ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

وێنە.. هۆكاری بەكارنەهێنانی سۆدەی نان ئاشكرا كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندازیارێكی خۆڕاك ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی سۆدەی نان (بیكاربۆناتی سۆدیۆم) بۆ دروستكردنی نان و سەمون زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
لەشكر حەمید ئەندازیاری خۆراك لە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سۆدە یان (بیكاربۆناتی سۆدیۆم) كە بۆ دروستكردنی نان و سەمون بەكاردەهێندرێت زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەتنێت، لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی تفتبوونی خوێن كە مەترسی هەیە لەسەر دڵ و ئەندامەكانی تری جەستە و نەرم بوونی ئێسك و كلۆربوونی ددان.
ئەو ئەندازیارەی خۆراك ڕوونیشیكردەوە، زیانێكی تری بەكارهێنانی سۆدە ڕێژەی ماددەی (سۆدیۆم) زیاد دەكات كە لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزی پەستانی خوێن و لاوازكردنی دڵ و تێكچوونی كرداری هەرسكردن لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا كاریگەری ڕاستوخۆی هەیە بۆ زیادبوونی كێش.
لەشكر حەمید ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا زۆربەی نانەواخانە و فڕنی سەمونەكان سۆدە بەكاردەهێنن، بەڵام لەڕاستیدا باشترە تەنها لەڕێگەی هەویرەوە كاری هەڵهاتن بكرێت بۆ نان و سەمون بەجۆرێك هەویری كۆن هەڵبگیرێت و دواتر بۆ هەڵاتن بەكاربێت.

تەندروستی

گیراوەیەک کە شەوان بەر لە خەوتن دەتوانیت بیخۆیتەوە و زۆر بە باشی کێش دادەبەزێنیت

خێزان
ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە شەوان بەر لە خەوتن دەتوانیت بیخۆیتەوە و زۆر بە باشی کێش دادەبەزێنیت و بەسوودە:

 

پێکهاتەکەن:

 
-١ خەیار
-١ چڵ مەعدەنوس
-١ لیمۆ
-١ کەوچکی چێشت زەنجەبیل ی هاڕاو
-١ کەوچکی چێشت شەربەتی ئالۆڤێرا
-نیو پەرداخ ئاو

 

ئامادەکردن و بەکارهێنان:

هەمو پێکهاتەکان لە  عەسارە یەکدا تێکەڵ بکە و شەربەتێک دروست بکە،  بۆ ماوەی مانگێک پێش خەوتن بیخۆرەوە و دواتر بۆ ماوەی هەفتەیاک وازی لێبێنە و ئەگەر ئارەزو مەندبیت کارەکە  دوبارە بکەرەوە دیسان بۆ ماوەی مانگێک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج ڕێگا بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە پێنج ڕێگایە بۆ ئەوەی گەدەت والێبکەیت زۆر باش کاربکات:

– ڕۆژانە لانیکەم ٨ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە تەڕی بمێنێتەوە

– ماست بخۆ چونکە یەکێکە لەو خواردنانەی گەدە چالاک دەکات

 

 

– کونجی خواردنێکی ڕیشاڵییە و بۆ گەدە زۆر بەسوودە

 

 

– هاوکات مۆز یەکێکی دیکەیە لە خواردنە بەسوودەکان بۆ گەدە

– ڕۆژانە بەلانیکەم ١٠ بۆ ١٥ خولەک وەرزش بکە و جەستەت چالاک بکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگ بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنمایەکی تەندرووستی گرنگە بۆ ئەوەی ئاگاداری (ملت) بیت:

 

-ئاگاداری شێوەی وەستانت بە، ئەگەر بەشێوازێکی بەرەو خوار ملت بوەستێنیت ئەوا ئازار دەگات بە پشتت و ملت، کە لە دواتردا بە ئاسانی ڕزگارت نابێت لەم ئازارە.

-بەشێوازێکی زۆر و بەردەوامی بۆنەکان بەکارمەهێنە چوونکە ڕێژەیەکی زۆری ئەلکهولی تێدایە.

-ملوانکەو شتی گرانبەهای قورس بەکارمەهێنە، هەوڵبدە تەنها بۆ شوێنە تایبەتەکان بەکاریان بهێنیت.

-هەوڵ بدە ملت وشک بێت و ئارەق نەکاتەوە و تەڕیش نەبێت، تاوەکوو توشی پێست هەڵدان نەبیت.

-ئەو میوە و خواردنانە بخۆ و لەسەر سفرەت دانێ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئۆمێگا -3 .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان