ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەیەكی دیكە دابەش دەكرێت
پارتی هاتنی مووچەی 3 مانگ لەبەغداوە ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگی ئادار و جیاوازی مووچەی مانگی یەك و دوو بۆ فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات و پەڕلەمانتارێكی پارتی-ش ڕایدەگەیەنێت، كە عیراق ئەو پارەیەی خستۆتە سەر حسابی بانكی هەرێم و سەرچاوەیەكی دارایی-ش دەڵێت: “مووچەیەكی دیكە دابەش دەكرێت”.

ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان لەزاری دانا شەهید جەزا، پەڕلەمانتاری ئەو حزبە لە پەڕلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی ناوەند بە نووسراوی ژمارە 5270، كە ڕێكەوتی 10ى 3ی 2019ی لەسەرە، بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری خستۆتە سەر حسابی بانكی هەرێم.

وتوشیەتی، “ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی، بڕی 454 ملیار و 319 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانە و باقییەكەی دیكەشی، جیاوازییەكانی مووچەی مانگی یەك و دووی 2019یە”.

سەبارەت بە ناردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگەش، پەڕلەمانتارەكەی پارتی ئاماژەی بەوەداوە، كە تەنیا لەسەر ئەوە ماوە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماری هێزەكانی ڕەوانەی وەزارەتی بەرگری بكات.

لای خۆشەوە، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كردووە، كە تەنها نووسراوەكە گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی و دوو ڕۆژی دەوێت تاوەكو مووچەكە دەگاتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی.

وتیشی، “هەر كات پارەكە گەیشت، لەگەڵ پارەی سامانە سروشتییەكان مووچەیەكی دیكەی پێ دابەش دەكرێت، ئەویش دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12”.

لە ڕۆژی هەینی حكومەتی عیراق پارەی مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نارد و حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە و دەست بە دابەشكردنی مووچە كرا و ڕۆژی یەك شەممە 17-3-2019 كۆتایی پێ‌ دێت و لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی پێدەچێت سبەینێ‌ پێنج شەممە بڕی 724 ملیار و 819 ملیۆن دیناری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەران بگاتە هەرێم.

ئابوری

فواد حسێن: دەبێت كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، لای حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دارایی حكومەتی عیراق، دەڵێت، دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان بۆ لێكەوتەكانی ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەرێمی كوردستان بووە، وەك حكومەتی عیراقیش، مووچەی‌ چوار مانگیان ڕەوانەكردووە.

 

فوئاد حسێن وەزیری دارایی حكومەتی عیراق لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی شەرقیەدا، ڕایگەیاند “مووچەی‌ چوار مانگمان ڕەوانەی‌ هەرێمی‌ كوردستان كردووە، لە هەرێم بەهۆی‌ قەیرانی‌ داراییەوە كە حكومەتی ئەوكاتی عیراق بۆ چەند ساڵێك بودجەی بۆ ڕەوانە نەكردوون، دەرەنجامی دواكەوتنی دابەشكردنی‌ مووچەی‌ فەرمانبەرانی لێكەوتۆتەوە”.

 

بە وتەی وەزیری دارای عیراق، كێشەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، دەبێت لە لایەنی حكومەتی‌ هەرێمەوە چارەسەر بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم: بەهیمەتی بارزانی كێشەی جوتیاران كۆتاییهات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بە هیممەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریكراوە لە هێرشێكی هێرشێكی نەخشە بۆ داڕێژراو بۆ سەر كێڵگە كشتوكاڵییەكانی خانەقین و دوبزو گوندەكانی سەر بەناحیەی سەرگەڕانی پارێزگای كەركووك.

لیژنەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “توانرا ڕێگە لەو پلانە بگیرێت و بەفەرمانێك ئێستا ڕێگە دەدرێت ئەو جووتیارانە كاری دروێنەی خۆیان بكەن”.

ڕاشیگەیاند “ئێمە وەك چۆن سەرەتا بەڵێنمان پێدان تەواوی هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە ئەم كێشەیە بەزوویی چارەسەر بكەین، بەڵێنی ئەوەشیان پێدەدەین بەزوویی لەڕێگەی یاساوە مافەكانیان بپارێزرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەشەخۆراكی دوو مانگ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوای جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكرێت، دەشڵێت: “بەشە نیسەكەكەی وەك دیاری درا بەهاووڵاتیان هەمووی دابەشكرا”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكر و برنجی مانگی ئازار تەواو بووە و دەستمان بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئایاری ئەمساڵ كردووە، ڕۆژانە دابەشكردنمان هەیە و بەردەوام دەبین”.

ڕاشیگەیاند، ئەگەر پێش جەژن فریاكەوتین دەست بە دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكری مانگی ئایار دەكەین، ئەگەر نا دەكەوێتە دوای جەژنی ڕەمەزان.

سەبارەت بە قەرەبووی بەشەخۆراكی فەوتاوی ساڵانی پێشوو وتی، “ئەوە پەیوەستە بە بڕیاری حكومەتی عیراق و هەر كاتێك ئەوان بڕیار بدەن قەرەبووی هاووڵاتیان دەكرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان