ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بانكی ناوەندی بڕێكی كەمتر دۆلار دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی  كەمتر دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەى نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.

بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی 137 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە فرۆشرابوو كە 176.9 ملیۆن دۆلار بوو، دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 117.261 ملیۆن دۆلار، بڕی 19.760 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و یەك كۆمۆپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاندبوو “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو، “ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت، بەپێچەوانەشەوە گەر بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا كەمببێتەوە، نرخەكەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ لە ماڵێكدا شەربەت بە ئاوی بیر دروست كراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ماڵێكدا لە گەڕەكی هەواری شار دەست دەگرن بەسەر تەن و نیوێك شەربەت، كە بە ئاوی بیر دروست كراوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و ڕێگری كردن له خواردن و خواردنەوەی ناتەندروست و ماوەبەسەرچوو له لایەن لیژنەكانی سەنتەری چاودێری ڕاپەڕین لە گەڕەكی ڕاپەڕین دەستیان گرت بەسە ر (1500) لیتر شەربەت.

ئاشكراشی كردووە، دوای بە دواداچوونی ورد و وەرگرتنی زانیاری توانیان ئەو شوێنەی شەربەتەكەی لێ دروست دەكرێت
بدۆزنەوە لە ماڵێك لە گەڕەكی هە واری شار.

ئاشكراشی كردووە، شەربەتەكە بە شێوەیەكی ناتەندروست و بە ئاوی بیر دروستكراوە و هیچ مۆڵەت و ناسنامەی تەندروستیان نەبووە و دەستگیرا بەسەر سەرجەم شەربەت و ئەو كەلوپەلانەی لە ئامادەكردنی بە كارهاتووە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە كاری پێوست لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت و هەر ئەمڕۆ سە رجەمیان لەلایە ن لیژنەی تایبەتەوە بە شێوەیەكی تەندروست لەناوبرا .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا له هاووڵاتیانی دەكات “لە كاتی بینینی هەر خواردن و خواردنەوەیەكی ناتەندروست و بەسەرچوودا ئاگاداری لیژنەكانی چاودێری تەندروستی بكەن” .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان