ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

پێغەمبەری ئیسلام لێدانی لەم بەشەی جەستە قەدەغە کردووە، بۆیە تۆش خۆتی لێبپارێزە!

خێزان

پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت (اذا ضرب احدكم اخاه فلیتجنب الوجه) وفی روایە (اذا قاتل أحدكم فلیجتنب الوجه) رواه مسلم واتە ئەگەر یەكێ‌ لە ئێوە لە براكەی یان لە كەسێكی دا با خۆی بپارێزێت لەدەم و چاوی .

 زانایان دەڵێن كە ئەمە مانای ئەوەیە كە لێدان قەدەغەكراوە لە دەم و چاو ، چونكە ناسكە و هەستەكانی تێدا كۆبۆتەوە ،و ئەندامەكانیشی ناسك و هەستیارن ، بۆیە لێدان لە دەم و چاو : دەم و چاو دەشێوێنێ‌ و عەیبداری دەكات ، و ئەگەر شوێنێكیشی زەبر و ناڕەحەتیەكی بەر بكەوێت و بریندار بێت یان هەر جۆرە ئەزیەتێكی تری بەركەوێت دیارە پێوەی و ناتوانرێت بشار درێتەوە ، ئەگەر بەمەبەستی تەربیەت و ئەدەب دان لەمناڵ یان لە هەر كەسێكی تر بدەیت دەبێت خۆت بپارێزیت لە دەم و چاوی ، لەسەردەمی جاهلیەت دا خەڵكانێكی زۆر هەبوون لە بەندەو ژێر دەستەكانی خۆیان دەدا و لێدان لە سەر و دەم و چاویان كارێكی ئاسایی بوو پێغەمبەریش ئاگاداری كردنەوە كە خۆیان بپارێزن لە لێدانی دەم و چاو .

لە ڕووی زانستەوە ئەوە جێگیر بووە كە لێدان لە دەم و چاو هۆی زۆرێك لە كێشە تەندروستیەكانە ،زۆرێك لە توێژینەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردووە كە زۆر دوبارە كردنەوەی لێدان لە ( سەر) و( دەم و چاو) دەبێت هۆی هەندێ لە نەخۆشیەكانی دەماری وەك (شلل الرعاش- پاركینسۆن : كە دەبێتە هۆی تێكچون لە كۆئەندامی جوڵان و جوڵەی خۆنەویست دروستە كات ) و نەخۆشی لە بیر چونەوە( الزهایمر ) .

لە زانستدا ئەوە جێگیر بووە دوای تەشریح كردنی مێشكی هەندێ‌ یاریزانی وەرزشی بەر یەككەوتەكانی وەك ( بۆكسێنی دەست – ملاكمە) و( مصارعە) زۆران بازی ، بە بونی لەناو چونی دەماری(تلف العصبی) ، وە زۆربەیان بە نەخۆشیە دەماریەكان دەمرن ، وە توشی نەخۆشی دەماری جوڵاو( العصب المتحرك ) دەبن ، سەرە ڕای زیانی 1- دەروونی 2- كۆمەڵایەتی ، لەسەر كەسە لێدراوەكە كە نا ئارامی دروستەكات .

سەرچاوە: ناوەندى كوردستان بۆ ئيعجازى زانستى لە قورئان و سوننەتد

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەکی جیاواز کە وادەکات بڵێیت : شتی واش هەیە؟

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی جیاوازە لەم جیهانەماندا کە وادەکات بڵێیت : شتی واش هەیە؟

 

– لە نێو قەلەرەشدا  دادپەروەریەکی ناوازە هەیە، کاتێک بەیەکەوە خواردن دابین دەکەن، بەقەت یەکتر دابەشی دەکەن لە نێوانیاندا و گەر یەکێکیان فێڵبکات و زیاتر بخوات، ئەوا جاری دیکە هاوبەشی ناکەنەوە

– لە ناوکی هەر مرۆڤێکدا زیاتر لە ٢٤٠٠ میکرۆب هەیە کە زۆرێک لەو میکرۆبانە تازەن و هێشتا زانایان زانیاریان لەسەر تایبەتمەندیەکانی نییە.

