ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە ئەمریكا سوننەتێكی پێغەمبەر لەسەر شێرپەنجە سەلمێنرا
وەزیرێكی پێشووی حكومەتی هەرێم موعجیزەیەكی قورئان باسدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشووی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە موعجیزەیەكی ناو قورئانی پیرۆز دەربارەی ڕۆژوو گرتن دەكات و دەشڵێت: “توێژینەوەیەكی ئەمریكی بەڕۆژووبوونی وەك چارەسەری شێرپەنجە سەلماندووە، كە سوننەتی پێغەمبەرە”.

عەبدولستار مەجید، وەزیری پێشووی كشتوكاڵی هەرێم لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، “توێژینەوەیەكی زانستی ئەمریكی دەریخستووە، كاتێك مرۆڤ بۆ ماوەی ٨ تا ١٦ كاتژمێر خۆی لە خواردن و خواردنەوە دەگرێتەوە، لەشی مرۆۆڤ هەڵدەستێ بە پڕۆسەی پاككردنەوەی خۆی و نەهێشتنی سەرجەمی خانە شێرپەنجەییەكان و خانەكانی پیری یان زەهایمەر و پارێزگاری لە گەنجێتی و دژایەتی نەخۆشییەكانی شەكرە و فشاری دڵ دەكات”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، “ئەمەش لە ڕێگەی دروستكردنی جۆرە پرۆتینێكەوە، كە لە دەوری خانە مردووە شێرپەنجەییەكان كۆدەبێتەوە و دەیگۆڕی بۆ شێوەیەك، كە لەش سودیان لێوەربگرێت هاوشێوەی ئەو پڕۆسەیەی، كە لە دووبارە سود لێوەرگرتنەوەی خاشاكدا هەیە و بە ڕیسایكلین ناسراوە” .

وەك عەبدولستار مەجید ئاماژەی پێ‌ كردووە، توێژینەوەكە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی ئەمریكا دەكات، كە هەفتەی دوو بۆ سێ ڕۆژ خۆیان برسی و تینوو بكەن بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٦ كاتژمێر.

دەشڵێت: “پاك و بێگەردی بۆ خوای گەورە، ئەوەتا پێغەمبەری پێشەوامان درود و سەڵامی خوای لەسەربێت خۆی هەموو دوو شەممە و پێنج شەممەیەك بە ڕۆژوو بووە و ئەوەش بۆ ئومەتەكەی بۆتە سوننەتێكی گەورە و پیرۆز و پاداشتی زۆر گەورەی بۆ دانراوە”.

عەبدولستار مەجید جەختیشی كردۆتەوە، تا دونیا بەرەو پێشتر بچێ و زانست زیاتر گەشە بكا و پەی بە نهێنیەكان زیاتر ببات، زیاتر ڕاستی و دروستی ئەم ئاینە پاكەمان بۆ دەردەكەوێ و لە هەر توێژینەوەیەكیشدا هەزاران بەڵگە لەسەر پێغەمبەرایەتی موحەمەد (د.خ) دەردەكەوێت .

کوردستان

چوونی دژەتیرۆر بۆ باغۆز ئاشكراكرا
لاهور شێخ جەنگی؛ چەند زانیارییەك لەسەر پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان كردوە بۆ گەڕان بەدوای پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش و دەشڵێت: “لە باغۆز سەرەداومان دەربارەی چارەنووسی پێشمەرگە دیلەكانی لای داعش دەست كەوتووە”.

لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی دەزگای پاراستن و زانیاری هەرێم/ زانیاری لە كاتی سەردانی بۆ نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی بە میدیاكانی ڕاگەیاند، دژەتیرۆی یەكێتی هەر بۆ شەڕ نەچۆتە باغۆز، بەڵكو هەندێك زانیاری هەبووە لەسەر ئەو كەسانەی، كە سەرپەرشتی دەستگیركردنی پێشمەرگە دیلەكانی دەستی داعش-یان كردووە.

وتیشی، “هەندێك لەو كەسانە دەستگیركراون، بەداواچوون بۆ ئەو پێشمەرگە دیلانەی دەستی داعش دەكرێت، كە لە ڕابردوودا لەشەڕەكاندا بەدیلی دەست تیرۆرستانی داعش كەوتوون”.

ڕاشیگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا زۆر بەدواداچوونمان بۆ ئەو پرسە كردووە، لە ئێستادا هەندێك سەرەداومان دەست كەوتووە و بەردەوام دەبین بۆ بە دیاركەوتنی چارەنووسی ئەو پێشمەرگە دیلانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەوەی نوێ‌ پشكەكانی لە كۆمەڵ وەردەگرێتەوە

خەڵك – ئارام سەردار
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ۱۸ی ئاداری ۲۰۱۹ سەرۆكی فڕاكسیۆنەكان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌-ش داوای پشكی لە لیژنەكان دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە ئێستادا سەرۆكی فڕاكسیۆنەكانی كۆمەڵ و گۆڕان و پارتی و یەكێتی لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان لە كۆبوونەوەدا بۆ ئەوەی ڕێككەوتن بكەن لەسەر سەرۆكایەتی لیژنەكان و فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ دوای ئەوەی لەكۆبوونەوەی یەكەم پشكەكانی خۆی دا بە كۆمەڵ، بایكۆتی كۆبوونەوەكانیشی كرد، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ كۆبوونەوەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ بۆ داواكردنەوەی پشكەكانی خۆی لەسەرۆكایەتی لیژنەكان گەڕاوەتەوە كۆبوونەوەكە.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە كاوە محەمەد، جێگری سەرۆكی فڕاكسیۆنی نەوەی نوێ كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

دوێنێ‌ یەك شەممە، كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ناڕەزایەتی لەسەر دابەشكردنی سەرۆكایەتی لیژنەكان پشكەكانی خۆی داوە بە یەكگرتوو و كۆمەڵ، بەڵام یەكگرتوو ڕازی نەبووە و كۆمەڵ پشكەكانی وەرگرتوون.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە پشكەكانی نەوەی نوێ‌-مان وەرگرتووە و هەر كات داوایان كردەوە پێیان دەدەینەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی “بكوژی شوانێكی عەرەب” دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، كەسیكیان بەتۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەكی عەرەب و برینداركردنی یەكێكی دیكە لەناوچەی قادر كەرەم دەستگیركردووە، دەشڵێت: “لە ئێستادا تۆمەتبارەكە بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عێراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، شەوی 16 لەسەر 17ی ئەم مانگە كە‌سێك بە‌ناوی (ھ.ھ.ج.) لە‌ گوندی گۆڵباخ-ی ناوچەی قادركە‌رە‌م تە‌قە لە‌دوو هاوڵاتی بە‌ڕە‌گە‌ز عە‌رە‌ب، كە‌ پیشە‌یان شوانییە‌ دە‌كات و یەكێكیان بریندار دە‌كات و ئە‌وی دیكەیان گیان لە‌دە‌ست دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پاش هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر هێزەكانیان توانیویانە ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بكەن، لە‌ئێستادا ناوبراو بە‌پێی مادە‌ی ٤٠٦ لە‌یاسای سزادانی عیراقی بە‌ندە‌ و چاوە‌ڕوانی دادوە‌رن بۆ چە‌سپاندی یاسا بە‌سە‌ر تۆمە‌تباردا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان