قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كۆمەڵێك لەكونسوڵی گشتی و نوێنەرانی وڵاتە بیانییەكان كۆبووەوە



جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی پێشوازی كرد لە ژمارەیەك كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و بەرپرسانی یۆنامی و یەكێتی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان و لە بارەی كۆمەڵێك پرسەوە بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ (18ی كانوونی دووەمی 2023) پێشوازی لە ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتی بەریتانیا، ئۆلیڤێ دیكۆتینی، كونسوڵی گشتی فەرەنسا، هێپەر پاترسۆن بەرپرسی نووسینگەی كەنەدا، نوێنەری نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر (یۆنامی) و نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لەگەڵ كونسوڵەكانی كۆریای باشوور و یۆنان و سەرۆكی زانكۆی ئەمریكی كرد و لە كۆبونەوەیەكدا، داتیشك خرایە سەر ئازادییە گشتییەكان و مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژی ژنان.

لە كۆبونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی جارێكی تر جەختی لەوە كردۆتەوە ،كە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ كاری میدیا و ئازادی ڕەخنەگرتن و پاراستنی ژنان لەو هەڕەشانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

باسی لەوەش كردووە، كە لە هەوڵی بەردەوام دان زانكۆكان ببەستنەوە بە بازاڕی كارەوە بە پێی تایبەتمەندی ناوچە و شارەكانی دابەشبوونی زانكۆكان، هەروەها لە پەیوەندی بەردەوام دان لەگەڵ كۆمپانیا گەورە ناوخۆیی و بیانییەكان بۆ كەڵك وەرگرتن لە توانای گەنجان و دەرچووانی زانكۆكان بەپێی پسپۆڕی و شارەزاییان.

لە بەرامبەریشدا كونسوڵ و نوێنەرانی میوان پێزانین و دەستخۆشی خۆیان دەربڕی بۆ هەوڵەكانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و هاوڕابوون لە بارەی گرنگی پەیوەندی و بیروڕا گۆڕینەوە لە قۆناغەكانی داهاتوودا جەختیان لە هەماهەنگی كردەوە لە پرسە جێگە بایەخە هاوبەشەكان.

پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی هەڵدەدەینەوە
پێشت پارتی: لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ یەكێتی هەڵدەدەینەوە
لێخۆشبوون لە پارەی خوێندن بۆ بەشێكی خوێندكاران دەركرا
دواتر لێخۆشبوون لە پارەی خوێندن بۆ بەشێكی خوێندكاران دەركرا
ەیوەندیدار