 

– لە ژاپۆن زانایان ئامێرێکی ئاگادارکردنەوەی ئاگریان داهێناوە،  کە لەکاتی مەترسی ئاگردا بۆنێکی تایبەت بڵاو دەکاتەوە لەجیاتی دەنگ بۆئەوەی کەسانی نابیستیش  ئاگادار بکاتەوە

 

– مێیەی ئاسک گەر گوێی لە دەنگی کۆرپەبێت بگری، بۆ هاوکاریکردن هەوڵدەدات لێی نزیک ببێتەوە.

– چونکە بەپێی یاسا کەسی مردووش پێویستی بە پاسپۆڕتە بۆ ئەوەی بچێتە فەڕەنساوە، حکومەتی میسر پاسپۆڕتیان بۆ فیرعەون ڕەمسیسی دووەم درووستکرد تا بیبەن بۆ ئەو وڵاتە بۆ لێکۆڵینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی لە ئازاری قاچەکانت لە نێو پێڵاودا ڕزگارت ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی لە ئازاری قاچەکانت لە نێو پێڵاودا ڕزگارت ببێت:

– گەر پێڵاوەکەت کەمێک تەسکە، دووپەنجەی ناوەڕاست بە تیپێک بەیەکەوە ببەستە، پەستان کەمدەکاتەوە و ئازاری قاچت ناهێڵێت!

– بۆ ئەوەی پشتەوەی قاچت نەبێتە برین، مەلحەمی لێوی لێبدە.

 

– گەر قاچت زۆر عەرەق دەکاتەوە، دوو سانتی تێبکە، بەوجۆرە عەرەقەکە هەڵدەمژێت و قاچت بۆگەن ناکات.

 

– لەکاتی هەڵبژاردنی پێڵاوی نوک تیژ، دڵنیابە لەوەی کە زۆر تیژ و ڕەق نەبیت!

 

– بۆئەوەی قاچت لەنێو پێڵاودا نەخزێت بەتایبەت لەکاتی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز، سپڕای وشکی لێبدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

بەتەمەنترین کەسی جیهان ناوی چووە کتێبی گینسەوە و نهێنی مانەوەی ئاشکرا دەکات

خێزان
کەین تانکا لەساڵی 1903 دا لە دایک بووە و ئەو کاتەی کە توانای فڕینی فڕۆکەکان دۆزرایەوە. ٧ منداڵی هەیە لە خێزانەکەیدا و ٥ نەوەی هەیە هاوسەرەکەی ناوی هیدیۆ تانکابوو کە لە کاتی خۆیدا سەرقاڵی بازرگانی برنج بوون لە ژاپۆن.

The World’s Oldest Person Who Turned 116 Reveals Her Secrets to a Long and Happy Life

لە ساڵی 1937 دا چووە خزمەتی سەربازییەوە و دواتریش زیاتر خەریکی کاری بازرگانی بوو دواتر بانگ کرابوویەوە بۆ جەنگ لە کاتی جەنگی جیهانی دووەمدا و لە ساڵی 1947 دا دووبارە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و دواتر لە تەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین کرا.

نهێنی تەندروستی باش و مانەوەی زۆری لە ژیاندا بریتی بوو لە:
بەیانیان زوو هەڵدەستا لە خەو، بە نزیکەیی ٦ ی بەیانی.

The World’s Oldest Person Who Turned 116 Reveals Her Secrets to a Long and Happy Life

بەردەوام خەریکی خوێندنەوە و وانەی بیرکاری بووە.
بەردەوامیش خەریکی یاریکردن بووە وەکو یاری Othello.
بەردەوام قاوە و چۆکلاتەی خواردووە و لە کاتی پێدانی خەڵاتەکەدا شیرینی پێشکەش کرا و دەستی کرد بە خواردنی لە هەمان کاتدا.

خاتوو کاین ئاواتە خوازە یادی ١٢٠ ساڵەی تەمەنی بکاتەوە و تەمەنی ڕێگەی پێبدات بگاتە ئەو ئاواتەی.

The World’s Oldest Person Who Turned 116 Reveals Her Secrets to a Long and Happy Life

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان