ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەو كوردەی كچە ئەڵمانییەكەی كوشتبوو دان بە تاوانەكەیدا دەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
عەلی بەشار دان بە كوشتنی كچە ئەڵمانیەكەدا دەنێت لە مانگی ئایاری 2018 كە لەو دەمەدا هەموو ئەڵمانیای هەژاند و لەیەن ڕاستڕەوە توندڕەوەكانەوە بۆ ناوزڕاندنی كۆچەران و مسوڵمانان بەكارهێنرا.

دوێنێ‌ چوار شەممە، عەلی بەشار لەبەردەم دادگای فیسبادنی خۆرئاوای ئەڵمانیا ڕاوەستا، ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتدارانی هەرێمى كوردستان رادەستى بەرلینیان كرد، بەو هۆیەی تۆمەتی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی بۆسەر سۆزانا فیڵدمانی تەمەن 14 ساڵانی ڕووبەڕووكرابۆوە.

ئەو لاوە كوردە لەبەردەم دادوەردا ڕایگەیاندبوو”چاوم هیچی نەبینی و لەناكاو ئەوی ڕویدا ڕویدا.. نازانم چۆن بوو”، ڕەتیشیكردبۆوە بەر لە كوشتنی كچەكە دەستدرێژی سێكسی كردبێتەسەر.

سۆزانا فێڵدمان كچە قوربانییەكە، سەر بە ئاینی جولەكە بوو، لە توێكاریشدا بۆ تەرمەكەی دەركەوتووە كە قوربانی دەستدرێژی سێكسی و هێرشێكی توند بووە، لەكاتێكدا پۆلیس ڕایگەیاندبوو”هیچ بەڵگەیەك نییە كە ئاینەكەی لە پشت كوژرانەكەیەوە بوبێت”.

كەیسى عەلی بەشار، یەكێكە لەو ڕووداوە جیاجیایانەی كە لەلایەن حزبی “جێگرەوەی ئەڵمانى”بۆ ئیدانەكردنی سیاسەتی پێشوازی لە پەنابەران بەكاردەهێنرێت كە زیاتر لەلایەن ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەنێوان ساڵانی 2015 و 2016دا پشتی پێبەسترا و لێوەی زیاتر لە ملیۆنێك كۆچەر چوونە ئەڵمانیا.

مێركڵ لە مانگی ئایاری 2018 ڕایگەیاندبوو، ئەو كەیسە مەودای گرنگی دەركردنی ئەو كەسانە دەردەخات كە مافی ئەوەیان نییە لە وڵاتەكەيان بمێننەوە، دانی بەوەشدا نابوو كە كەیسی بەشار و سۆزان بووە وانەیەك بۆ ئەو.

جیهان

ترەمپ دژی كۆنگرێس دەوەستێتەوە

 

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، سوورە لەسەر فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو و بۆ ئەو مەبەستەش بێ‌ گوێدانە كۆنگرێسی وڵاتەكەی بڕیاریدا، بە بڕی 8 ملیار دۆلار چەك و پێداویستی سەربازی بفرۆشیتە سعودیە و ئیمارات.

 

ئەم بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا، نیگەرانی بەشێك لە كۆمارییەكان و زۆرینەی دیموكراتەكانی بەدوای خۆیدا هێناوە.

 

ترەمپ، وتویەتی، فرۆشتنی چەك بە وڵاتانی كەنداو بە تایبەت عەرەبستانی سعودییە و ئیمارات، دۆخێكی تایبەت و بەپەلە وایكردووە ئەو بڕیارە بدەم، ئەو دۆخەش پەیوەستە بە هەڵكشانی گرژییەكانمان لەگەڵ ئیران.

 

بەرپرسانی كۆنگرێسی ئەمریكاش دەڵێن، 22 گرێبەستی فرۆشی چەك بە بڕی 8 ملیار دۆلار تاوتوێ‌ دەكەن و خوازیارن ئەم مامەڵەیە بۆ كاتێكی دوورتر دوا بخرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا، بەم نزیكانە 1500 سەرباز دەنێرێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمریكا ژمارەی هێزەكانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەكات، بڕیارە بەم نزیكانە 1500 سەرباز رەوانەی ناوچەكە بكرێت.

 

بە پێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاندوە: بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە و دەستەبەركردنی ئازادیی ڕێڕەوی كەشتییەكان، لە چەند هەفتەی داهاتوودا 1500 سەرباز دەنێرینە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست .

 

لە ئێستادا 600 سەرباز لەو 1500 سەربازە لە ناوچەكەدان و بەپێی سەرچاوەی میدیاییە ئەمریكاییەكانیش، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندیی نیشانداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكانی ئێران هێزی زیاتر ڕەوانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت .

پێشتر پاتریك شاناهان، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە لە لێدوانیكیدا ڕایگەیاندبوو: تاووتوێی ناردنی هێزی سەربازیی زیاتر دەكەین بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریكردن لە هێزەكانمان لە ناوچەكەدا.

 

سەرۆكی ئەمریكا، پێشتر ڕایگەیاندبوو: لە ئێستادا پێویست ناكات هێزی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران، بەڵام لە ئەگەری پێویستبووندا چەندێكمان بوێت دەینێرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەشدی شەعبی خۆی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەمریكا لە ئەنبار ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كاربەدەستێكی پایەبڵندی حكومەتی نێوخۆیی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، هێزەكانی حەشدی شەعبی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی ئەمریكا دەدەنەوە كە لە ناوچەكانی خۆرئاوا بكرێنەئامانج.

ئاژانسی هەواڵی مەعلومە لە زاری سەرچاوەكەوە بڵاویكردووەتەوە، سەركردەكانی حەشدی شەعبی جەختیانكردووە لەسەر پشتیوانیكردن لە وەڵامدانەوەی توندی هەر هێرشێكی ئەمریكا لە ناوچەكانی پارێزگەی ئەنبار بۆ سەر پێگەكانیان و نابێت دەستبەستراو بن لە ئاست دەستدرێژییەكاندا.

بەپێی سەرچاوەكە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دووبارە بڵاوەیانپێكراوە لە قەزای قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار بۆ سنووری سووریا، ئەمەش وەك ڕێوشوێنێكی پێشوەخت بۆ پێشگرتن بە هەر دەستدرێژییەكی هێزە ئەمریكاییەكان.

دەشڵێت “هێزەكانی ئەمریكا كاری بێزاركەر دەكەن لە دژی حەشدی شەعبی لە خۆرئاوا و سەركردەكانیش داوای دانبەخۆداگرتنیان كردووە، تاكو خۆیان نەخزێننە نێو پێكدادانەوە لەگەڵ هێزە ئەمریكاییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان