نرخی دۆلار بەرزتر بووەوە


ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 162 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 19\1\2023، نرخی 100 دۆلار بە 162 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بە بڕوای شارەزایانی ئابووری، یەكێك لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار كەمخستنەڕووی بڕی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە.

شارەزایان دەڵێن، ئەگەر بانكی ناوەندی بڕی خستنەڕوی دۆلار زیاد نەكات نرخی دۆلار زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەگەر زیادیشی بكات كاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی نرخەكەی دەبێت.

لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوودا نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی بە جۆرێك لە ماوەی دوو هەفتەدا 12 هەزار دینار لە بەهاكەی بەرزبووەوە و دواتریش لە ساڵی 2023 دا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد.

 

عەزیزی: ئێرانی یەك نەتەوە شكستیهێناوە
پێشت عەزیزی: ئێرانی یەك نەتەوە شكستیهێناوە
توركیا داوای f16 لە ئەمریكا دەكات
دواتر توركیا داوای f16 لە ئەمریكا دەكات
پەیوەندیدار