ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاكام عەبدوڵڵا، خاوەنی نوسینگەی سروشتی چنیان لە سلێمانی بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی دراوەكان بەم شێوەی لای خوارەوەن:

100 دۆلار 120 هەزار و 100 دینارە.
100 یۆرۆ 136 هەزار دینارە.
100 پاوەن 156 هەزار دینارە.
100 لیرە 23 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن 10 هەزار دینارە.

ئابوری

وەزارەتی دارایی دوای نەورۆز مووچەی دیكە دابەش دەكات؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم پابەندە بەوەی هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە دابەش بكات و دەشڵێت: “پێشخستنی مووچەی فەرمانبەران وەستاوە لەسەر ئەوەی ئاخۆ چی بڕیارێك دەدرێت”.

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تا سبەی پێدانی مووچە بە فەرمانبەران و خانەنشینان و كەمئەندامان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك لەسەر مووچەی نوێ نیە.

وتیشی، “وەك ئەوەی حكومەت بڕیاری لەسەر داوە هەموو 30 ڕۆژ جارێك مووچە بەپێی خشتەی دیاریكراو دابەش دەكرێت، واتە 5ی هەموو مانگێك دەست پێدەكات، بەڵام تا ئەو كاتە دەبێت چاوەڕێ‌ بین بزانین چی بڕیارێكی نوێ دەدرێت”.

لەبارەی دابەشكردنی 3 مووچە نەدراوەكەی ئەمساڵ، كە گوایە عیراق داوای كردووە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگانە مووچەیەكی دیكە دابەش بكرێـت ئەو سەرچاوەیە وتی، “هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە لە لایەن عیراقەوە بەدەست وەزارەتی دارایی هەرێم نەگەیشتووە و هیچ شتێكی وا باس نەكراوە”.

هەفتەی پێشوو بە نووسراوێكی وەزارەتی دارایی بڕیاری ناردنی بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران درا و سەرچاوەیەكی دارایی ڕایگەیاندبوو، “لەگەڵ پارەی سامانە سروشتییەكان مووچەیەكی دیكەی پێ‌ دەدرێت”، بەڵام لە ئێستادا ئەو سەرچاوە باڵایەی دارایی هەرێم ڕەتی دەكاتەوە و دەڵێت: “تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لەوبارەیەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق بڕی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە بڕێكی زیاتر دراوی ئەمریكی (دۆلار)ی خستە بازاڕەكان، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی ئەو دراوە هەیە لە بازاڕەكانی ناوخۆ.
.
بەپێی بەیاننامەیەكی بانكی ناوەندی عیراق، كە ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاوكرایەوە، بە زیادكردنی ئاشكرا بڕی زیاتر لە 184 ملیۆن دۆلار بە بانك و كۆمپانیاكانی حەواڵە فرۆشراوە، ئەمەش بەراورد بەو بڕەی، كە ڕۆژی پێنج‌ شەممەی ڕابردوو فرۆشرابوو، كە 137 ملیۆن دۆلار بوو، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوەبینی.

بانكی ناوەندی دەڵێت: “بڕی ئەو پارەیەی بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكانی دەرەوە فرۆشراوە گەیشتۆتە 159.77 ملیۆن دۆلار، بڕی 24.27 ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی كاش فرۆشراوە”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، “یەك دۆلار بە 1190 دینار فرۆشراوە و لەو زیادكردنەشدا 30 بانك و یەك كۆمپانیای حەواڵەی دارایی بەشدارییان كردووە”.

ڕۆژانە بەهۆی زیادبوونی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا، بەهای دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت، خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراویش لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 120 هەزار 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە”.

بە بۆچوونی شارەزایانی بواری دراو، “ئەگەر بڕی خستنەڕووی دۆلار بەشێوەیەكی زیاتر لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت نرخەكەی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا زیاتر دادەبەزێت، بەپێچەوانەشەوە گەر بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەكاندا كەمببێتەوە، نرخەكەی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی گۆشت بەرزبۆتەوە
ئێران پرسی بەقاچاخبردنی ئاژەڵ ڕادەستی سوپا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پرسی بازرگانی بە ئاژەڵ و بەقاچاخبردنی بۆ دەرەوەی وڵات، كە لەم ماوەیەی دواییدا زیاتر زەقبۆتەوە، لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانییەوە ڕادەستی سوپا دەكرێت.

ئەم لێدوانەی عەلی لاریجانی، سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی گۆشت و بەروبوومە پەلەوەرییەكان لە ئێران، كە لەئێستادا بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە ڕووبەڕووی داڕمانی ئابوری و كۆمەڵایەتی بۆتەوە.

بە وتەی لایجانی، “پرسەكە بەتەواوەتی ڕادەستی سوپا كراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس بۆ بنبڕكردنی بازرگانی بە ئاژەڵ و ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت لە بازاڕەكانی ناوخۆ”.

سەرۆكی پەڕلەمانی ئێران، بە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، “ئەو گومانانەی دەتانكرد لەبارەی بازرگانی و بەقاچاخبردنی ئاژەڵ بۆ دەرەوەی وڵات ڕاست دەرچوو، بۆیە ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەر”.

پێشتر ماڵپەڕی (بیك ئیران)، ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی نرخی كیلۆیەك گۆشت لە 490 هەزار تمەن بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بۆ ملیۆنێك تمەن لە كۆتایی ساڵدا، كردبوو.

بەپێی ماڵپەڕەكە، “دوو هۆكار هەیە بۆ گرانبوونی نرخی گۆشت، یەكەمیان پەیوەندی بە بەقاچاخبردنی گۆشت بە دەرەوەی وڵات، بە تایبەت بۆ وڵاتانی دەورووبەر، ئەوەی سوودیش لە بەرزبوونەوەی بەهاكەی دەبینێت قاچاخچییە، هۆكاریی دووەمیش، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵفەوەیە، كە وەك خۆراك دەدرێتە ئاژەڵ”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 62
    62 86%
    62 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 10%, 7
    7 10%
    7 - 10% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 4%, 3
    3 4%
    3 - 4% هەموو دەنگەکان

کوردستان