ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا مەكتەبی سیاسی داوای شەراكەتی ڕاستەقینەی كردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی ڕاستەقینە و میكانیزم و پێداویستییە پڕاكتیكییەكانی جێبەجێكردنی كردووە، لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە.
لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاند، لەگەڵ واژوو كردنی ڕێككەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان‌ و پارتیدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌ و خۆشحاڵی خۆی دەمودەست ڕاگەیاندووە. ئەمڕۆیش لە كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌ و پارتیدا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبووان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، ڕێككەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.
لەتیف شێخ عومەر ئاماژەی بەوەشداوە، سەبارەت بە پرسی دەستور و ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانییان هەیە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردووەتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكان‌ و پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:
روونكردنەوەیەك لە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە
ئەمڕۆ لە هەندێك كەناڵی میدیا، هەواڵێكی ناڕاست‌ و بێ بنەما سەبارەت بە هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی ڕێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان‌ و پشكی ئەو بزووتنەوەیە لە كابینەی ئایندەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.
بۆ دەرخستنی ڕاستیەكان ‌و ڕێگەگرتن لەهەر چەواشەكارییەك بەپێویستمانزانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاوبكەینەوە:
لەگەڵ ئیمزاكردنی ڕێكەوتنی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان‌و پارتی دا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزبایی‌و خۆشحاڵی خۆی دەمودەست ڕاگەیاندووە. ئەمڕۆیش لە كۆبونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی دا، سەرەڕای دووپاتكردنەوەی هەمان هەڵوێست ئەوەش بیری ئامادەبوان هێنرایەوە، كە یەكێتی پێش سێ ساڵ داوای لە هەڤاڵانی پارتی كردووە، رێكەوتن لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدەن.
لە كۆبونەوەی ئەمڕودا لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی داوای شەراكەتی ڕاستەقینە و ئالیەت‌و پێداویستیە عەمەلیەكانی جێبەجێكردنی كردووە. لەنێوانیشیاندا پشكەكانی یەكێتی لە پۆستەكاندا و هەرگیز باس لە پشكی گۆڕان نەكراوە.
سەبارەت بە پرسی دەستورو ئەو یاسایانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەختیكردۆتە سەر پرەنسیپی سازان لەنێوان هەموو لایەنەكان‌و پێكهاتنیان لەسەر ئەو پرسانە، لەگەڵ ئەوەشدا داوای بەشداری پێكردنی لایەنەكانی تریش لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم.

لەتیف شێخ عومەر
وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/3/2019

کوردستان

لافاو، ڕێڕەوی هاتوچۆی پێنجوێن-سلێمانی گۆڕی

خەڵك-بەشی هەواڵ

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، لافاوی ئەمجارە پردێكی ناوچەكەی بردووە و كاركردن لە پردە سەرەكییەكەش بەردەوامە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفراوانەوە تا ڕادەیەكی زۆر پێنجوێن لە ڕووی گیانی و مادییەوە سەلامەت بووە.
وتیشی”لافاو پردی چەمی چەقانی لەگەڵ خۆی بردووە كە قەزای پێنجوێن و سەیدسادق و سلێمانی بەیەكەوە دەبەستێتەوە، و ئێستا ئاستەنگی هاتوچۆ لەو ڕێگایەوە بۆ شۆفێران دروست بووە، لە ئێستاشدا ڕێگایەكی دیكە بۆ هاتوچۆ بەكاردەهێنرێت”.

سەبارەت بە دروستكردنی پردێكی هەمیشەییەیی بۆ بەستنەوەی پێنجوێن بە پارێزگەی سلێمانییەوە ناوبراو ڕایگەیاند، پردە هەمیشەییەكە خەریكی كاركردنن تێیدا هەرچەندە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاوەستابوو، بەڵام ئەمساڵ كاركردن تێیدا بەردەوامە و بەهۆی وەرزی باران بارینەوە دەستیان لێهەڵگرت و ئومێد دەكەین دوای ئەم وەرزە تەواو بكرێت و بێ كێشە بێت.

ئاشكراشیكرد، هیچ خانوویەك لە قەزاكە ئاو نەچوەتە ناویەوە و هەموو هاووڵاتیان سەلامەتن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەڤگەری ئازادی: دەبێت پۆستی سەرۆكی هەرێم تەشریفاتی بێـت

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگای كوردستان ڕایگەیاند “داوا دەكەین كە سیستەمی سیاسی هەرێم سیستەمێكی پەرلەمانی بێت. واتە بە فۆڕمی پێشووتر هەموار نەكرێتەوە و هەڵبژێردراوی وەك سەرۆكی هەرێم تەنها مافی یەك خوول سەرۆكایەتی هەبێت‌و لە هیچ باروودۆخێك گۆڕانكاری لەم بنەمایە نەكرێت”.

تەڤگەری ئازادی لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕاشیگەیاند “ئەو دەسەڵاتە ڕەهایەی كە لە دەست سەرۆكایەتی هەرێم هەبوو، بوو بەمایەی زۆرێك لەو نەهامەتیانەی كە بەسەر گەلەكەمان هات ئەنجام دانی ڕیفراندۆم، كشانەوەی پێشمەرگە لەشنگال‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان”.

ئاماژە بەوەش دەكات “پێمان وایە كە دەبێت سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت چونكە پەرلەمان ئیرادەی گەلە و دەبێت بڕیار بگەڕێتەوە بۆ گەل، سەرۆكی هەرێم دەسەڵاتەكانی دیاری كراو بێت و پۆستێكی تەشریفاتی بێت بۆ پڕۆتۆكۆل و بۆنە نیشتیمانی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سزای زیندانیكردن بۆ یازدە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی توركیا سزای زیندانیكردنیان بۆ یازدە سیاسەتمەداری كوردی باكوری كوردستان دەركرد لە شاری وان.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو 25 سیاسەتمەدار دەستگیركران، یازدە لەوان بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ دەرچوو.

ئەو سیاسەتمەدارانە بریتین لە “چەتین ئۆیار، فەیسەڵ پارلاك، بازی ئاسلان، هاكان دەمیر، ئیبراهیم ئیرماك، مەدینە توفان، مەسعود ئەرزەنگین، عەبدولستار گیونەش، رەمەزان دومان، گیورسەل یاماش و محەمەد سۆنمەز”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان