوتیاران ئەستەم دەبێت، بەڵام ڕێگا چارەیەكی باشترە.

جەختیشی كردەوە، كە هەر جوتیارێك پێویستی بە دەرمان هەیە سەردانی بەشی كشتوكاڵی ناوچەكەی خۆی بكات بۆ پێدانی دەرمان و ڕێنمایی كشتوكاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەوێنە..كچێك 27 ساڵە بە خۆشەویستییەوە خزمەتی باوكی دەكات

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

كچێكی تەمەن 27 ساڵ بەناوی زرا لە ناوچەی مازیندەرانی ئێران هەر لە منداڵییەوە خۆی بۆ باوكی تەرخان كردووە.

ئەم كچە بە لێوی پڕ لە خەندەوە رۆژانە كارەكانی باوكی ڕایی دەكات، هەرچەندە تەمەنی خەریكە بەرەو گەورەبوون دەڕوات و كاتی هاوسەرگیرێتی، بەڵام ئەو لە بڕیاری خۆی پاشگەز نابێتەوە و خزمەتی باوكی دەكات.

حسین ئاسنگەر كە نزیكەی 27 ساڵە تووشی نەخۆشی پچڕانی دڕكە پەتكی بووەتەوە، لەو كاتەدا كچەكەی تەنها 7 مانگ تەمەنی هەبووە لەكاتێكدا كە گەورە بووە بەهۆی خۆشەویستی و پەیوەندی لەگەڵ باوكی بڕیاری داوە خزمەتی بكات.

باوكی ئەو كچە سەرقاڵی كشتوكاڵ كردن بووه و بەهۆی كەوتنی درەخت بەسەریدا تووشی پچڕانی دڕكە پەتك بووەتەوە و ئەو كچەش هەڵسوڕێنەری ئەم ماڵە بووە لەو ماوە دوور و درێژدا.

بەهۆی ئەو سەختیانەی زرا ڕووبەڕووی بووەتەوە و خێزانەكەشی ڕووبەڕووی نارەحەتی و ئازار بوونەتەوە، بەڵام ئەم كچە بووەتە پاڵەوانێكی جیاواز.

پەیوەندییەكانی زرا و باوكی زۆر هەستیار بووە، چونكە لە چركەكانی تەمەنی لەماڵەوە بەو شێوەیە و لە تەنیشت یەكەوە بەڕێیان كردووە،

زرا بە خۆشەویستییەوە سەری باوكی دادەهێناو كاتێك باوكی لە باوەش دەگرت هەستی بە ئەمن و ئاسایش دەكرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان